ئەمیرە خان فرمێسکێک بۆ دیار و مەسعودیش برێژە
Monday, 24/10/2016, 20:34
فەرەیدون عەبدولقادر ئەندامى پێشووى مەکتەبى سیاسى یەکێتى و نزیک لە ناوەندى بریار لە وتارێکى ستایشکارانە لە ژێر ناونیشانى ( هەرگیز نەمدیت کۆسرەت رەسول فرمێسک بە دلى خۆى برێژێ ) باس لە رشتنى فرمێسکى ئەمیرەخانى خێزانى کۆسرەت رەسول عەلى دەکات کە بەرگەى کوژرانى سێ کور و دواجار بریندار بوونى شاڵاوى کورى نەگرتووە، بەندەش بەش بە حاڵى خۆم لەگەل جەرگ سوتان و فرمێسک رشتنى هیچ دایکێک نیم، ئەوەى هانیدام بۆ نووسینى ئەو وتارە رشتنى ئەسرینى ئەمیرەخان بووە لە زارى فەرەیدوونەوە، ریک رشتنى ئەسرینى فەهیمە خانى دایکى غەدرلێکراوان دیار ئەسعەد و مەسعود ئەسعەدم بیر کەوتەوە، پێنج ساڵ پێش ئێستا لە شەوى 15 ى 10 ى 2011 لە قەزاى چەمچەمال بەتەوجیهاتى یەکێتى لە لایەن هێزێکى دوانزە کەسیەوە کە هەشتیان ماسکیان دەرکەوت تەققە لە دوو براى تازە پێگەیشتوو کرا بەناوەکانى ( دیار ئەسعەد و مەسعود ئەسعەد ) و دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا، بکوژان راپێچى دادگا کران و دواتر لە لایەن دادگاوە لە ژێر فشارى کۆسرەت رەسولەوە بە بیانووى نەبوونى بەڵگەى شەش لە تاوانباران ئازاد کرا و لەناویاندا بکوژی سەرەکى بە ناوى هەڵۆ نازم ئازاد کرا، کە بە شایەدى بەندە و تەواوى ئەو کەسانەى شایەتى رووداوەکە بوون تاوانبارى سەرەکى هەڵۆ نازمە، تاوانبار پێش مانگێک لە ئازاد کردنى لە زیندانەوە تەلەفۆنى بۆ یەکێک لە براى کوژراوەکان کردووە و پێى وتووە ماوەیەکى تر کاک کۆسرەت ئازادم دەکات..
|
وێنەی بکوژ (هەڵۆ نازم)، کە لەلایەن کۆسرەت دالدەدراوە |
تۆ بڵێی فرمێسکەکانى فەهیمە خان نەبووبن یەکێتیان بەو دەردە گەیاند، تۆ بڵێی ئازارەکانى ئەمیرەخان هەمان ئازارى فەهیمە خان نەبووبێ کە کۆسرەت باکى نیە لە حەشاردانى تاوانبارانى بکوژانى دیار و مەسعود و بەلارێدابردن و دیزە بەدەرخۆنەکردنى کەیسەکەیان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست