هێزی دۆلار هێرۆی سەرخست
Friday, 21/10/2016, 18:42
لەکۆمەڵگای ئێمەدا هەرسیاسیەک بیەوێت درێژە بەکاری سیاسی خۆی بدات ، پێش ئەوەی خاوەنی فکرودیدی خۆی بێت دەبێت گیرفانی پربێت لەپارە، چونکە بەگیرفانی بەتاڵەوە ناتوانێت مومارەسەی سیاسەتی خۆی بکات.
هێرۆی أیبراهیم ئەحمەد بەدرێژای تەمەنی سیاسی نەیتوانیوە وتارێک بۆ کادیران وئەندامانی یەکێتی بدات ,تەنها یەکجارلەیادی دامەزراندی یەکێتیدا یەک دەقە قسەی کردئەویش تەنها وتی هەموتان قوربانی مام جەلال بن ,بەڵام چونکە پارەی پێیە بەگیرفانی پڕەوە سیاسەت دەکات ئەوەتا ڕووبەڕوی کۆسرەت ڕەسوڵ و بەرهەم صاڵح بۆتەوە کەدوکاراکتەری بەهێزو خاوەن پێگەی ناویەکێتین .
لەوڕۆژەوەی باری تەندروستی جەلال تاڵەبانی تێکچوە هێرۆ کاری کردوە بۆئەوەی پێگەی خۆی لەناویەکێتیدا بەهێزبکات ،وەلەبەرامبەریشدا پێگەی کۆسرەت وبەرهەمی لاوازکردوە ئەوکارەشی بەبەخشینەوەی پارەوپۆست کردوە نەوەک بەفکر.
لەئێستادا و ڕۆژبەڕۆژ هاوسۆز وکادیرەکانی باڵەکەی ناوەندی بڕیار ڕوولەباڵەکەی هێرۆدەکەن، لەبەرامبەریشدا هێرۆ پلەوپۆست وپارەو وەنەوشە دەبەخشێتەئەوکادیرانەی سەنگەردەگۆڕن، بەپرسی کۆمیتە هەیە کەسەربەباڵی کۆسرەت ڕسوڵ بووە بە پێنج هەزاردۆلار بای بای لەناوەندی بڕیار کردوە، کادیری باڵاش هەبووە بەوەرگرتنی وەنەوشەیەک بەرەو لای دادە بایداوەتەوە .
ئەمەجگەلەوەی هێرۆ کۆمەڵێکی زۆر لەڕۆژنامەنووس و قەڵەم بەدەستەکانی خۆی بەرداوەتە گیانی باڵی ناوەندی بڕیارو لەڕێگای چەندین ئەکاونت و پەیجی ساخستەوە لەفەیس بووک بەرهەم وکۆسرت بەوە تۆمەتبار دەکەن نزیک لەپارتین وەکوئەوەی هێرۆ خۆی شەریکەدزی پارتی نەبێت.
هێرۆ بەجۆرێک کاری لەسەرلاوازکردنی پێگە کۆسرەت وبەرهەم کردوە ئەگەر کۆنگرەی یەکێتییش بکرێت ناتوانن بەئەندامی سەرکردایەتیش دەربچن ،چی جای ئەوەی بتوانن لەسەرکورسیەکەی تاڵەبانی دابنیشن .
ئەوەی ئێستا بەدی دەکرێت ئاوابونی خۆری کۆسرەت ڕسوڵ و بەرهەم ساڵحە لەناویەکێتیدا و بەهێزبوونی پێگەی هێرۆیە ،ئەمەش ئەوڕاستیە دەردەخات کەچۆن لەڕابردودا لەناو یەکێتیدا پارە دەوری سەرەکی هەبووە بۆبەهێزبوونی پێگەی سیاسیەکان ئێستاش هەربەهەمان شێوەیە شەڕی پارە زۆربەهێزترە لەشەڕی فکر، هەرسیاسیەک گیرفانی خاڵی بێت لەپارە ئەگەر خاوەن فکریش بێت ناتوانێ ئامجەکەی خۆی بپێکێت وسەربکەوێت.
لەئێستاشدائەوەی پێگەی دادەی بەهێزکردوە ئەوپارەزۆرەیە کەچەندین ساڵە لەومیلەتەی ئەدزن وبۆبەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن ،وەنەبێت لەڕابردوشدا بەرهەم وکۆسرەت هەمان ئەوقومارەیان نەکردبێت کەئێستا هێرۆ دەی کات .
ئەوکاتەی کۆسرەت سەرۆکی حکومەت بوو بەبەخشینەوەی پارە ، پۆست ، زەوی ، دامەزراندنی لێشاوێک لەفەرمانبەروموچەخۆری بندیوار، پێگەی خۆی گەیاندبوە لوتکە ،بەڵام چونکە کۆسرەت بەپارە پێگەی خۆی بەهێزکردبوو ئەوائێستاش هەربەپارە هێرۆ پێگەکەی لێبردەوە.
بەرهەم ساڵح یش بەهەمان شێوە تا جەلال تاڵەبانی نەی هێنایەوە بۆ کوردستان زۆربەی زۆری ئەندام ولایەنگرانی یەکێتی نەیان دەناسی ، ئەوکات هێنانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ دژیەتی کردن ولاوازکردنی پێگەی کۆسرەت بوو، چونکە کۆسرەت بەجۆرێک پێگەی سیاسی هەڵکشابوولەناویەکێتیدا خەریک بوو دەبوە مەترسیەکی گەورە بۆسەربنەماڵەی تاڵەبانی .
کاتێک بەرهەم صاڵح کرابەسەرۆکی حکومەت ئیدی ئەویش بەپارە کەوتە بەهێزکردنی پێگەی خۆی ، هەرچەندەبەرهەم صاڵح لەڕوی ئاخاوتن و زمانەوە لەوانی تر قسەزانتر بوو، بەڵام نەیتوانیوە لەرێگای فکر وئایدیای خۆیەوە پێگەی خۆی قایم بکات ، ئەوانەی دوای بەرهەم صاڵح کەوتبوون دوای پارە و گیرفانی کەوتبوون نەوەک بیر وبۆچونەکانی .
هەرلەبەر ئەوەشە ئێستا هێرۆ بەپارە پێگەی ماڵی تاڵەبانی قایم دەکات ، وەلائی زۆربەی کادیرەکانی یەکێتی و باڵەکانی بەرهەم وکۆسرەتی بۆخۆی کڕیوە.
لەمەش بەدواوە ماڵباتی تاڵەبانی هاوشێوەی سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی درێژەبەسیاسەتەکانی خۆیان ئەدەن ،جارێکیترڕێگانادەن وە ناهێڵن هیچ کاراکتەرێکی سیاسی لەناویەکێتیدا بگاتە ئەوئاستەی بێتە مەترسی بۆسەرپێگە و بنەماڵەکەیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست