کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێکی کورت بۆ عەلی باپیر

Saturday, 26/11/2016, 21:20


 عەلی باپیر لەمەڕ خۆپیشاندانی مووچەخۆران ئەڵێ؛ خەڵك بێ ئومێد بێت بیر لەشتی تر ئەکاتەوە. ئەم کابرایە چونکێ ئەوەندەی خەوتوە ئەوەندە بەخەبەر نیەو نازانێ چی لەچوار دەورەکەیدا ئەگوزەرێ. چونکێ ئەم هەر لەهەوڵی خەون بینینە بە پێغەمبەر و خواو بەتەمایە لەخەونەکانی  داهاتوو جگە لە پیاسە و ترێ خواردن، ئەم جارە بەشکم خوا بکا ئەم  جل و جامانەیەی بداتە بە پێغەمبەر و دەعوەت قۆزێ و فۆگەی بکا. وەیان لەگەڵ خوایا پێکەوە بە ئوتۆمۆبێلە دەرعەکەی سەردانی بەرەکانی داعش بکەن. دێت وئەڵێ گەر خەڵکی بێ ئومێدبن ئەوا بیر لەشتی تر ئەکەنەوە. 
عەلی خەواڵو هێشتا پێێ وایە خەڵکی گەر بێئومێد بن لەم حکومەتە! بەڕاست پێمان ناڵێی ئینشائەڵل کەی خەڵك بێ ئومێد ئەبن؟ لای ئەم چونکێ‌ داڵغەی هەر لای خەوو بالیف و سەرینی گەورەیە وائەزانێ کوردستانەکەی باشوور جێگەی ئومێدی تیا ماوە. ئەم چونکێ خۆی قەباتەوەو شوێنی خەوی گەرم و نەرمە،ئێدی وا ئەزانێ خەڵکیش وەك خۆی وان. چونکێ‌ چاڵە نەوتی خۆی هەیە و لەتەڕ ئەخوا و لەووشك ئەنوێ،ئێدی کەسی تر بێ ئومێد نەبوون. کورد وەتەنی (لە بێخەبەران کەشك سڵاوات) .
من نازانم ئەم مەلایە چۆن خەوی لێ ئەکەوێ لەکاتێکدا ئەبوایە ئەم و هەموو مەلاکانی تر دژ بەتیرۆر کردنی مەلا ووشیار مەسعود و پاراستنەکەی مەسروری گەورە تیرۆریست یان بەڕاستەو خۆ تۆمەتبار بکردایەو گەنجان و موسڵمانانیان هانبدایە سەری ڕەشیان بگرتایە. ئەم مەلا ترسنۆکە لەبەشێکی تری ووڕێنەکانی ئەڵێ،خەڵکی بیر لەشتی تر ئەکەنەوە. نازانێ نیوەی خەڵکی دژی مەسعود و جەلال کوردستانیان چۆڵ کرد و نیوەی زیاتری خۆیان کوشت.کەجی ئەم مەلایە کەبراکەی خۆیه کوشت ناوێری پێمان بڵێ کەئایا ئەو جۆرە شتانە چێن کەخەڵکی گەر بێئومێد بوون بیان کات؟!
عەلی باپیر کەسێکی نە کوردە وە نەموسڵمانە وە نە مرۆڤە. دەنا کەسی موسڵمان و مرۆڤ دۆست و نیشتمان پەروەر ئەبوایە یەك لەتە نانی ئەم ڕۆژگارەی بەقوڕگ قوڕاگەیەدا نەچوایەتە خوارێ و بێزی نەهاتایە لەگەڵ ئەم جۆرە بەرپرس و مافیایانە دۆستایەتی بکا. بەس ڕاستیان ووتوە کەوا مەنجەڵ سەرقاپی خۆی ئەدۆزێتەوە. ئەم کابرایە هیچی لەمەسعود و جەلال ونەوشیروان و ئەوانی تر کەم و زیاتر نیە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە