کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵناپەڕین ... راپەڕین

Sunday, 20/11/2016, 14:35


بوویت بەکورگى ئەردۆگان و وائەزانیت ئێمە مەڕین؟
تۆ پێت وایە لەئاست ئەو تاوانانەتدا کوێرین کەڕین؟
بایکۆت ئەکەین  ناچین بۆکار، رەش و روتەڵە و گەڕین؟
باش بزانە کورتە باڵاى دوژمنى گەل
خۆفرۆشى روو رەش وەک قەل
 ئێمە ئەمڕۆ رائەپەڕین
کە رابووین و تەخت و تاراجتانمان رممان
لەکوردستان وەدەرمان نان و دەرپەڕین
ئا ئەو دەمە بۆمەرگى تۆ
بۆلەگۆڕنانى دیکتانۆر
ئەیکەین بەشایى بە لۆغان
بەرەشبەڵەک بەهەڵپەڕین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە