کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە هەولێرە بۆ بەغداد

Sunday, 13/11/2016, 22:06


دوای زەمەنێکی دورو درێژ ، دوای دروست بونی دەوڵەتی عیراق ، کورد لە باشوری کوردستان هەمیشە لەکاردانەوە بوە لەگەڵ بەغداد ، پێیوابوە کە بەغداد مافەکانی میللەتی کورد پێشل دەکات ، هەرئەمەش وایکرد پەرچەکردار بنوێنێ ، لەهەر دەرفەتێکدا بۆی گونجابێت ، گورزی لەدەسەڵاتی عیراق وەشاندوە ، ئەمە لەڕێگای ڕاپەڕین بوبێ یان شۆڕشی چەکداری  ، تا بەرەنجامەکەی لە ڕاپەڕینی بەهاری ۱۹۹۱ توانی تەواوی دەسەڵاتی دەوڵەتی عیراقی لەو شوێنەی ئێستای پێی دەوترێت هەرێم وەدەرنا .
بەڵام دوای ۷۰ ساڵ لەشەڕ لەگەڵ دەسەڵاتە یەک لەدوایەکەکانی عێراق ، ئەمڕۆ دوای ۲٥ ساڵ لە دەسەڵاتی کوردی ، ۲٥ ساڵ لە نەهامەتی کوێرەوەری ، ۲٥ ساڵ لە ماڵ وێرانی و شەڕی براکوژی ، ئێستا میللەت بەناچاری لەژێر سایەی پیاوانی شاخ بەناچاری بەبەرچاوی هەموو دوونیا ، بڕیار بۆ گەڕانەوەی بەغداد دەدات ،
بەرواری ۱۲ی تشرینی دووەم ، ڕۆژی پاش گەز بوونەوەی میللەتێکە ، لە بانگەشەی درۆینەی دەوڵەتی سەربەخۆی و حوکمی خۆماڵی بۆ بەغدادێک کەقەت بەماڵی خۆی نەزانیوە ، هەمیشەش بەرامبەر بەبەغداد لەشۆڕش دابوە ، هەموو ئەوە بۆسەر بەخۆی بوە ، بەغداد هەمووشتێکی بۆدەکرد تەنیا جیابونەوە نەبێت ، لەکاتێکدا کورد ئێستا بۆ نان دەگەڕێتەوە بەغدادە ، ئەگەر کێشەی کورد هەرلە ئەوەلەوە نان بوببا لەگەڵ حوکمە یەک لەدوایەکەکانی عیراق  ، نەک نان پێدەچو کۆشکی زێڕی بۆتاک بەتاکی خەڵکیان درووست بکردایە ،
بەڵام ئەمڕۆ بەداخەوە لەسایەی حوکمی بەناو شۆڕگێڕان ، لەبری خۆشگوزەرانی نەهامەتی و لەبری ئاوەدانی وێرانی و لەبری شارستانی بەرەو جەنگەڵ هەنگاوماننا ، ئەم جەنگەڵەی بەناوی دەوڵەتداری بۆ کۆمەڵگای کوردی درووستیان کردوە  ، ئەوژیانەی پڕ مەرگەساتیەی بەناوی سەربەخۆی ئابووری بۆ مووچەخۆران فەراهەمیان کرد ، لە ژێر پەردەی نیوە مووچە ، ئەوشەڕەی هێنایانە بەردەرگامان و بێ مووچە پێشمەرگەی تیا شەهید دەکرێ ، ناچار خەڵکیان بە پاشگەز بونەوە کرد ،
ناچاریان کرد وەک چۆن ئەوان لە پێناوی کورسی ، بردنی سەرەوەتی نیشتمان و دەست بەسەرداگرتنی بیرە نەوت و گومرگ و داهاتی ژێر زەوی و سەرزەوی  خەباتی دوێنیان لەبیرکرد و بێوەفایان کرد بەرامبەر بە گەل و خیانەتیان کرد و دەستیان لەگەڵ دووژمنانی گەل تێکەڵ کرد و دەستی داگیرکەرێکی وەک تورکیان هێنایە سەر خاکەکەمان و داهاتی میللەتی کوردیان لەگەڵ تورکیافاشی بەنیوە کرد ،
بەنوەیان کرد  تا براکانمان لە باکور پێ شەهید بکەن ، ئەمڕۆش گەل بڕیاریدا لە بری هەولێر بەغداد هەڵبژێرێ ، هەڵبژێرێ بۆ ئەوەی بەئاسودەی بژی ، بۆئەوەی بەم مافیایانەی هەرێم بڵێت  ئەوەی کە ئێوەی پێی دەنازن ، داماڵدراوە لەویژدان و کەرامەت و شکۆ .
داماڵدراوە لەهەموو بەهایەکی مرۆی و یاسای ، داماڵدراوە لەهەموو بەهایەکی شۆڕش گێڕی ، بەهای شۆڕگێڕیش بەندە بەبەها مرۆیە بەرزەکان و قوربانیدان لە پێناو میللەت ، بەپێچەوانەوە پۆشتەکراون دەسەڵات دارانی کورد بەهەموو بەها نامرۆڤایەتیەکان ، پۆشتەیە بەهەموو یاساکانی جەنگەڵ و یاساکانی دڕندە . پۆشتەکراون بەهەموو خیانەتێک
دڕندەی لەوە چیتر شکۆی مرۆڤ هێندە بشکێنرێت ، لەپێناوی نان پەنا بۆکەسێک بەرێت کە بەدرێژای مێژوو لە میللەتان کردۆتە دووژمن بەئەمڕۆشەوە ، کەچی خۆتان لەژێرەوە بەردەوام لەپەیوەندیدا بونە ، خەڵکتان پێ گەوجاندوە ، کەچی ئەمڕۆ گەوجاندن خەریکە کۆتایدێت ، خەڵک خۆی بڕیار دەدات ، چی بکات و چی نەکات ؟ لەپێناو گێڕانەوەی شکۆی خۆی هەمووڕێگایەک دەگرێتەبەر چۆن ئێوە لەپێناو مانەوەتان هەمووڕێگایەک دەگرنەبەر ، دەستی دووژمنان دێنە سەرخاک و میللەتان پێ ئەتکردوە ،
ئەگەر هێنانی حیزبی بەعس لە ۳۱ی ئاب کارێکی باش بووێت خیانەت نەبووبێ ، هێنانی تورکیا خیانەت نەبێت ، ئەوا بۆ مامۆستا و فەرمانبەران نەک خیانەت نیە ، بەڵکو ئەوپەڕی مەردایەتیە ، مەردایەتیە لەپێناوی گێڕانەوەی شکۆ ، هەروەها  ئەوکاتەی ئێوە لەپێناوی پۆست لەبەغدادن خیانەت نەبێ ، کاتێک هەمووڕێگایەکتان گرتەبەر تا وەزیرێکتان لەسەر دزی دەرنەکرێ ،  ڕوتان کردەوە بەغداد و دەتان وت بەغداد پورەی نیەو موفلیسە ،ئەوا چونەوە بەغداد بۆ ئەوەی مووچە دابین بکرێت بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ڕێگری کردن لەو دزیەی کە زەمەنێکە لەژێر سێبەری پێشمەرگەو خوێنی شەهیدان دونیاتان پڕکرد لە پارە نەک خیانەت نیە بەڵکو مەردایەتیە
لەمەوە کاتێک هەولێر گوێ ناگرێت و بەردەوامە لەسەر دزی و شکاندنی کەرامەتی تاکی کورد لە پێناوی کورسی ، لەبری ئەوەی بەبرسیەتی لەژێر چەپۆکی حوکمی دکتاتۆری و نادادی و خۆسەپێنی کوردیدابی لە هەولێر ، باشترە بەغداد بەتێری حوکمت بکات و شکۆت پارێزێت ، کەسێک خیانەت بە گەورەیی و کوردایەتی بفرۆشێتەوە ، چۆن دەتوانێ میللەت تێرکات و شکۆی تاکی پێدەپارێزرێت ، ئەوەحوکمەکەی دەبێت ، کە خوێندن پەکی بکەوێت و مامۆستا مانبگرێت ، ڕۆژانە خۆپیشاندابکات ، چ شەرم و سەر شۆڕیەکە بۆ دەسەڵاتێکی گەوج و ئیفلیج 
بۆ حوکمی بەغداد باشتر نیە ، لەحوکمی ڕووتەڵی بێ بەهای هەولێر ،  هەرێم بۆ خۆش گوزەرانیە نەوەک بۆ ماڵ وێرانی و دزی ، ئەگەر ئێرە پابەندی بەغداد بوایە نەک پۆستیان لێ وەردەگیراوە لەسەر گەندەڵی بەڵکو هەموویان لەدار دەدران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە