تورکیا دەیەوێت کورد بخاتە زەلکاوەکەی خۆیەوە
Saturday, 29/10/2016, 20:14
هەوالەکان وا پیشان دەدەن کە ئەو گفتوگۆیەی تا ئێستاش لە نێوان عیراق و تورکیا بەسەرپەلاشتی ئەمریکا بەردەوامە بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت تورکیا لە رێگەی لۆجیستی و هێزی ئاسمانیە بەشداری شەری رزگارکردنی موسڵ بکات و، هەرەشەکەی ئەمرۆی تورکیا بەوەی ئەگەر رێگەی پێنەدەن وەک تەحەدایەک هێزی زیاتر رەوانەی بەعشیقە دەکات، نیشانەی بەکارهێنانی کارتە لە بەرامبەر عیراقدا لەو گفتوگۆیانە .
ئەوەی تازە بێت ئەوەیە کە زۆرێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لەوە کردووە، کە عەبادی و ئەردۆگان زۆر بە نهێنی و پیرۆزکردنی ئەمریکا لەسەر دژایەتی پەکەکە قسەیان کردووە و رێکەوتنێکی مەبدەئیان کردووە( ئەمە ئەگەر تەکتیکی عەبادی نەبێت بۆ برینەوەی وڕکَی تورکیا بۆ بەشداری لەشەرەکە) و بە پێیە لە پاش رزگارکردنی موسڵ، عەبادی بە یارمەتی پارتی هاوکاری تورکیا بدات بۆ فشاری گەورە خستنە سەر پەکەکە (لەم بارەوە تا ئێستا پرسیان بە ئێران نەکردووە، لەمەشدا عیراق بێ تیشکی سەوزی ئێران مەحاڵە ئەو هەنگاوانە بنێت) .
لە لایەکی ترەوە تورکیا هەستی بەوە کردوە کە هیچ ئاواتێکی بە بەشداریکردنی لە شەری رەققە نەماوە و ئەمریکا یەکلایی بۆتەوە کە کورد لە پێشترە بۆ بەشداری لەو شەرە نەک هێزی تورکیا، لە لایەکی ترەوە سوریا و تەنانەت ئەمریکاش تا رادەیەک نیگەرانن لە پێشکەوتنی تورکیا لە بەرەی حەلەب، پاش ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کە هەماهەنگیەکی عەسکری و سیاسی لە نێوان تورکیا و روسیا لەو بارەوە بێ ئاگاداری سوریا و ئەمریکا هەبووە .
ئێستا خاڵی لاواز و تەنکی بەرەکانی شەری داعش هەبوبێت بۆ ئەوەی تورکیا بتوانێت وەک دەرچەیەک بەکاری بینێت بۆ خۆقورتانە نێو وەزعەکەوە، لایەنی کوردی و بە تیابەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە لایەکەوە و، لە لایەکی تریشەوە بۆ عەبلدیش مەیسەر دەبێت بە بەکارهێنانی کورد لە یارمەتیدانی تورکیا لەو بارەوە رازیبێت و بە قازانجی خۆی بزانێت و هیچی لەسەر نەکەوێت، چ لە لای ئێران یان لە نێخۆی عیراق و لە ململانێی خۆی لەگەڵ هێزەکانی تردا . بۆیە ئێستا هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەیە کە بارزانی وەک پردێکی پەرینەوە بۆ چارسەرکردنی کێشەی نێوان ئەردوگان و عەبادی بەکاربێت و، تورکیاش ئەمە بەهەل دەزانێت کە ئامادەباشی بۆ بارودۆخی پاش رزگارکردنی موسل بکات و لەو کاتەدا بتوانێت بە یارمەتی هاوکارانی گورزێک لە پەکەکە و هاوپەیمانەکانی بدات . بەم پێیەش بێت تورکیا و عەبادیش لە جیاتی خۆیان، کورد و بە تایبەتی پارتی دەخەنە ئەو زەلکاوەی کەتا ئێستا تورکیا بە خۆی تێیکەووتوە و عەبادی بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت خۆی لێ بپارێزێت و، تورکیا لە هەوڵە هەمەلایەنەکاندایە بۆ ئەوەیبە هەر شێوەیەکی بیچت لێی دەرچێت و، ئەڵتەرناتیڤی خۆی کورد و بارزانیە کە بە ئاسانی تێیبکەون .
پرسیارەکە ئەەوەیە، ئایا تورکیغ سەرکەوتو دەبێت یان هێزەکانی تر و، بە تایبەتی ئێران بواری ئەوە نادەن تورکیا لەوان دستیدرێژتر بێت و بەسەر ناوچەکە زاڵ بێت و، ئەویش لەدوورەوە تەماشای مەیدانەکە بکات . بۆیە زۆرێک لە چاودێران تەنانەت جموجوڵ و هەڵوێستەکانی عەبادیش بە تەکەتیک دەزانن و وای دەبینن، کە مەحاڵە عەبادی بێ ئێران هەنگاوی وا بنێت کە لە بەرژوەندی و ستراتیجیەتی ئێران بدات . بۆیە تورکیا لە هەلێک و جوڵەیەکی لەو شێوەیەی قۆناغەکەی هاتنە ژورەوەی بۆ سوریا و دروستکردنی زۆنی ئارام دەگەرێت و، دەیەوێت بە هاوکاری روسیا ئەگەر بۆی بکرێت لەم تەکتیکەی سەرکەوتو بێت . بۆیە هەڵوێستی ئەمریکا بۆ جموجوڵەکانی تورکیا و روسیا و ئێرانیش بۆ کارێکی کاتی تورکیا بێت، لەوانەیە رێی تێبچێت بێدەنگی هەڵبژێرێت، بەڵام وا ئاسان نیە لایەنەکانی هاوکێشەکە بە تایبەتی لایەنە سەرەکیەکان لە ئەمریکا و روسیا و ئێران و هاوپەیمانەکانیان و پاشکۆ بچوکەکانیش بەوە نەزانن کە تورکیای خاوەن خەونی زەوتکردنی موسڵ و تەماحەکانی لە ولایەتی موسڵ و باکوری سوریاش ئەوەندە خاوەن پەیمان و قسەی خۆی بێت وا بەئاسانی دەستی لەو شوێنانەکیربکات و لە دواجاردا پاشەکشە بکات . بۆیە حساباتی هەموو لایەنەکان لەو روانگەیەوە دەخوێنرێنەوە و کەس بەرژەوەندی خۆی ناداتە دەست تورکیاوە و یاری بە ستراتیجیەت و دوارۆژی خۆی بکات و خۆی توشی هەنگاوی نادیار بکات .
لێرەوە دەبێت باش بزانین، لەم وەزعە نالەبارەی نێوخۆی هەرێمی کوردستان و نەبونی هاوکاری و هاوپەیمانی بەتینی نێوان لایەنە کوردستانیەکان، کورد بە خۆی؛ کە بە تایبەتی بارزانی لە ساحەکەدا دەجوڵێتەوە، بەڵام لەوەدا ناتوانێت هاوسەنگی نێوان ئەنقەرە و بەغدا راگرێت کە خاڵێکی سەرەکی راستەرێی رۆیشتنی کوردە لەم کاتانەدا، لەبەر ئەوەی وەزعی سیاسی و ئابوری کوردستان وا فەرز دەکات پەیوەندی لەگەڵ بەغدادا هەبێت و لەلایەکی تریشەوە هێلکەکانی لە سەبەتەکەی تورکیایەو ناتوانێت بێ ئەو هەنگاوێک بجوڵێتەوە، بۆیە هەردوولایانواتە عەبادی و ئەردوگان دەتوانن مەرجەکانیان لەسەر بارزانی فەرز بکەن و دواتریش بەرژەوەندی و ستراتیەجیەتی ئەوان وا بکات مامەڵەیەک لەگەڵ کورد دا بکەن دەستی لە بنی هەمبانەکەوە بێ هیچ دەستکەوتێک دەربچێت و تەنها زەلکاوەکەی بەرکەوێت . ئەگەر زۆر گەشبین بین، دەکرێت بڵێین لە دوادەرچەدا کورد تەنها لە گۆشەی پابەندبون بە دەستوری عێراق، کە لەوێشدا هەڵوێستی ناوەندی زاڵ دەبێت و فدیراڵیەتێکی کرچو کاڵ و پابەند بە بەرژەوەندیەکانی پێکهاتەی شیعە خۆی فەرزبکات و، لەوێشدا هەراوزەنای سەرەبەخۆیی ئێکسپایەر دەبێت و دەچێتە نێو بازنەی بابەتە لەبیرچوەکانی مێژووەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست