ئۆپراسیۆنى ڕزگارکردنەوەى ڕەقە
Friday, 04/11/2016, 20:55
دواى دەست پێکردنى ئۆپراسیۆنى ڕزگار کردنەوەى موسڵ ئەمریکا لەهەوڵى ئەوە دایە کە ئۆپراسیۆنى ڕزگارکردنەوەى ڕەقەش بەزووترین کات دەست پێبکات چونکە تێکشکاندنى داعش لە عێراق بەتەنیا بەس نیە بۆ لەناوبردنى ئەم گروپە تیرۆرستیە.
هەموو پێشهاتەکان ئەوە نیشان ئەدەن کە چۆن هێزى پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنى رزگارکردنەوەى موسڵ ڕۆڵى گرنگ ئەبینێت ئەوە لە ڕەقەش یەکینەکانى پاراستى گەل کە نمایندەى زۆرینەى کوردانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکەن ڕۆڵى گرنگ بگێڕن لەم ئۆپراسیۆنەدا.
لەپاڵ ئەوەى کە ئەمریکاو روسیا تا ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێکەوتن لە سەر لایەنە بەژداربووەکانى ئەم ئۆپراسیۆنە بەڵام ئەوەى کە ڕوونە بریتییە لەوەى کە هەردوکیان یەک ئامانجى هاوبەشیان هەیە کە تێکشکاندنى داعشە.
کەوتنى ڕەقە
رەقە لە ساڵى 2013 رزگارکرا لە دەستى ڕژێمى بەشار ئەساد دواى ئەوەى کە بەرەى نوسرە و چەندین هێزێکى تر لە نێوانیاندا هێزەکانى سوپاى سوریاى و ئازاد کە توانیان کۆنترۆڵى ئەم شارە بکەن.
دواتر ئەم شارە مانگى یەکى 2014 ەوە بۆ یەکەمجار لە لایەن داعشەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و پاشان وەک پایتەختى خەلافەت دەناسێنرێت و زۆر لە توێژەرانیش پێیان وایە کە ڕەقە دڵى داعشە.
لایەنە سەرەکیەکانى ئۆپراسیۆنى ڕەقە
بە پێى هەموو پێش بینیەکان ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانى سوریاى دیموکراتەوە ئەنجامدەدرێت.
هێزە کانى سوریاى دیموکرات لەسەر بنەماى هاوپەیمانیەک دروستکراوە کە پێک دێت لە یەکینەکانى پاراستنى گەل و هێزە سونییە عەرە بەکان و هێزى مەسیحیەکان کە خۆى لە ئاشورو ئەرمینەیکان دەبینێتەوە، تورکمانیەکانیش وەک کەمینەیەک بە شێکن لە هێزەکانى سوریاى دیموکرات.
یەکینەکانى پاراستنى گەل بە گرنگترین هێزى ناو هێزەکانى سوریاى دیموکرات دادەنرێن لە بەرئەوەى لەپاڵ ئەوەى هێزێکى رێکخراون تاکە هێزیشن کە توانیبێتیان پێشڕەویەکانى داعش بوەستێنن و لە زۆر شوێنیش تێکیان بشکێنن.
ئەمریکاو ئۆپراسیۆنى رەقە
ئەمریکا بڕواى تەواوى بەوە هەیە کە پێویستە پشت بە یەکینەکانى پاراستنى گەل ببەسترێت لە چوار چێوەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات چونکە کوردەکان لە ڕۆى سەر بازیەوە لەهەموو پێکهاتەکانى تر رێکخراو ترو بەهێز ترن و توانیو یانە ناوچە کورد نشینەکان ڕزگار بکەن لە دەسەتى داعش و رۆڵى کاریگەریان بینیوە لە پرۆسەى ڕزگارکردنى (مەنبەج)یش.
ئەمریکا جگەلەوەى کە بەهێزى ئاسمانى بەژدارى ئەم ئۆپراسیۆنە دەبێت ژمارەیەکى زۆر ڕاوێژکارى سەربازى لە سەر زەوى هەیە کە بە شێوەیەکى راستەوخۆى سەر پەرشتى ئەم پرۆسەیە دەکەن.
تورکیاو ئۆپراسیۆنى ڕزگارکردنى ڕەقە
لەبەرئەوەى تورکیا لەلایەن حکومەتى عێراقی و هێزەکانى هاوپەیمانانەوە بێ ڕۆڵ کراوە لە ئۆپراسیۆنى رزگار کردنى موسڵ هەوڵى تەواو دەدات کە بە هەر شێوەیەک بێت ڕۆڵ بگێڕێت لە ئۆپراسیۆنى ڕزگار کردنى رەقەدا.
توریکا مەرجى ئەوەى داناوە بۆ بەژدارى کردن لەم ئۆپراسیۆنەدا کە نابێت یەکینەکانى پاراستنى گەل بەژداربن لە ئۆپراسیۆنى رەقەدا بە بیانووى ئەوەى کە ئەمان سێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستانن کە لەلایەن حکومەتى تورکیاوە بە پارتێکى تیرۆرستى ناسێنراوە.
ئەمریکا بۆ ڕازى کردنى توریکا چەندین جار ئاماژەى بەوە کردوە کە یەکینەکانى پاراستى گەل بۆ داگیر کارى بەژدارى ئەم ئۆپراسیۆنە ناکەن بەڵکو ئەوان لە چوار چێوەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات بەژدار دەبن و دواى کۆنترۆڵکردنەوەى ئەم ناوچانە ئەوە دانیشتوانى ئەم ناوچانە خۆیان فەرمانڕەواى ناوچەکانى خۆیان دەکەن و پێویست ناکات کە تورکیا نیگەران بێت لە بەرامبەر بەژداریکردنى یەکینەکانى پاراستنى گەل.
روسیاو ئۆپراسیۆنى ڕزگارکردنى ڕەقە
روسیا داواى لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کردووە کە سوپاى سوریا کە زۆر جار بە سوپاى بەشا ر ئەسەد ناو دەبرێت بەژداربێت لەم ئۆپراسیۆنەدا.
لە ڕاستیدا ڕوسیا مە بەستێتى کە رەقە لە دواى رزگارکردنى بگەرێتەوە ژێر حکومڕانى (بەشار ئەسەد) لە بەرئەوەى تاوەکو ئێستا روسیا بەشار ئەسەد وەک یەکێک لە هاوپەیمانەکانى خۆى دەبینێت لەناوچەکەدا.
روسیا کار لە سەر ئەوە دەکات کە سنورى حکومرانى بەشار ئەسەد فراوان بکات لە پێناو ئەوەى وەک بەر بەستێک بەکارى بیەنێت لەبەردەم هەژموونى وویلایەتە یەکرگتووەکانى ئەمریکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست