کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاکی کورد کاتێک که‌خۆی سوک ده‌کات, به‌شداریی به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدڵ ده‌کات

Monday, 21/11/2016, 16:09


ساڵێک پێش ئێستا پۆستێکم له‌فه‌یسبووکدا کرد، ئه‌مه‌پۆسته‌که‌ی ساڵێک پێش ئێستایه‌."ئایا ده‌زانن به‌شداریی کردنی هه‌ر کوردێک له‌به‌رنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئایدڵ" نه‌ک شانازیی نییه‌بۆ کورد و کوردستان، به‌ڵکوو ده‌کرێت بڵێین پله‌یه‌کی گه‌مژه‌یی و ئاستێکی خۆ به‌که‌مزانیینه‌!"
له‌کۆتایی پۆسته‌که‌یشدا داوام له‌هه‌موان کرد بوو ڕای خۆیان بڵێن جوانتریین شیکردنه‌وه‌به‌ناوی که‌سه‌که‌خۆیه‌وه‌بڵاو ده‌که‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌جگه‌له‌د. حوسه‌ین عه‌زیز، که‌به‌کۆمێنتێکی کورت بەشداریی کردبوو، هیچ که‌س شیکردنه‌وه‌ی نه‌بوو.
ئێستا با بزانین بۆچی به‌شدارییکردن له‌"عه‌ره‌ب ئایدڵ" بۆ تاکی کورد پله‌یه‌کی گه‌مژه‌یی و ئاستێکی خۆ به‌که‌مزانین و خود به‌عه‌ره‌ب کردنه‌؟
له‌بریتانیا به‌رنامه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت به‌ناوی "بریتنس گۆت تاڵێنت Britain's got talent " واته‌به‌هره‌داره‌بریتانییه‌کان، یان بریتانییه‌کان به‌هره‌دارن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌له‌بری بریتنس گۆت تالێنت ناوی "ئینگلیشس گۆت تاڵێنت بوایه‌ئه‌وا ته‌نانه‌ت ئه‌و سکۆتله‌ندیی، ئایله‌ندیی و وێڵشییانه‌ی باوک و باپیریان له‌ئینگلانددا له‌دایک بوون و من و تۆ هه‌ستناکه‌ین ئینگلیزن یان نا! تاکوو خۆیان ئاماژه‌ی پێ نه‌که‌ن، ئه‌وا ئاماده‌نه‌ده‌بوون به‌شداریی به‌رنامه‌یه‌ک بکه‌ن به‌و ناوه‌وه‌و ئه‌و به‌هره‌یان له‌گۆڕ ده‌نا، نه‌ک له‌به‌رنامه‌یه‌کدا پیشانی بده‌ن که‌به‌ناوی نه‌ژادێکی دیاریی کراوه‌وه‌یه‌.
من ئه‌م پرسیاره‌م ئاراسته‌ی پاکستانییه‌ک و ئایرشێک کرد که‌باوکیشیان له‌ئینگلاندا له‌دایک بوون وتم: باشه‌ئه‌گه‌ر ئێوه‌به‌هره‌یه‌کتان هه‌بێت ئاماده‌ن بڕۆن له‌به‌رنامه‌ی "بریتنس گۆت تاڵێنت" نمایشی بکه‌ن؟ هه‌ردووکیان وتیان بۆچی نا؟ منیش پرسیاره‌که‌م گۆڕیی وتم: ئه‌دی ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که‌ناوی "ئینگلیشس گۆت تاڵێنت بێت؟ به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌وتیان نه‌خێر!
ئایا ده‌زانن چه‌ند ساڵێک پێش ئێستا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بوو له‌کوردستان به‌ناوی "به‌هێزتریین پیاوانی کورد" له‌که‌ناڵێکی ئاسمانیشه‌وه‌په‌خش ده‌کرا، به‌ڵام دوایی درک به‌وه‌کرا ناوه‌که‌یان گۆڕیی به‌"به‌هێزتریین پیاوانی کوردستان" چونکه‌ناکرێت به‌رنامه‌ناوی "به‌هێزتریین پیاوانی کورد" بێت له‌و حاڵه‌ته‌دا تورکمانێک که‌باوباپیریشی له‌هه‌ولێر له‌دایک بووه‌نایه‌وێت به‌شداریی بکات و به‌رنامه‌که‌ناوێکی نه‌ژادیی ده‌بێت. به‌ڵام دیاره‌هه‌ندێ تاکی کورد ده‌رکه‌وتنی له‌شاشه‌ی تیڤییه‌وه‌له‌نه‌ژاده‌که‌ی گرنگتره‌لای، بۆیه‌مه‌پرسن بۆچی کورد ده‌وڵه‌تی نییه‌.
ئیدیۆمێکی کوردیی هه‌یه‌ده‌ڵێت:"خودا غه‌زه‌ب له‌مێرووله‌بگرێت باڵی ده‌داتێ!
منیش ده‌ڵێم: خودا که‌بیه‌وێت کوردێک ڕسوا بکات له‌به‌رنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئایدڵ" دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە