کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێكخراوێكی ساختە بەپاڵپشتی بەهرامی شێمەی هاڕونی دزی لەخەڵكی شاری هەولێر دەكات

Thursday, 17/11/2016, 13:08


ژنێكی عەرەب بەناوی (وفا جمیل داود) ڕێكخراوێكی ساختەی بەناوی (منظمة صلة ألارحام للإغاثة الإنسانیة) لەگەڕەكی زیلان ستی سەر ڕێی كەسنەزان داناوە و بێ‌ ئەوەی مۆڵەتی هەبێت . بەناوی ئەو ڕێكخراوە ساختەوە پارەی لەچەندین كاسبكاری شاری هەولێر بەقەرز وەرگرتووە و نایان داتەوە . كاتێك خەڵكەكەش داوای مافی خۆیان دەكەن بەبەهرامی شێمەی هاڕونی كۆنە جاش و خۆفرۆش هەڕەشەیان لێ‌ دەكات .
تەنانەت ئاسایش و مەخفەرەكانی پۆلیسش گوێ‌ نادەنە سكاڵای خەڵكەكە و پشتگوێیان دەخەن بۆ ئەوەی بێزاربن و سكاڵا تۆمار نەكەن , گومانی ئەوە دەكرێت كە ئاسایش و پۆلیسش دەستیان لەگەڵ ئەو ژنە مافیایە هەبێت یان لەترسی بەهرامی كۆنە جاش و نۆكەری بنەماڵەی بارزانی نەوێرن خۆیان لەوژنە بگەینن . زۆر بەداخەوە ئەوە چی دەگەیەنێت ژنێكی عەرەبی كۆنە بەعسی سونە لەكوردستان لەسایەی حكومەتی كوردی ڕێكخراوی ساختە دابنێت و فێڵ لەخەڵكی كاسبكار بكات و پارەیان بخوات ئەی كەسیش نەوێرێت خۆی لێبگەیەنێت ؟!! كاسەی زوڵم و ستەم كەف دەكات و لەحەدی خۆی زیاتر پڕبووە !

گەردون علی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە