هەژان
Friday, 25/11/2016, 4:44
دیسان وڵات کەوتە هەژان
فرمێسك و خوێن تێکەڵ بوون و
دڵی بەردیان هێنایە ژان
لە پایتەختی تەڕاتێنی ئەردۆگان
شەرەف کەوتە بەر دەستڕێژی
تیری مافیاو دزو جەبان
دڵ ڕەش و ڕوو زەردەکان
لەپاڵ دزین و تاڵان و
ئەتك کردنی نیشتمان
نەك هەر بەڕشتنی خوێنی
پێنووس نەوەستان
یان بە برسی کردن و دەرکردن و
ترساندن و ڕیش سووتان
واجارێکی تر بەنامەردی
ڕق و کینەو داخی دڵیان
بە هەق بێژی بوێرو
جێ نشینی پێغەمبەران
دامرکان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست