کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاریدەدەرێکی پزیشک لە رانیە بێ سەرو شوێن دەبێت

Monday, 07/11/2016, 0:23


(رزگار. ق. ب) کە پیشەی یاریدەدەری پزیشکی بێ هۆشکاریە، لەلای  دکتۆرێک بەناوی دکتۆر (ح.ص) کە خەڵکی شاری بەغدادە، کاری بەردەستی دەکات، لە چەند مانگی رابردوودا، یەکێک لەو نەخۆشانەی لە بەشی بەنج کردنەوە، بێهۆش دەکرێت کە تەمەنی نەخۆشەکە 33 ساڵە، نەخۆشەکە گیان لە دەست دەدات و کەس و کارەکەی کە سەر بە عەشیرەتێکی گەورەی ناوچەکەن، سەرەتا دەیانەوێت دکتۆرەکە بکوژن، بەڵام دکتۆرەکە دەتوانێ خۆی رزگار بکات، پاشان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی (رزگار . ق. ب)، کە تەنها یاریدەدەری پزیشکەکەیە، لەو کاتەدا ئەویش لە ماڵەکەی خۆی نابێت، بۆ ئەم مەبەستە رزگار پەیوەندی دەکات بە بنکەی پۆلیسەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکە دیار نیەو ناوەکانیان نازانن، پۆلیس بە دەم کێشەکەوە ناچێت، دوای هەفتەیەک دوو کەسی سەر بە عەشیرەتی نەخۆشەکە، لە مارکێتێکی شاری رانیە، هەوڵ دەدەن منداڵێکی رزگار بڕفێنن و بە خەیاڵی خۆیان بەو جۆر تۆڵەی لێ بکەنەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین جار نامەی هەڕەشەو نوسراویان هەڵداوەتە ناو ماڵەکەی و ویستویانە لە شوێنێکی چۆڵدا بۆسەی بۆ دابنێن و بیکوژن، رزگار چەند جارێکی سەردانی بنکەی پۆلیسی کردوە، بەڵام ئەوان پێیان راگەیاندوە کە ناتوانن بیپارێزن، تەنها ئەگەر هەستی بە مەترسی کرد، دەتوانێ پەیوەندی بکات، ئەمەش دڵنەوایی ئەو کارمەندە ناکات و ترسی ئەوەی هەیە بیکوژن، ئەگەر ئەو کەسانەش دەستیان پێگەیشت و کوشتیان، ئەوا رێکارە یاساییەکانی پۆلیس هیچ سودێکیان بۆ ئەو نابێت، بۆیە کاتێک هەواڵ بۆ رزگار دەنێرن کە چەند چەکدارێک لە نزیک ماڵەکەی ئەو خۆیان مەڵاس داوە، لە ترسی ئەوە، ناچێتەوە ماڵەوەو سەری خۆی هەڵدەگرێت، رزگار ئێستا لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانی شوێنی نادیارەو پۆلیس و نەخۆشخانەش ناتوانن سۆراغی بکەن، چونکە دوور نیە لە هەر شوێنێک بدۆزرێتەوە کەسو کاری نەخۆشەکە بیکوژن
نادر ئەحمەد: هاوڵاتییەک لە رانییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە