کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە ئاستانەی هەڵبژاردنی ئەمریکا دا

Friday, 18/11/2016, 23:14


لە بارەی ئەمریکاوە ...
زۆر لە لێکۆڵەران " براگماتی " بە فەلسەفەی ڕەنگدانەوەی ژیانی (انعکاس) ئەمریکی ئەزانن، بە هۆی ئارەزوی  (شەهوەی) امتلاک و ، ڕۆجون بە  ژیانی ماددی ، وە بەرز کردنەوەی نرخی تاک و فەرامۆش کردنی کۆمەڵ ، بەرژەوەند پەرستی ، تا دوا پلەی ..وە تەعبیر لە سیستمی سەرمایەداری ئەمریکی ئەکات ، مرۆڤ لە پێناوی سەرمایەدا ، نەک سەرمایە لە پێناوی مرۆڤ دا ، کارگە زەبەلاحەکانی  و ، بازرگانی گەورە  و، پرۆژەی زەوەندە ، ئەوەش ئەبێتە هۆی ، سودی مادی  و قازانجی تایبەتی ، کۆنتڕۆڵی  کاری مرۆڤ ، تا دوا پلەی ..ئەو دەسکەوتە گەورەیەی واقعی ئەمریکا ، بناغەکەی ، فکری براگماتی بو ..
برتراند راسڵ پێ لەسەر ئەوە دائەگرێت  :" پراگماتی تەعبیر لە  ژینگەی  ئەمریکی  و شۆڕشی پیشەسازی سەدەی ڕابردو ئەکات ..وە شان بە شانی چاخی پیشەسازی و کاریگەریەکانی ئەڕوات.."
براگماتیەکان ، فکری یەگانەیی ئایدیالی رەت ئەکەنەوە و ، باوەڕیان بە فرەیی بۆ گەردون هەیە ، مەزهەبی فرەیی هاوچەرخ لە ئەمریکا زۆر گەشە ئەکات ، لەبەر ئەوەی فرەیی فەلسەفەیەکە ، پێشبینی نەکردن ، گۆڕان  وسەرکێشی (دەست بردن بۆ هەموشتێ) بە فەزیلەت  دائەنێ ..ئەو گەشە خێرایەی شارستانیەتی ئەمریکا کردی لە سێ چواریەکی سەدەی پێشودا ، پەیوەندی توند و تۆڵی بە فرەییەوە هەیە ..ئەمەش بە ڕێکەوت نەبوە ، مۆدێڕنەی (مەدەنیەت) ئەمریکا ، فرەییە لە هامو جیهان زیاتر ..  
 ئەوەش بۆ ئەم هۆکارانە ئەگەڕێتەوە:
١ – گەورەیی  قەوارەی  ئەمریکا ، واتە زۆرترین  ڕوبەری داگیر کردوە   ، لەو لاوە لە سەر ئوکیانوسی ئارام و لەم لاوە لە سەر ئوکیانوسی ئەتلەسی یە ، ئەمەش وای کردوە لە ڕوی جوگرافیاوە بە ئاسانی دەستی  بە ئاسیا  و ئەوروپا  و  ئەفریکا بگات .. لە خوارەوە ئەمریکای لاتین  و لە سەرەوە  کانادا .. ئەتوانێ پەل بە هەمو لایەک دا بهاوێ .. 
٢- توانەوەی شارستانیە کۆنەکان  و  هەمەجۆری نەتەوەیی   لە کۆمەڵگای ئەمریکی دا .. ئەمریکا  وڵاتێکی تازەیە ، دانیشتوانەکەی لە کۆچی نەتەوە جیاوزەکان و  ڕەش پێستەکان کە لە ئەفریقاوە ئەیان دزین و ئەیان بردن وەک بردە (کۆیلە) لە زەویە کشتو کاڵیەکان و ماڵەکان دا کاریان پێ ئەکردن  ، دروست بوە .. دانیشتوانە ڕەسەنەکەی خۆی ، هیندیە سورەکان بون ، تواونەتەوە ، وەک ڕەگەزێکی دیار نەماون .. 
٣- ئەو سیستەمە سیاسیەی تا ڕادەیەک ، سێنتراڵ (مەرکەزیەت)  نیە ... حکومەتی فدڕاڵی ، حکومەتی هەرێمەکان (ولایات)  ، مەجلسی هەرێم و شارەوانیەکان ، هەموی کێبڕکێی لایەنگری (وەلاء) بۆ  ئەمریکا ئەکەن ،  و باجی داراییان (ممتلکات) فرە چەشنە ، ئەوەش ئەبێتە هۆی فرەیی لایەنگری  (ولاء) و فرەیی باج .
٤ -  هێشتا ئەمریکا جمو جوڵی کۆمەڵایەتی زۆرە ، واتە ئەمریکیەکان هەمو کاتێ ئەتوانن بگوێزنەوە بۆ ، شوێنی تازەی نیشتەجێبون ..وە ئیشی تازە بکەن و هاوڕێی تازە بگرن و، ئەمەش یاریدەدەرە بۆ گۆڕینی خولیاکان  و گۆڕینی لایەنگری  (وەلاء) .
٥ – جیاوازی هەرێمی ،  کاریگەری زۆرە لە سەر ئەمریکیەکان ، پێوەر (معاییر) لە ناوچەیەک جیاوازە بۆ ناوچەیەکی تر ، هەرچەند هەندێ کەس زۆربەی ژیانی لە یەک ناوچە بەسەر بردوە ، ، لای ئەو تەنیا  پێوەر و ئاڕاستەی ئەم ناوچەیە ڕاستە ، بەڵام گواستنەوەی دانیشتوان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر ، وای کردوە هیچ پێوەرێک بە رەها دانانرێت .. ئەم جیاوازی ناوچەییەش  ئەبێتە هۆی دوبەرەکی  (تفرەقە) تا یەکگرتن .. وە زیاتر پێ لەسەر جیاوازی و یەکنەگرتن دائەگرێ ، تا لەسەر خاڵە هاوبەشەکان ..
٦ – مۆدێڕنەی  ئەمریکا ، وەک هەمو کۆمەڵگا پیشەسازیە تازەکان ، گەشتۆتە باڵاترین پلەی دەوڵەمەندی  و ئاڵۆزی ، ڕێگە نادات هیچ کەس وەرگری  (اقتباس) ی ئەو  دەوڵەمەندی و ئاڵۆزیە بکات ، زۆر بە کەمی نەبێت ..پیشەکان زۆرن ، گرنگی دان  لق و پۆپی زۆرە ، بە شێوەیەک ئەتوانین بڵێین ئەمریکیەکان بە زمانێک نادوێن .. لە هەمو کۆمەڵگای ئەمریکی دا  لە وەزارەتەکان بۆ خوارەوە ، زۆرجار دەستی راست بە کارەکانی دەستی چەپ نازانێت ..
بەم شێوەیە ئەبینین ، لای ئەمریکیەکان ، فرەیی حکومەت ، فرەیی چینایەتی ، فرەیی پێوەری ئەخلاقی ، فرەیی لە پسپۆڕی کار ، فرەیی لە خوێندنگای پیشەیی ، فرەیی لە خوێندنگای فکری ، بۆیە فەلسەفەی پراگماتی ، بە مەزهەبی فرەیی دابنرێت ، لە جێی خۆیدایە ..ئەم میتۆدە کاریگەری ژینگەی ئەمریکای لەسەربێ  ، بۆیە ئەتوانین ناوی فەلسەفەی ئەمریکای لێ بنێین..
هەندێ لە بیریارە براگماتیەکان ، بەم پێناسە بۆ میتۆدەکەیان ڕازی نابن ، وەلێ " جۆن دێوی " دیدی براگماتی بە دیدی دروستی ئەمریکا دەزانێت .. بەو هێندەی پێداگرە لەسەر کاری
دەرچونی  (تڕامپ) وەک ڕوداوێکی چاوەڕوان نەکراو لە کۆمەڵگایەکی وا ئاڵۆز و هەمەڕەنگ  و هەڵکشاو دا ، سەیر نیە ..وەلێ پێئەچێ گۆڕانێک لە پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانا دروست بکات ، گاریگەری لە هەمو جیهانا هەبێت ، وەک  (فۆکۆیاما) بیریاری امریکی بەڕەگەز ژاپۆنی پێشبینی ئەکات ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە