بۆسلێمانی..!
Friday, 18/11/2016, 0:46
دوونیوە دێڕ بۆ یادی سلێمانی ئەوشارەی هەموو تەمەنی یاخی بوون بوە دژی کۆیلایەتی و ملکەچی بوون بۆ هەموو دەسەڵاتە داگیرکەرەکان وسمبوڵی راپەڕین و هەوڵدان بۆ ئازادی ،
دوای ڕاپەڕینیش یەکەمین شاری یاخی دژی دەسەڵاتی سەرانی مافیای بزووتنەوەی کوردایەتی، کە بەبەرنامەی هەردوو بنەمالەی مافیای تاڵەبانی و بارزانی کار بۆ خنکاندن و ملکەچ پێکردنی ئەوشارە کرا ، بەهێنانی هەرچی دزو داوێن پیس و هەرچی و پەرچی هەبوو کردیان بە بەرپرس تا ئەو شارە هەتک بکەن .بەڵام هەرنەیانتوانیوە ئەو شار یاخیە ملکەچ بکەن .ب ۆیە هەمیشە یادی ئەو شارە یاخیە جێگای ئومێدی خەڵکی کوردستان و ئازادی خوازانە.
بەڕیز بێت یادی ٢٣٢ساڵەی سڵیمانی، هیوام وایە ئەم ساڵ خەڵکی شارەکەم بەشداری هیچ ئاهەنگێکی سەرانی مافیای تاڵەبانی نەکەن، گوێ بۆ زووڕناژەنەکانی بنەماڵەی مافیای بارزانی نەگرن، کە ڕۆژانە بە سلیمانی دەوەڕن، ئەو دوو بنەماڵە تاوانبارە سلێمانیان کردوەتە کاولەیەک و هەرچی سیماجوانەکانی ئەوشارە هەیە سریویانەتەوە،
کۆمەڵێک هەرچی و پەرچی و هەتیوچەیان هێناوە کردویانەتە دەسەڵاتدار، تا سڵیمانی ئەتک بکەن و هەرچی مورکی جوانی شارهەیە بیسڕنەوە ، بۆیە بۆیادی سڵێمانی دەبێت خەڵکی شار سەرەتای هەنگاویان بێت بەدەسەڵات و سەرانی مافیای تاڵەبانی بڵێن ئیتر کاتتان تەواو ئیتر سلێمانی خۆی بڕیار دەدات ،نەک ئێوەی دز و گەندەڵ و مافیا..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست