داهات و بودجه مولکی گه‌له یان پارت و سه‌رۆک!؟
Friday, 09/02/2007, 22:11
له قۆناخی ده‌سه‌ڵاتا ڕاستگۆیی و پێوه‌ری نیشتمانی هه‌موو پارت وڕێکخراو و که‌سایه‌تیه‌ک وه‌ک فوسفۆر دیار ده‌که‌وێت. له وڵاته دیموکراسیه‌کاندا هه‌موو پارتێک له 4 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیدا ، خه‌ڵک دروشمه‌کانی به‌ر له‌ده‌سه‌ڵات و دوای ده‌سه‌لات تاقی ده‌کاته‌وه و دواتر هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رده‌بڕێ . له نیشتمانه‌که‌ی ئێمه شوکر بۆ ته‌مه‌ن درێژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی وا 4 که‌ره‌ت 4 یشمان بڕی ، که چی هێشتا لا په‌ڕی یه‌که‌می به‌رنامه‌کانی شاخ جێبه‌جێ نه‌کراوه!!؟
ده‌سه‌لاتی کوردی تائێستاش مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ژاری و قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و پاشماوه‌ی ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان له قۆناخی شاخ تێنه‌په‌ڕیوه ، که بریتیه له ووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک دروشمی سواوی بریقه‌دار ، چونکه هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی وایان پێشکه‌ش نه‌کردون، له چاو ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته مادیه‌ی که ساڵا نه ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستیان و که‌سیش نازانێت به‌کام پێوه‌ری ماتماتیکی ئه‌م پاره‌یه ده‌ژمێرن و خه‌رج ده‌که‌ن!؟
ئاخر که‌ی باوی ئه‌وه ماوه که‌دروشمێکی سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکه‌یته پێوه‌رێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سێتی بۆخۆشه‌ویستی نیشتمانه‌وه ، له‌م لاشه‌وه پاشماوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌نفال ، منداڵانیان گوڵه‌به‌ڕۆژه و جگه‌ره بفرۆشن و ژنانیشیان به هێلکه فرۆشتن و کارکردنی کرێکاری 15 ، ساڵ له‌ته‌مه‌نی پڕ له جیهانه‌ک ئازاردا ژیان گوزه‌ر بکه‌ن ، هه‌ڵه‌بجه و گۆپته‌په‌و شێخ وه‌سانان ئێستاش بۆنی کیمیاوی لێ دێت ، پاشماوه‌ی ناوچه ته‌عریب کراوه‌کانیش خانوه‌کانیان هه‌ر له‌نێو چڵکاو بێ ئاوی و خزماتگوزاریه‌کان ببه‌نه سه‌ر ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌هرامه‌کانی به‌رپرسان هه‌ر به‌ره‌و نزیک بوون له هه‌ور ده‌چێت ؟؟ .
ده‌سه‌لاتی کوردی له‌بڕی ئه‌وه‌ی ساڵانه که شیعر‌و په‌خشان به‌سه‌ر ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌ڵێت ، با بوێر بێت و پێمان بڵێت ، چه‌ند پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌نجام داون ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ شێوازی خه‌رج کردنی پاره‌که.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی که پارتی ویه‌کێتی سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن ، له 16 سالی رابردودا وه ک پێگه‌یه‌کی به‌هێزیش له‌سه‌ری وه‌ستاون ، کۆنتڕۆل کردنی داهاتی گه‌له ، به‌مه‌ش توانیویانه له‌بری ئه‌وه‌ی به‌پێ ی یاسا و په‌ڕله‌مان پێوه‌ری دابه‌ش کردنی بودجه بۆ پارت و ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌کان بێت ، له‌زۆربه‌ی کاتدا ووته‌وڕه‌زامه‌ندی و سه‌رله‌قاندنی چه‌ند به‌رپرسێکی پله یه‌ک شوێنی گرتۆته‌وه !!؟؟ . ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌سیما به‌هێزه‌کانی دیکتاتۆریه‌ته ، که‌پارت و چه‌ند سه‌رۆکێک ببنه بڕیارده‌ر ، له‌بڕی ده زگا سیاسیه‌کانی حکومه‌ت و په‌ڕله‌ماندا !!.
خه‌لک مافی خۆیه‌تی بزانێت که ساڵانه ئه‌م داهاته چه‌نده‌و چه‌ندی لێ خه‌رج کراوه‌و بۆ چ پڕۆژه‌یه‌ک خه‌رجکراوه ؟ بودجه‌ی پارتی و یه‌کێتی و مامه‌و کاکه و سه‌رۆک پارت و م س چه‌نده؟ .. هه‌قی خۆمانه بزانین چه‌ندی له‌و ترێله دۆلارانه ی ده‌گاته کوردستان بۆ پرۆژه‌کانی ئاو و کاره‌با ، سوته‌مه‌نی خه‌رجکراوه؟؟.
ئاخر بێ ده‌نگی بوون و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕین له ئاست ئاشکرا وخه‌رج نه‌کردنی ئه‌م داهاته و دابه‌ش کردنی برا ئاسا ، له‌نێوان 2 پارتدا ، هه‌ر ده‌بێته درێژه‌دان به ڕاکردن به‌دوای به‌رمیلێک نه‌وت له ساڵێکدا و ڕێز گرتنی یه‌ک کیلۆمه‌تری بۆ جلیکانه‌ک به‌نزین و هه‌لهه‌له لێدان بۆ هاتنه‌وه‌ی که‌مێک ڕۆناکی بۆ ماڵ و ڕاکردن به‌دوای پارویه‌ک نان ، به‌رده‌وامی و زه‌لیل کردنی تاکی کورد له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتا و درێژه‌دان به گه‌شه‌کردنی توێژێکی مافیایی له‌کوردستان و جێ به‌جێ نه‌کردنی یاسا له‌سه‌ر به‌رپرسه‌کان و به‌دیکتاتۆر بونی ده‌سه‌لات و پیرۆزی سه‌رۆک زیاتر له به‌ها نیشتمانیه‌کان ... که‌سه‌رجه‌م ئه‌مانه‌ش له‌دوا ئاکامدا درزی گه‌وره ده‌خاته نێوان گه‌ل وده‌سه‌ڵا تا ، ئه‌و کاتیش به هه‌ڵکردنی یه‌ک گه‌رده‌لولی ڕه‌شی داگیرکه‌ران حکومه‌تی کوردستان توشی کۆمه‌ڵێک وێرانی ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر لولیشی نه‌دات .
له‌هه‌موی کاره‌ساترین ئه‌وه‌یه له بابه‌تێکدا سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ڵیت 3000 رۆژنامه‌نوس ئه‌ندامی سه‌ندیکاکه‌مانه ، تۆبلێی ئه‌و سوپا به‌هێزه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان چه‌ندیان بوێربن و له‌به‌ره‌ی گه‌له‌وه بجه‌نگن و سنورێک بۆ گه‌شه‌کردنی گه‌نده‌لیزم وفایلیزم....دابنێن ؟؟ تائێستا که‌م پێنوس به‌ده‌ست وشه‌کانی ڕێز به‌ند کردوه له داکۆکی کردنێکی بوێرانه له‌خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستاندا ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ رۆژنامه‌نوسه‌کان به‌گشتی هه‌ست به‌وه بکه‌ن که ئه‌وان ئه‌رکێکی ئه‌خڵاقی و نیشتمانیان له‌سه‌ره .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست