کورتە وەلام /10 بۆ ئەو دەنگەی وتوێتی سەربەخۆییمان دواخست!
Monday, 24/10/2016, 20:30
ئەشێ سەرگروشتەکە، روداوێکی راستبێ. بەڵام هەریەکەو بەجۆرێک ئەیگێڕێتەوە. ئەزیز نەسین، بە شێوازی خۆی کردوێتی بەچیرۆک. له سوریا کراوه به کورته فلیمێک. منیش بەشێوازی خۆم ئەیگێڕمەوە و ئەڵێم :
دوای راپەڕین، یا راستتر، دوای شەڕی کوێت، بازەگە لەسەر هەندێ ناوچەی باشوری کوردستان نیشتەوە. بەڵام نەمانزانی تاجی سەربەخۆیی لەسەرکەین!. وتمان باچاوەڕوانکەین بزانین چیئەبێ!؟ وەک چاوەڕوانییەکەی گوڵبەهار.!.
دوای روخانی رژێمی بەئس، ئەمانتوانی سەربەخۆیی رابگەیەنین، یا هیچ نەبێ ئەمانتوانی ناوچە رزگارنەکراوەکان بخەینەوە سەر هەرێم، نەمانکرد و وتمان با چاوەڕوانکەین بزانین چیئەبێ!؟ تا ئێستاش هەر لەچاوەڕوانیداین وەک چاوەڕوانییەکەی گوڵبەرهار!؟.
هەر لەدوای راگرتنی شەڕە نەگریسەکەی ناوخۆمان، ئەمانتوانی دو ئیدارەکە یەکخەینەوە. نەمانکردو تا ئێستا چاوەڕوانین بزانین چیئەبێ!؟ وەک چاوەڕوانییەکەی گوڵبەرهار.
بە سودوەرگرتن لە شەڕی ناوخۆ‌و چاوبڕینە بەشێک لە بوجەی تاڵانکراوی هەرێم، پیاوانی ئاینیش خۆیان هاویشتە زەلکاوی هیزبایەتییەوە!.. ئێستا له مەغریب سیاسەت و هیزبایهتی لەپیاوانی ئاینی قەدەغەکراوه، کەچی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، له‌ئاستی ریشپانه سمێڵتاشراوهکاندا، هەر لهچاوەڕوانیدایه بزانێ چیئه‌بێ! وەک چاوەروانییەکەی گوڵبەهار.
لە 2009وە (گۆڕان)ی موتوربەکراو بە سەرانی شەڕی ناوخۆ و بەجۆرێک لە شەتڵی ئاینی، هاتە ئاراوەو وتیان کە چوینە پەرلەمان ئەیگۆڕین. چون و نەیانگۆڕی. وتیان کە چوینە دەسەلات، چون و هەر نەیانگۆڕی. ئێستا ئه‌وانیش دهستوستان لەچاوەڕوانیدان وەک چاوەڕوانیەکەی گوڵبەهار!.
به‌غدای پایته‌خت و شاره شیئهنشینهکان، هیچکام له ئاواره‌کانی شه‌ڕی دائشیان نهگرتهخۆیان. ئێمه باوه‌شمان بۆکردنه‌وه‌و ئه‌وانیش وه‌ک سوپاس و پێزانینیان بۆئه‌و کاره مرۆڤانهیهمان، به‌ره‌به‌یانی21/ 10/2016 که‌رکوکیان کرده خه‌ڵتانی خوێن! که‌چی هه‌ر دهریانناکهین و چاوه‌ڕوانین بزانین چیئه‌بێ وه‌ک چاوه‌ڕوانییه‌که‌ی گوڵبه‌هار.
لە 2016دا دەنگۆی راگەیاندنی سەربەخۆیی، ئەوەندە گەرمبو، کوردە ئێراکچییەکان خەمیانلێهات و وایانزانی گەمەکە راستە! بەپەلە لە بەغداوە موچەو بوجەیان لە هەرێم بڕی بۆئەوەی برسێتی، سەربەخۆیی لەبیربەرێتەوە. شەمەندەفەری سەربەخۆییەکەش، رویکردە بەغدا، تا، گوایە بەمژدەی سەربەخۆییەوە بگەڕێتەوە!! لەپڕ ئیستۆپێکی گرت و دای بەبەگ و رویکردە موسڵی کوردستان، تا بەخوێنی پێشمەرگەى قارەمان، بیبەخشێتەوە بە ئیراکى ئەنفال و کیمیاباران! دەنگێکیش له‌هه‌ولێره‌وه بەرزبوەوەو وتی: سەربەخۆییەکەمان دواخست! وه‌ک بڵێ جارێ چاوهڕوانئهبین تابزانین شه‌ڕه‌که‌ی موسڵ ئه‌بێ به‌چی!؟ له‌کاتێکدا ئه‌مانتوانی به‌مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی به‌شداریی له‌و شه‌ڕه‌دا بکه‌ین، که‌چی به‌بێ مه‌رج خۆمان هاویشته ئه‌و ئاگره‌وه‌و ئێستا چاوه‌ڕوانین وه‌ک چاوه‌ڕوانییه‌که‌ی گوڵبه‌هار!.
گوڵبەرهار بۆ خۆی گوڵبەهاربو! لەجوانیدا بێ وێنە.. بەڵام لە ساویلکەیەتیدا وەک ئێمە!! کەچی مێردەکەی دڵی بەو ساویلکەیەتییەی خۆشبو! ئەیوت بۆ منی پیرەمێرد. دوای سێ ژن، ئەم ژنی چوارەمی تەمەن چواردەیە، ساویلکەبێ باشترە وەک لەوەی وریا و چاوکراوەبێ. لەو باوەڕەشدابو کەبەو هەمو زێڕەی بۆیکردوە، نمەکگیری ئەکات و گزیی لێ‌ناکات ! کەچوش بۆ حەج، کلیلی کاسەکەیدا بە گوڵبەهارو وتی خۆت سەرپشکبە لە خەرجیدا، بەڵام کە حاجی لەحەج گەڕایەوە، روانی گوڵبەهار بۆتە بنەدارێکی گەڵاوەریو! پرسیی گوڵەخان ئەوە چی رویداوە!؟ گوڵە وتی: ئێوارەیەک چوم بۆ سینەما، لەڕێگا لاوێک کەوتە دوم. قسەم نەکرد، وتم بزانم چیئەبێ؟ هاتە تەنیشتم و بۆم پێکەنی. وتم با چاوەڕێکەم بزانم چیئەبێ. لەسینەماکە هاتە تەنیشتمەوە و جارجار دەستی بۆ درێژ ئەکردم، وتم با چاوەڕێکەم بزانم چیئەبێ. لەگەڕانەوەدا ئەویش هاتە ماڵەوە، وتم بابزانم چیئەبێ؟ کەچومە ژێر جێگا، ئەویش لەگەڵما هاتە ژێر جێگا. هەر وتم با چاوەڕێکەم بزانم چیئەبێ؟ دوایی دەستی کرد بەو شتەی کەتۆ لەگەڵما ئەتکرد، بەڵام ئەو لەجیاتی جارێک، کردی بە دەجار. دیسان وتم با چاوەڕێکەم بزانم چیئەبێ؟ کە بەیانی لەخەو هەستام، روانیم کوڕە نەماوەو هەمو زێڕەکانی بردوم و هیچیشی له کاسه‌که‌دا نه‌هێشتوه!.
ئێستا، سەرەڕای نەبونی سەربەخۆیی، لەو رێگەى موسڵە خوێنمان لێئەچۆڕێ و له‌که‌رکوکیش یه‌که‌م باجی ئه‌و شه‌ڕی موسڵه ئه‌ده‌ین و کاسەکەی ئێمەش وەک کاسەکەی گوڵبەهار، هیچی تیانەماوەو زێڕی رەش و داهاتی 25 ساڵیشمان، پشەکان خواردویانە وه‌ک پشه‌که‌ی گوڵبه‌هار! دیاره تا پشەکانیش بمێنن، هه‌ر به‌بڕیاری هه‌ڵه‌و هەر بەبرسێتی و کۆیلەیەتی و ژێردەستەیەتی چاوەڕوانئهبین، وەک چاوەڕوانییەکەی گوڵبه‌هار!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست