نوکتەیەکی نوێی د. مەحمود صۆرانی
Wednesday, 23/11/2016, 17:48
د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری خەلەفاوی كورد لەبارەی پەیامەكەی بارزانی و دانانی كەسێك بەسەرۆكی هەرێم تا كاتی هەڵبژاردن، رایگەیاند”ئامادەم پۆستی سەرۆكی هەرێم وەربگرم”.
رۆژنامەی ئاوێنە: لەبارەی پەیامەكەی بارزانی‌و ئەو بڕگەیەی كە داوای دانانی كەسێك دەكات بەسەرۆكی هەرێم تا كاتی هەڵبژاردنەكان، د.مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری خەڵەفاوی كورد رایگەیاند “من ئامادەم پۆستی سەرۆكی هەرێم وەربگرم”.
ئەو لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی ئاژانیس وتویەتی “ئەگەر حزبەكان داوام لێ بكەن ئامادەم پۆستی سەرۆكی هەرێم وەربگرم تا كاتی هەڵبژاردن”.
عوسمان ئاماژەی بەوەش داوە كە پەیامەكەی بارزانی دەرگا دەكاتەوە بۆ كۆبونەوەی حزبەكان و دەڵێ “حزبەكان بەرپرسیارێتیان هەیە بەرامبەر ئەو میللەتە لەبەرئەوە پەیامەكەی بارزانی سەرەتایەكە بۆ ئەوەی دابنیشن تا بگەنە ئەنجام”.
مەسعود بارزانی لەدوا پەیامی خۆیدا بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان داوای كردبو پارتە سیاسیەكان كۆببنەوە‌و هەروەها داوای ئەوەی كرد حكومەتێكی نوێ دابمەزرێت‌و دەستەیەكی نوێی سەرۆكایەتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دابنرێت‌و كەسێكیش دەستنیشان بكرێت بۆ دانانی لەپۆستی سەرۆكی هەرێم تا كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان‌و لەدوای بڵاوكردنەوەی پەیامەكەش چەند لایەنێكی سیاسی لەنمونەی كۆمەڵی ئیسلامی‌و یەكگرتوی ئیسلامی‌و بزوتنەوەی ئیسلامی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان‌و چەند كەسایەتییەكی سیاسی پێشوازییان لەپەیامەكە كرد، بەڵام تا ئەم ساتە هەریەك لەبزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وەڵامی فەرمیان بۆ پەیامەكەی بارزانی نییە.
----------------------------------------------------
دوو روویی ئەم سیاسەتمەدارەی کورد!سیاسه‌ت بۆته بازرگانییکردن و سه‌وداو مامه‌ڵه‌کردن، د. مەحمود صۆرانی ئاوا سیاسەت دەکات:
که ئه‌چم بۆ لای مه‌سعود ئه‌ڵێم ئاگات له خۆت بێت جه‌لال تاڵه‌بانی به ته‌مایه موئامه‌ره‌ت لێبکات، هه‌قی ئه‌و زانییاریه چه‌ند ده‌فته‌رێکی لێ وه‌رئه‌گرم ، دوایی ئه‌چم بۆ لای جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌ڵێم مامه گیان سیقه به مه‌سعود نه‌که‌یت، ئاگات له‌خۆت نه‌بێت شتێکت لێده‌کات، هه‌قی ئه‌وه‌ش چه‌ند ده‌فته‌رێکی تر وه‌رده‌گرم (خوا نه‌یبڕێ) ئەوسا ئه‌چم بۆ لای شیعه‌کان ئه‌ڵێم : کورد دۆستی دێرێنی شیعه‌یه، له‌وێش شتێک وه‌رده‌گرم، بە دواییدا ئه‌چم بۆ لای سونه ئه‌ڵێم: به‌خوا شیعه‌کان عێراقیان ته‌سلیم به ئێران کردووه، تا زووە فریای خۆتان بکه‌ون له‌وێش چه‌ند ده‌فته‌رێکی تر وه‌رده‌گرم ، ئه‌گه‌ر سه‌رکرده کورده‌کان بڵێن بۆچی وا ده‌که‌یت؟ خێرا ئه‌چم بۆ ته‌له‌فیزۆنه عه‌ره‌بیه‌کان ده‌ڵێم کورد سه‌ر به ئیسرائیل و مۆساده و په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵیاندا زۆر باشه. له‌به‌ر ئه‌وه به‌م زمانه‌ی خۆم هه‌موویانم تۆقاندووه.
هه‌ر من چاکی لێدەزانم بۆیە تەلەفیززیۆن و راگەیاندنەکانیش پێم دەڵێن سیاسەتمەداری کورد
براتان
مه‌حمود صۆرانی
سیاسەتمەداری کورد و موخڵصی بارزانی
لە دوو رووییەوە بۆ خیانەت
هاوڕێیه‌ک بۆی گێراینه‌وه، که سالی 1991 کاتێک به‌ره‌ی کوردستانی گفتوگۆی له‌گه‌ل به‌عس ده‌ست پێ‌کردبوو ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خه‌ڵک نارازایی تر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی کاتێک بینیان چۆن تاله‌بانی و بارزانی له‌گه‌ل سه‌دام ماچ و مووچیان کرد و له ته‌له‌فیزیۆندا ده‌رکه‌وتن، بەمه کاردانه‌وه و ناڕه‌زاییه‌تی توندی لێ هاته ئاراوه.
کۆمه‌لێک نووسه‌ر وکه‌سایه‌تی کورد له‌نێوان خۆیاندا له سه‌ر ئه‌وه پێکهاتن، که د. مه‌حمود سۆرانی وه‌ک وه‌فدی خۆیان بنێرنه‌وه ناو خه‌ڵک و لای حیزبه سیاسیه‌کانی تر تاوه‌کو ناره‌زایه‌تی و مه‌ترسی گفتوگۆ له‌گه‌ل به‌عس، بەو سەرکردانەی کورد بگەیەنن. ئه‌و هاوڕێیه‌مان یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ د. مه‌حمودا قسه‌ی کردبوو، هاوڕێکەمان وتی د. مەحمود وەکو نوێەری ئێمە، کە دەنگمان بگەیەنێت، بەو نیازەوە گەرایەوە بۆ کوردستان و په‌یمانی به ئێمه‌دا، که‌وا بکات، که‌چی زۆر سه‌یر ده‌رچوو، کاتێکمان زانی له فرۆکه‌خانه‌ی روسیا سوار بوو، له به‌غدا له ته‌له‌فیزیۆندا بینیمانه‌وه، وه‌ک وه‌فدی کوردی بۆ گفتوگۆ ئه‌میش خۆی گه‌یانده سه‌ددام. ئه‌مه‌ش دوورویی و درۆزنی ئه‌و پیاوه ساختەچییە ده‌رده‌خات که چه‌نده ناراستگۆیه.
هه‌ر بۆ زانیاری زیاتر بزانن مه‌حمود سۆرانی له‌میدیاکاندا، خۆی پێ دژه گه‌نده‌له و له سه‌نگه‌ری گه‌لدا خۆی داده‌نێت، که‌چی له‌سه‌ر لیستی حزبه‌که‌ی 31ی ئاب خۆی پاڵاوتبوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست