کورته وه‌ڵام/11 چ سیستمێکی سیاسی بۆ ئه‌مڕۆی هه‌رێم دروسته‌و چاره‌سه‌ره بۆکێشه‌کان؟
Monday, 14/11/2016, 23:20
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه کهگهلێجار ئاڕاستهمئهکرێ وه‌ک یاساناسێک و به‌ئه‌زمونێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. بۆ وه‌ڵام:
ئه‌و سیستمانه‌ی له‌ئارادان، هیچیان کاڵای پڕباڵای ئه‌مڕۆی ههرێمنین. نه دیموکراسی نه دیکتاتۆری، نه ئاینی نه بێ ئاینی. نه سه‌رمایه‌داری نه سۆشیالستی و...تاد.
ئه‌شی هه‌رکام له‌و سیستمانه بۆ وڵاتێک گونجاوبێ، بۆ وڵاتێکی‌تر نهگونجاوبێ. هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه بارودۆخ و ژینگه‌ی ئه‌م وڵات جیاوازه له‌ویتر. بۆ نمونه: ئێسته دیموکراسی بۆ رۆژئاوا ئاوه‌دانیه، بۆرۆژهه‌ڵات ماڵوێرانییه، چونکه له‌وێ یاسا سه‌روه‌ره، لێره هێز رابه‌ره. که‌واته چاکوایه:
1-ا-له‌جیاتی سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نێکی سه‌رۆکایه‌تی له 5 هاوسه‌رۆک پێکبێ. هه‌رکام لهپارێزگهکانی هه‌رێم، به‌هه‌ڵبژاردنی گشتی، هه‌ریه‌که‌و هاوسهرۆکێ دیاریکا بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی. به‌م رێگه‌یه مه‌ترسیی تاکڕه‌وی و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی تاکه‌که‌سێکدا نامێنێ.
ب-ئه‌نجومه‌ن له‌ناوخۆیاندا، به‌هه‌ڵبژاردن یارێکهوتن، کاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی دابه‌شکه‌ن به‌مجۆره: سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆکی هێزه چه‌کداره‌کان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان، کارگێڕی ئه‌نجومه‌ن. به‌م رێگه‌یه، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌بێته سه‌رۆکایه‌تییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ.
ج-ئه‌نجومه‌ن هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێستای سه‌رۆکی هه‌رێمی ببێ و بهرپرسبێ له بریاری شه‌ڕو ئاشتیش. بریارهکانیشیان به زۆرینه‌ی ده‌نگبێ.
د-سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم بکا له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڕێم. واتا کاره‌که‌ی زیاتر تهشریفاتیبێ.
ه-ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راسپێرێ بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی وه‌زاره‌ت. له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی یاساداناندا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، کابینه په‌سندکرێ یا ره‌تکرێته‌وه یا گۆڕانی تیابکرێ. له‌ئه‌گه‌ری وه‌کیه‌کیی ده‌نگه‌کاندا، ده‌نگی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی، به2 ده‌نگ بچێ. و-ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی،ده‌سه‌ڵاتی پیاچونه‌وه‌و هه‌موارکردن،یاههڵوهشاندنهوهی بریاره‌کانی هه‌رکام له هاوسه‌رۆکه‌کانی ببێ، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ.
2-کابینه‌ی وه‌زاره‌ت له‌که‌سانی پیشه‌وه‌ر (ته‌کنۆکرات) پێکبێ. هه‌ر وه‌زاره‌تێک ببێته ده‌زگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانی.
3-ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و بانکی ناوندی،هه‌ریه‌که‌یان ده‌زگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆبن و به‌هیچ وه‌زاره‌تێکه‌وه نهبهسترێن.
4-ا-ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له 15 ئه‌ندامی یاساناس یا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوکتۆرا پێکبێ به‌هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی پارێزگهکانهوه، هه‌ر پارێزگه‌یه‌ک 3 ئه‌ندامی خۆی هه‌ڵبژێرێ.
ب-ئه‌رکه‌کانی بریتیبێ له‌یاسادانان، هه‌موارکردن، چاودێری و لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری و بانکی، سه‌رپه‌رشتیی دیوانی چاودێریی دارایی و به‌دواداچون له‌سه‌ر راپۆرته‌کانی و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌هه‌ر وه‌زیرێک به‌زۆرینه‌ی 2/3.
ج-یاساکان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی په‌سندبکرێن. یاههموار، یارهتکردنهوهیان.
ج- هه‌لی پاڵاوتن بۆئه‌نجومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی و هه‌ر دهزگهیهکیتر کهبهههڵبژاردنبێ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، کراوه‌بێ بۆهه‌موان بێ جیاوازیی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و پارتایه‌تی. به‌وه میلله‌ت ئه‌بێته هه‌ڵبژێری راستینه نه‌ک ته‌نیا پارته‌کان. که‌سێتیی تاکه‌که‌سیش رۆڵی خۆیئهبێ.
5- جگه له‌دادگه گشتییه‌کان، پێکهێنانی دادگه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ناو دیوانی چاودێریی داراییدا بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵی و دزی له‌ماڵی گشتی.
6-هه‌مو هۆکاره‌کانی راگه‌یاندنی ئێستا، بکرێنه مڵکی گشتی، ته‌نیا 2 تی ڤی، 2 رۆژنامه، 1 گۆڤار، بۆماوه‌ی 10 ساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و راگه‌یاندنه‌وه وه‌گه‌ڕخرێن. دوای ئه‌و ماوه‌یه، به‌یاسایه‌ک راگه‌یاندن رێکخرێتهوه.
7-نه‌هێشتنی رۆتین له‌فه‌رمانگه‌کان. فه‌رمانبه‌رانیش، به‌ڕێژه‌ی 50% که‌مکرێنه‌وه بهخانهنشینکردنیان یا گواستنه‌وه‌یان بۆ که‌رتی تایبه‌ت. که‌رتی تایبه‌تیش، به‌تایبه‌تی پێشه‌سازی و کشتوکاڵی، هه‌لی گه‌شه‌کردنی بۆبڕهخسێنرێ،
8- زانکۆکان که‌مکرێنه‌وه به‌جۆرێ هیچ پارێزگه‌یه‌ک له‌یه‌ک زانکۆ زیاتری تێدانهبێو مامۆستا زیاده‌کان بگوێزرێنه‌وه بۆ په‌یمانگه‌کان و خوێندنگه ئاماده‌ییه‌کان.
9-بۆ رێگریکردن له‌توندوتیژیی و له‌جیاوازیی ئاینی و ئاینزایی، مزگه‌وت و که‌نیسه‌کان ته‌نیا بۆ نوێژی به‌کۆمه‌ڵ و پرسه تهرخانکرێن بێ وتارخوێندنه‌وه. وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئاینی ته‌نیا له‌کۆلێجه‌کانی شهریعهدابێ نه‌ک له‌مزگه‌وت و که‌نیسه‌کاندا. ناوی کۆلێجی شه‌ریعه‌ش بگۆڕێ به‌کۆلێجی زانسته ئاینیه ئاسمانیه‌کان.
10-هه‌مو که‌سێک که ته‌مه‌نی 18 ساڵیی ته‌واوکرد، له‌هه‌ردو ره‌گه‌ز، بۆماوه‌ی 3 مانگ مه‌شقی سه‌ربازیی پێبکرێت. بۆ هاتوچۆو خه‌رجیی ئه‌و 3 مانگه‌ش، بڕێ پاره‌یان بۆخهرجکرێ.
11-هیچ موچه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی، مانگانه له 400 هه‌زار دینار که‌متر و له 2 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ، به‌موچه‌ی هاوسه‌رۆکان و وه‌زیران و یاساکاران و خانه‌نشینانیشه‌وه. بۆ په‌ککه‌وتوانی بێ داهاتیش 200هه‌زار دینار. موچه‌ی مامۆستایانیش له‌هه‌مو قۆناغه‌کانی خوێندندا به‌پێی بڕی وانهکانیانبێ.
12-دڵنیایی ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیان دابینکرێ به‌په‌ره‌پێدان و زۆرکردنی نه‌خۆشخانه گشتییه‌کان و نه‌هێشتنی نۆڕینگه‌و ئه‌زمونگه‌و ده‌رمانخانه‌و خه‌سته‌خانه‌ی تایبه‌ت. موچه‌ی پزیشک و ئه‌زمونکار و ده‌رمانسازیش به‌پێی بارستایی و بڕی کارهکانیانبێ. چاره‌سه‌ری پزیشکی و ده‌رمان به‌خۆڕایی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ساڵانه پێشه‌کی بڕێکی که‌م پاره‌ی دڵنیایی ته‌ندروستی ئه‌ده‌ن. ئه‌وه‌شی کارتی دڵنیایی نه‌بێ، به‌پاره له‌خه‌سته‌خانه گشتییه‌کان چاره‌سه‌ربکرێ.
13-رێگه به‌هیچ رێکخراوێکی سیاسی نه‌درێ که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌زی یا نه‌ته‌وه‌یی یا ئاینیبێ. هه‌ر رێکخراوێکیش به ئابونه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ببرێ به‌ڕێوه نه‌ک به بوجه‌ی گشتی.
14-هاورده‌و هه‌نارده کراوه‌بێ بۆکه‌رتی گشتی و که‌رتی تایبه‌تیش.
15-داڕشتنی ده‌ستورێک که سه‌روه‌ریی یاسا‌و ماف و ئازادیی تاکه‌که‌س و پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کانی تیا پارێزراوبێ و سنوری کوردستانی تیا دیاریکرابێ و یاساکان له‌ده‌ستوره‌وه سهرچاوهبگرن.
که ئه‌وانه کران، سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌بێته سیستمێکی کوردیانه، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئه‌بێته سه‌رۆکایه‌تییه‌کی به‌کۆمه‌ڵ و دیکتاتۆری دروستنابێ، دوبه‌ره‌کیی ناو میلله‌ت نامێنێ، چاره‌سه‌ری پزیشکی ئاسانئهبێ، یاسا سهروهرئهبێ، که‌یاسا سهروهربو گه‌نده‌ڵی نامێنێ و ئه‌وسا داهاته گشتییه‌کان، به‌زیاده‌وه به‌شی خه‌رجییه‌کان ئه‌که‌ن به‌موچه‌و خه‌رجیی پرۆژهکانهوهو دابینکردنی چه‌کی پێویستیش بۆ هێزه چه‌کداره‌کان. به‌ڵکو ئه‌توانرێ ساڵانه بڕێک دراو بپارێزرێ وه‌ک یه‌ده‌گ بۆ ئاینده.
ئه‌مه بۆهێڵه گشتییه‌کانی ئێسته‌ی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێم. ورده‌کارییه‌کان،به‌یاساو رێنمایی رێکبخرێن. ئه‌م هێڵه گشتیانه‌ش، شیاوی له‌سه‌رنوسین و رای جیاواز‌و ره‌خنه‌و وه‌رگرتنی پێشنیارن. ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆییش، به‌رنامه‌ی جیاوازی ئه‌وێ. دڵنیاشم ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆی هه‌رێم، وه‌ک ئه‌وه‌یه گوێزیان بۆبژمێری! به‌ڵام رۆژان رۆژیان له‌دوایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست