خۆپیشاندان به‌ره‌و کوێ؟
Sunday, 13/11/2016, 3:02
خۆپیشاندان به‌ره‌و کوێ؟
ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان چووه به‌رده‌می باره‌گای په‌ڕله‌مانی عێراق. په‌ڕله‌مانتارانی عێراق ئه‌ندامی ئه‌و پارتانه‌ن که به‌رپرسیارن له نه‌هامه‌تیی کوردستان. خوپیشاندانه‌که داوای له په‌ڕله‌مانتاری پارته پیسخۆرهکان کرد که به‌غداد به هانایانه‌وه بێت. به‌غداد موچه بۆ مامۆستایان دابین بکات. ئه‌مه‌ش گومانی تیادا نییه که رێگایه‌کی داخراوه. به‌غداد به‌رپرسیار نییه له ناردنی موچه بۆ هه‌رێم. به‌ڵام هه‌ل بوو بۆ په‌ڕله‌مانتارانی پارته‌کان که خۆپیشاندانێکی گه‌وره بچێته‌وه به‌ر لوتیان. کێ ئه‌م بڕیاره‌ی دابوو؟ ئایا ئه‌و هه‌زاره‌ها راپه‌ڕیووه رای له‌سه‌ر ئه‌م هانایه هه‌بوو؟
هاوڵاتیانی راپه‌ڕیوو!
سه‌ر مه‌که‌ن به ده‌رگای پارته‌کان و داموده‌زگاکانیاندا! وه‌کو مه‌ڕ مه‌چنه‌وه به‌رده‌می گورگ. بڕواتان به توانای خۆتان بێت! چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی پارته‌کانه. چاره‌سه‌ر ده‌بێت جه‌ماوه‌ر خۆی بیکات. گرفتی موچه به‌ستراوه به گۆڕانکارییه‌کی سیاسیی بنه‌ڕه‌تییه‌وه.
ده‌سته‌ڵاتی گه‌ل
12/11/2016
-----------------------------------
مانگرتن هاتووه غەدر بشکێنێت؟
کاتێک نیشتیمانێک داگیر ده‌کرێت دلێرانی گیانفیدا ده‌ست ئه‌ده‌نه چه‌ک. میلله‌ت هه‌موو به دڵ و هیمه‌ت پشتیان ده‌گرن. ئه‌مڕۆش که پیسخۆریی بازرگانه‌کانی جه‌نگ کۆمه‌ڵگای هه‌ڵوه‌شاندووه ژماره‌یک مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر ده‌ستیان داوه‌ته چه‌کی مانگرتن. هه‌ر که‌سێک له به‌ره‌ی که‌متیار نه‌بێت له دڵه‌وه پشتی مانگرتن ده‌گرێت.
هه‌موو مرۆڤێکی به شه‌ره‌ف حه‌ز ده‌کات نانی ئیش بخوات و سه‌ر به‌رز بێت. کێ حه‌ز ده‌کات نیشتیمانه‌که‌ی بفرۆشن؟ کێ حه‌ز ده‌کات نانی ناچاریی و سوکایه‌تیی بخوات؟ نامه‌رد نه‌بێت کێ حه‌ز ده‌کات داوێن پیس، گیرفان پیس، رابوردو پیس و داهاتوپیس له جیاتی تاج ریقنه‌ی سه‌ری بێت؟
له بنه‌ڕتدا مانگرتنی مامۆستایان بۆ موچه نییه. بۆ رزگارییه له ژێرده‌ستیی و سوکایه‌تیی. سوکایه‌تییه‌ک که سه‌راپای کۆمه‌ڵگاکه‌ی گرتۆته‌وه. به‌ڵام هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سوکایه‌تییه تێ بگه‌ن پێویسته نرخ بده‌نه‌وه به خۆیان. پێویسته خۆیان به شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو بێ ڕێزییه نه‌زانن که تاڵانچییان وه‌کو چڵکاو ده‌یڕژن به سه‌ریانا.
پێویسته هه‌موو لایه‌ک بیر له منداڵان و داهاتوویان بکه‌نه‌وه. ژیان ته‌نها به‌و بڕه پاره‌یه ناڕوات به‌ڕێووه که مرۆڤی پێ کۆیله کراوه. مرۆڤ ده‌توانێت له کۆمه‌ڵگایه‌کدا بژی که ده‌سته‌ڵات له گه‌ل بێت و بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ئیش بکات.
په‌روه‌رده، ته‌ندروستیی و هه‌موو ده‌زگاکانی تری کۆمه‌ڵگا له مێژه ئه‌تک کراون. ده‌سته‌ڵاتی "بازرگانی جه‌نگ" قوتابخانه‌و خه‌سته‌خانه‌ی خۆی ده‌مێکه له میلله‌ت جیا کردۆته‌وه. قوتابخانه له مێژه خوێنی لێ ده‌ڕژێت. مامۆستایان و هاوڵاتیان ده‌بوو زوتر به‌رامبه‌ر به‌م تاڵانییه راست ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌م رۆژه نه‌گات. کاتێک مانگرتن ده‌ستی پێ کردووه که شکاندنی جگه له ترسنۆکیی و فه‌وتان هیچی تری تیادا نه‌ماوه‌ته‌وه.
مانگرتن پێویسته به‌رده‌وام بێت. مانگرتن بۆ کڕینه‌وه‌ی که‌رامه‌ته، بیه‌ڵن بشکێت هه‌موو ده‌شکێن. مانگرتن بۆ کێشه‌ی هه‌مووه. ئه‌رکێکی نیشتیمانییه بگاته ئه‌نجام. ئه‌وه‌ی دژی بێت به‌ره‌ی پیسخۆرانی هه‌ڵبژاردووه. ئه‌وه‌ی پشتی تێ بکات ملکه‌چیی قبوڵه.
هاوخه‌باته‌که‌ت به‌جێ مه‌هێڵه به ته‌نها! ئه‌رکی تۆشه مانگرتن.
11/11/2016
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست