کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواجار چارەنووسی موسڵ

Friday, 11/11/2016, 17:37


پارێزگای نەینەوا کە شاری موسڵ ناوەندەکەیەتی دوای ئەوەی لەژێر ڕێکفی تورکیاو داعش دەرئەهێنرێ ئەبێتە هەرێمێکی سەربەرخۆ. ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق(عەبادی) جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێزە هێرش بەرەکان دواجار لەموسڵ دێنەوە دەرێ و بەرەو شوێنەکانی خۆیان ئەگەڕێنەوە. مەبەست لە هێزە هێرش بەرەکانیش؛هێزە کوردیەکان و هیزەکانی حەشد و پاڵپشتەکانیان. واتە دوای ڕزگارکردنی شاری موسڵ تەنها هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پولیس لەناو شارەکەدا بوونیان ئەبێ.ئەمەش بەپێی ئەو ڕێکەوتنەیە کە حکومەتی عێراق و ئەمریکا ڕێکەوتوون لەسەری.
گرنگی شاری موسڵ بۆ ئەمریکا لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە تورکیا بەئاشکرا پاڵپشتی داعش کردو بەردەوامیشە لە کێشەو قەیران دروست کردن بۆ ناوچەکەو ووڵاتانی ئەوروپا،ئەو لێشاوە زۆرەی ساڵی پاریش بەرەو ئەوروپا دەستی تورکیای تیابوو تا وەك فشارێك بەکاری بێنێت . هەربۆیە ئەمریکا بەدوای ئەلتەرناتیڤی سەربازیەوەیە بۆ ئەوەی بنکەی ئاسمانی(ئەنچەرلیك)دابخا و موسڵ بکاتە بنکەی داهاتوو.
ئەمریکا و ڕووسیا گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە چیتر تورکیا ناتوانێ ڕۆڵی پۆزەتیڤانە لەجەنگی دژ بەداعش و هێزە ئیسلامیە تووند ڕەوکان بگێڕێت،هەربۆیە ئەمریکا لەماوەی چەند مانگی داهاتوو هێزی زەمینی ڕەوانەی موسڵ ئەکا و دواتر دوای ڕزگارکردنی شارەکە بەهەنجەتی پاراستنی نەتەوەو ئەتنیکە جیاوازەکان لەوێ ئەمێنێتەوەو خەریکی کاری ڕاهێنان ومەشق پێکردن بەهێزەکانی ناو شار و چاودێری کردنی ڕەوشەکە لەنزیکەوە. ئەم هەنگاوەی ئەمریکا زیاتر ئەو کاتە دەرئەکەوێ کە سەرۆکی نوێ دەست بەکاربێ و ئەنجندای جیاوازی خۆی لەوێ بەکاربهێنێ. ئەمریکا و عێراق زۆر باش ئەزانن کە هێزەکەی مەسعود کەخۆی لەپێشمەرگەی باشووردا ئەبینێتەوە بەشێکە لەئەجندای تورکیا ،هەربۆیە پێیان ڕاگەیاند کەپێوستە ئەو هیزانە نەچنە نێو شاری موسڵ و دواجار ئەبێ بکشێنەوە بۆ ئەو شوێنەی لیوەی هاتوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە