گوناهبارترین كه‌س رۆشنبیره سیاسیه كه نوسینی ودونیابینی له‌یه‌كتر جیاوازه
Tuesday, 08/11/2016, 9:57
كاری رۆشنبیری سیاسی ته‌نها پێناسه‌كردنی چه‌مكه‌كان نییه ، یان ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی شونتس نییه بۆ چه‌مك و ده‌سته‌واژه سیاسیه‌كان ، دیارجه‌نابی (مه‌لا به‌ختیار) كه خاوه‌نی دنیایه‌ك تیۆری جیاوازه له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و مۆدێرنه و سكۆلاریزم ، به‌لام له‌پال ئه‌م نوسینانه ستراكتۆرێكی كۆنباو خۆی مه‌لاسداوه كه زۆر دوور له و چه‌مك و ده‌سته‌واژانه‌ی كه له‌نوسینه‌كانی به‌كاری بردوون ، ئه‌وه‌ی كاك (مه‌لا به‌ختیار) له ئێستادا ده‌یكات هه‌وڵێكه بۆ زیندوو كرنه‌وه‌ی هزری خێڵ و ده‌یه‌وێت ڕاڤه‌یه‌ك بۆ ئه‌و سیسته‌مه خێڵگه‌ره‌یه بكات ،كه پڕه له جوانی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا وئازادی تاك و دیموكراسی ، ئه‌و به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌ی قسه‌كانی (مه‌لا به‌ختیار) زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ نوسینی په‌رتوكه‌كانی كه نوسیونی ، به‌لام ئه‌وه‌ی كه سه‌یره ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه به‌داوی دۆزینه‌وه قسه‌كانی (مه‌لا به‌ختیار) و په‌رتوكه‌كانی بۆ ئه‌وه ی مرۆڤ بڕوا به‌كامیان بكات ؟ئه‌وه‌ی (مه‌لا به‌ختیار) خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كردووه به‌ر یه‌ككه‌وتنی ئه‌و ناكۆكیانه‌ن كه له‌نێوان لێكدژه‌كان هه‌یه له نێون كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان كه ده‌ستیان ناوه‌ته بینه قاقای خه‌ڵكی كوردستان . یان به‌راورد كردنی یه‌كیتی و پارتی له‌گه‌ل حیزبه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌وه گوناهه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه خۆیان له‌گه‌ڵ پارته‌سیاسیه‌كانی ئه‌ورپاد به‌راورد بكه‌ن . پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا خه‌ڵكی خۆیان برس كردووه ؟ حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا زیندانی نه‌هێنیان هه‌یه ؟ حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا هێزی چه‌كداریان هه‌یه ؟ حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا هێزی ئه‌میان به‌ده‌سته‌وه بۆ كوشتنی خۆپیشانده‌ران ؟ حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا سامانی ولاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتووه‌وخه‌ڵكه‌كه‌یان له برسان بمرێت ؟ حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌سه‌ر ملكو ماڵی خه‌ڵكدا گرتووه ؟ ئه‌ودونیا بینیه وا له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كات دونیا بینیێه‌كی هه‌ڵه‌یان هه‌بێ بۆ حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وروپا ، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌دوێت كه مرۆڤی كورد هێنده بێئاگایه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی كه چاوی هیچ نابینێ ، به‌لام ئێستاش وابیر ده‌كاته‌وه كه‌دونیای ئێمه ئه‌وه‌نده‌گه‌وره‌یه كه ده‌ستمان به هیچ زانیاریه‌ك ناگات و ته‌نیا به‌ڕادیۆیه‌ك گوێ بیستی هه‌واڵه‌كان ده‌بین. بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه هه‌موو ده‌روازه‌كانی راگه‌یاندون و فه‌یس بووك و ته‌كنه‌لۆژیا دونیای ئێمه‌یان هێنده بچوككردۆته‌وه ده‌توانین به‌راوردێكی ژیانی سه‌ركرده‌كانی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ل ژیانی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا ، (مه‌لابه‌ختیا) ده‌توانێ به‌راوردێكی سه‌رمایه‌ی سه‌ركرده مافیاكانی كوردستان بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه كام سه‌ركرده‌ی ئه‌وروپا به‌قه‌د بچوكترین ساسی ئه‌م ولاته سه‌رمایه‌ی هه‌یه ؟ (مه‌لا به‌ختیار) له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێت جیاوازی بخوڵقێنێ و جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگاو سه‌ركرده‌كان ڕاڤه‌بكات و پشتیوانی له په‌رله‌مانتاران بكات ، شه‌رعیه‌ت به‌مانه‌وه‌ی بارزانیده‌دات له‌ده‌سه‌لاتدا . ئه‌وه دونیاییه نه‌ریتێكی كۆنباو و فه‌قیره كه تاوه‌كو ئێستا ناتوانێ ده‌ره‌وه‌ی خۆی بخوێنێته‌وه و ناتونێ ڕاستگۆیانه ڕاڤه‌یه‌كی خۆی و حیزبه‌كانی ئه‌وروپا بكات . ناتوانێ دكتاتۆریه‌ت له دیموكراسیه‌ت جیابكاته‌وه . دێت پارتی و یه‌كیتی كه دوو حیزبی تاسه‌ر ئێسقان دكتاتۆرو سته‌مكارن به‌راود ده‌كات له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی ئه‌وروپا و ده‌ڵێ ده‌بێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان قاز یاسا به‌دوای ئه‌واند بقیڕێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌جندا سیاسیه‌ی بیست و پێنج ساڵی ڕابردویان جێبه‌جێ بكه‌ن كه له‌ڕأپه‌رینه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ كێشاوه ، ئه‌بێ (مه‌لا به‌ختیار) به‌كام ڕه‌هه‌ندی سیاسی ئابوری و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌كان حیزبه‌كه‌ی خۆی و پارتی سه‌رسام بێت ، به‌دابین كردنی كاره‌با و ئاو وڕێگاو بان و سوته‌مه‌نی موچه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی پێشكه‌وتنی خوێندن و شه‌فافیه‌ت له داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه سنوره‌یه‌كان باجه‌كان ، كه‌رته‌كانی تایبه‌ت كه‌ئه‌و دوو ده‌سه‌لات خوڵقاندویانه بۆ خستنه سه‌ركاری هاوڵاتیانی كوردستان . گوناهه‌یه‌كی گه‌وره‌یه تۆیه‌كی سیاسی رۆشنبیری به دیار ئه‌م هه‌موو دیارده ناشیرنانه‌وه دانیشتوی ده‌ستو ئه‌ژنۆ به‌رگری له و سیسته‌مه سته‌مكاریه ده‌كه‌ی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست