شۆڕش ژیرەکان دایدەڕێژن، ئازاکان جێبەجێی دەکەن، هەلپەرستەکانیش بەرەکەی ئەخۆن
Thursday, 03/11/2016, 2:01
بۆ کاك ڕەزا شوان، تکایە وەڵام!
لەدوا ووتاردا ئاماژەت بە ناوی مەلا مستەفا بارزانی کردوە و لەڕیزی ئەو چەند کەڵە پیاو و سیاسیانە داتناون کە بەڕاستی نەك هەر لەشوێنی خۆیدا نیە،بەڵکە زوڵمێکی گەورەشت لێ کردوون. هیواداریم ناوی مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ ئەو هەموو قارەمانانەدا تەنها هەڵەیەك بێت و مەبەستت نەبوبێ. دەنا پێوستە ئێمەو خوێنەرانی کوردستان پۆستی ئازیزیش بزانین کەوا بەچ پێوەرێك مەلا مستەفا یەکسان ئەکەیت بەو هەموو کەسە جوان و ئازاو گیانفیداکارانە.
کاك ڕەزا شوان ئەڵێ؛
ئەمەی سەرەوە دەقاو دەق بیروو بۆچوونی کاك ڕەزایە و بەداخەوە ئەم جۆرە لەهزراندانە بەرانبەر کەسی وەك مەلا مستەفا لەگەڵ هێڵی کارکردنی کوردستانپۆستدا ناگونجێ. ئێمە لەکوردستانپۆست پێمان وایە کە مەلا مستەفا شایەنی زبڵدانی مێژووە ،نەوەك هاوشانی بکەین لەگەڵ شێخی نەمر و قازی و ئەوانی تر. لام سەیرە کوردستانپۆست هەروا بەسانایی و بەخشکەیی ئەو هەڵەیەی بەسەردا سەپا. دەنا ئەبوو برادەرانی کوردستانپۆست ئەگەر چی بڕوایان بەبیرو ڕای ئازاد هەیە،لێ ئەوە ناکاتە ئەوەی داوای ڕوونکردنەوە لەنووسەری ئەم بابەتە نەکەن و ڕاو تێبینی خۆیان لەبارەیەوە نەدەن.
نەوەی ئێستاو داهاتوو ئەم جۆرە نووسینانە ببینن هەرگیز جیاوازی ناکەن لەنیوان کوردستانپۆست و ئەوانی تر. کەواتە پیوستە لەمپەر و فلتەر لەسەر ئەم جۆرە نووسینانە دابنرێ و بلۆك بکرێن. وەیان نووسەری بابەتەکە بێت و ڕوونکردنەوە بدات. کوردستانپۆست کاتی ئەوەیە چی تر نەیەڵن بەهەنجەتی بیرو ڕای ئازاد کەسانی وەك مەلا مستەفا بخریتە نێو مێژووی سەروەری و نیشتمانی و نەتەوەیی جوڵانەوەی بزوتنەوەی کوردایەتی.
----------------------------------------------
کوردستانپۆست: داوای لێبوردن کاکە حەمە سوسەیی دەکات و سوپاسییشی دەکەین، کە ئاگاداری کردینەوە، داوای لێبوردنیش لە خوێنەرە بەڕێزەکانیش دەکەین، کەوا ئەو هەلەیە بەسەرماندا تێپەڕیی، پێمان وایە نووسەری خاوەن ویژدان دەبێت پێش بڕیاردان و هەڵسەنگاندینی کەسایەتییەک، مێژووەکەی بە وریاییەوە بخوێنێتەوە، لە کردار و سەرەنجامی رووداوەکاندا هەڵیسەنگاندبێت، ئێمەش لەگەڵ بۆچوونەکەی کاک حەمە سوسەییداین و پشتگیریی دەکەین، ئەو نووسینەشمان بلۆک کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست