گۆڕان بووبەڕابردوو
Thursday, 27/10/2016, 3:12
25/7/2009 سەرەتای ئومێدێکی باش بوو بۆ خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان ،ئەوکاتەی نەوشیراون مستەفا جاڕی گۆڕان کاری دابەگوێی سەرانی مافیایی پارتی ویەکێتیدا ، زۆربەی چین وتوێژەکانی کوردستان بەجۆش وخرۆشێکی زۆرەوە بەپیر بانگەوازەکەی نەوشیروان مستەفاوە چوون، زۆربەمان ئومێدمان هەبووبەوەی کە نەوشیروان مستەفا دەتوانێن کۆتای بەزوڵم وزۆرداریەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی بهێنێت .
خەڵکێکی زۆر و جەماوەرێکی بەرچاو لەدەوری بزوتنەوەی گۆڕان کۆبویەوە ئەوکاتەی گۆران بە بیست وپێنج کورسی پەرلەمانەوە بوە ئۆپۆزسێۆن ئۆمێدەکانی خەڵک زیاتر دەبوو، چونکە هەم لەڕێگای پەرلەمانتارە کان و هەمیش لەڕیگای میدیاکانی گۆڕانەوە دەنگێکی بەرزو دلێر دەبیسترا،گردبونەوەی جەماوەری و خۆپیشاندان و کۆڕ وسیمینارەکان بەردەوام بوون ، بەڵام دەسەڵاتەکەی یەکێتی وپارتی هەربەردەوام بوون لەکوشتن ولێدان نانبڕینی هاوڵاتیان ڕۆژنامەنوسان و خەڵکی ئازادی خواز،کەتادەهات ئەوانەی دەنگیان بەگۆڕان دابوو، یان هەڵسوڕاو چالاکوانی بزوتنەوەکە بوون ئومێدیان کاڵتردەبۆوە بۆگۆڕانکاری و چاکسازی بەشێوەی دیموکراسی .
دوای خۆپیشاندانەکانی 17 ی شوبات لەگەڵ هاورێم کاک حەسەن سەرگەڵوی چوینە گردی زەرگەتە وچاومان بەنەوشیروان مستەفاکەوت ، دوای باس وخواسێکی گەرم پێم وت لەرۆژهەڵاتی ناوەراستدا هیچ دەسەڵاتێک بەدەنگدان ودیموکراسی دەسەڵاتیان بەجێ نەهێشتوە ، بۆیەمن زۆر بێ ئومێدم لەوەی پارتی و یەکێتی بەوئاسانیە وبەدیموکراسی دەسەڵات ڕادەست بکەن ، کاک نەوشیروان سەیریێکی کردم لێی پرسیم ئەی بەچی شێوەیەک واز لەدەسەڵات دەهێنن منیش وتم تاکەڕێگا ڕاپەڕین وخەباتی چەکداریە و دەبێت بە هێزی چەک لاببرێن ،بەڵام لەوەڵامدا پێی وتم تۆکەسێکی توندڕەویت و بێ ئومێدی ،وتی دڵنیابە من ئەوکارەدەکەم وبەخەباتی دیموکراسی ولەرێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە دەسەڵاتیان لێدەستێنم .
بەڵام ئەوا حەوت ساڵ تێدەپەرێت بەسەردروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕانداوئەوخەباتە دیموکراسیەی کە گۆڕان بانگەشەی بۆدەکرد ، هەرچەندە قسە ی زۆرکرا، رەخنە گەلێکی زۆرگیرا ، ڕێپێوان و خۆپیشاندانی جەماوەری زۆریش کرا، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستان تەلارەکانیان باڵاتر و کۆشکەکانیان گەورەتر و بانقەکانیان فولتر و تاڵانکردنی نیشتیمانیان زیاتر کرد ،ڕێگری کردن لەسەرۆکی پەرلەمان ، ناردنەماڵەوەی وەزیرو بەڕێوبەرەگشتیەکان ، نەبونی موچەو سەختی ژیان وبێکاربونی چینێکی زۆری کاسبکاران ،سەرهەڵگرتنی گەنجان و جێهێشتنی نیشتیمان، وەتێوەگلانی میلەتەکەمان بە شەڕێکی نەخوازراوی عەرەبە تایفیەکانەوە و تەسلیم کردنی کچان و ژنانی کورد بەداعش، خۆسەپێنی زۆرەملێی مەسعودبارزانی و زۆرکێشەوگرفتی تر ... کەبەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە .
بەڵام نەوشیروان مستەفا نەک هەرنەی توانی دەسەڵاتیان لێ بستێنێت بەڵکو ئەو تۆزە دەسەڵاتەی پێشی درابوو لێی سەندرایەوە ،ئاخر چۆن ئەوانەی متمانەیان بە گۆڕاندابوو، جارێکی تر دەچنەوە سەرسندوقەکانی دەنگدان و دەنگ ئەدەنەوە بەگۆڕان ،کەلەکاتێکدا بزوتنەوەی گۆڕان ڕۆژبەڕۆژ لاواز تر ،سەرکزتر، بێدەگتردەبینرێت ، لەئاست ئەوهەموو سوکایەتیەیی بەرامبەر بەدەنگدەرەکان و کاندیدەکانی بزوتنەوەکەی دەکرێت . هەڵسوڕاوەکانی بزوتنەوەکە ڕۆژ بەرۆژ بێ هیواتردەبن ، دەنگ دەرەکانی گۆڕان گەیشتونەتە ئەو باوەرەی کە دەنگەکانیان هیچ نرخ وبەهایەکی نیە بۆ بزوتنەوەکەیان ،
خەباتی مەدەنی و کاری سیاسی گۆڕان ،لەماوەی چەندساڵی ڕابردودا ئەڕاستیەمان پێدەڵێت کە هەرکەس و لایەک پێیوابیت لەسایەی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی دا و لەژێر سێبەری بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانیدا ، یان پێی وابێت بەکشانەوەی گۆڕان لەدەسەڵاتی بنەماڵەکان ودووبارە بونەوەی بە ئۆپۆزسیێون ئاهێک بەرۆحی خەڵكی ئەو هەرێمەدا دێتهوه ، پێی وابێت لەسایەی دەسەڵاتی فاشلی ئەم هێز و کەسایەتیانەدا ، چاکسازی ئەکرێت و ئەوەی بە درێژای حکومڕانی چەندین ساڵەیان وێرانیان کردوە و شێواندویانە بەکۆبوونەوەی حیزبی یان دانیشتنێکی پەرلەمان بینا دەکرێتەوە و رێرەوی لەگرێژەنە دەرچووی حکومەتۆکەکەی کوردستان ئەگەرێتەوە سەر سکە ،جگە لە خۆش باوەری و خەونێکی شاعیرانە شتێکی زیاتر نیە ،بانگەوازی گۆڕانکاری و خەباتی مەدەنی لەکوردستان بوو بەڕابردوو .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست