کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەی مامە ................ پیرە

Wednesday, 09/11/2016, 19:57


ئەی مامە پیرەی
 سەردەمی شۆڕش 
چۆن ڕزگار دەبی
 لە هەوڵ و کۆشش
 وا چەندین ساڵە
 ژیانت سەختە
 چینێک قەپات و 
 چینێک بەد بەختە
 چینیک سامانی 
 وڵات دەفرۆشێ
 چینك هەر قاسەی
 ولات ئەدۆشێ
 چینێک بەدیان
 کۆشک و مۆڵیان برد 
 ژیرخان   وڵاتیان
 گشت کاول کرد
 جێنێکی داماو
 خەم بەبا ئەکا
 بۆ مافی فەوتاو
 هەر هاوار دەکا 
 جینێک بە جانتا
 دۆلار خەرج دەکا
جێنیک بێ مووچە
 هەر هاوار دەکا
 چینێک بی ماف و
 بەش خوراو ئەکەن
 چینێکیش پیاوخاس
 سفرە رێک دەخا
 لە دیوەخانە 
 خزمەت خاک دەکا 
 چینێک قەپاتە
 لە پاڵ ئەوانە
 لە پەڕلەمانە
 دەستی بەرز دەکا
 جێنیک خوێنەوار
 باسی ماف دەکا
 هات و چۆیەتی
 لە ڕێگای دادگا
 جێنێک لەداخە
 سەر خۆی هەڵدەگرێ
 ئەروا بی هیوا
 هەتا     دەخنكێ 
 چی زەمانیکە
 کاکەی بێ ووچان
 نە قوتابخانە نە پۆل ئیمتحان
 هەمووی داخرا لە داخ ئەوانە
 وڵات لە دەوری ئاخر زەمانە
 لە دوای ڕاپەڕین
شێواوە وەتەن 
زوردارە 
ئیستا  
پیاوی  ئەهریمەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە