کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دایکە سەبیحە لەنێوان شەرمەزارى بنەماڵەى بارزانى و دووڕوویى سەرکردەکانى یەکێتیدا

Saturday, 22/10/2016, 11:05


برای شەهیدێک
دایکە سەبیحە ئەو ژنە جوامێرەى لەچەند ڕۆژى ڕابردوو لەشەڕى ئۆپڕاسیۆنى گرتنەوەى موسڵ چوارەم کوڕى خۆى بەناوى شەهید نەقیب کامەران بەخشى بەو خاک و وڵاتەى کەتەنها جەرگ سوتان و چەرمەسەریەکانى بۆ ئەو بووە لەولاشەوە ئەوانەى بازرگانانیان لەگەڵ داعش کردوەو شەنگالیان بەو کارەسات و ئەنفالەبرد بوونە پاڵەوانى ، ئازایەتى و خۆڕاگرى ئەو دایکە شەهیدە ئێستا بۆتە باس و نووسینى پاڵەوانەکانى ناو فەیسبووک و سەرکردە دووڕوو خۆفرۆشەکانى یەکێتى کەبوونەتە ئەڵقە لەگوێیى بنەماڵەى کوردفرۆشى بارزانى .
دایکە سەبیحە دایکى شەهیدى سەرکردەى بێ سەروشوێنکراو هاشم جیهازە کەبەدەست بنەماڵەى کوردفرۆشى بارزانیەوە بێ سەروشوێنکرا کەلەڕۆژى خیانەتە گەورەکەى 31 ى ئاب لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگەو فەرماندەى ترى یەکێتى لەدەوروبەرى هەولێر دابڕان و خۆیان کرد بەدیوەخانى سەرۆک جاش بەهرامى شێمەى هاڕوون لەگوندى مەلائۆمەرى نزیک هەولێر دوایى دووڕۆژ مانەوە لەلایەن ئەو سەرۆک جاشەوە تەسلیم بە وەجى بارزانى براى مەسعود بارزانى کران و سەرجەمیان لەلایەن وەجى بارزانى و بنەماڵەى بارزانیەوە بێ سەروشوێن و شەهیدکران .
لێرەوە من ڕوودەکەمە ئەو سەرکردەو فەرماندەو کادیرو ئەندام پەرلەمانانەى یەکێتى کە دواى شەهید بوونى نەقیب کامەران چوارەم کوڕى دایکە سەبیحە ئەو خانەوادەیان بیرکەوتۆتەوەو لەکەناڵەکانى ڕاگەیاندن و فەیسبووکەوە فرمێسکى تیمساحى هەڵدەڕێژن دەڵێم ئەى بۆ ناپرسن کوا چارەنووسى هاشم جیهاز ؟ کامەتان باى ئەوەندە غیرەت و شەهامەت و ئەخلاقتان هەبووە ساڵانە لەیادى خیانەتە گەورەکەى 31 ى ئاب رەسمى پڕۆفایلەکانتان بکەن بە وێنەى شەهید هاشم جیهاز ؟ کامەتان جورئەتى ئەوەتان هەبووە لە کۆبوونەوەیەکى مەکتەبى سیاسى لەگەڵ پارتى یان لەکۆبوونەوەیەکى حکومەت یان پەرلەمان یان ئەنجومەنى پارێزگا ئەم بابەتە ڕووبەڕووى سەرانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى باس بکەن و بڵێن کوا چارەنووسى ئەو تێکۆشەرانە ؟ بیست ساڵە هاشم جیهازى پێشمەرگەى پارتیزان و فەرماندە بێ سەروشوێنکراوە لەلایەن بنەماڵەى کوردفرۆشى بارزانیەوە چەند جەژن و بۆنە چوونەتە لاى دایکە سەبیحەو منداڵەکانى ؟ چەندتان لەگەڵ دایکە سەبیحە و نەجیبە بێ نازەکەى خوشکى شەهید هاشم چوونەتە بەردەم پەرلەمان و لەو ناڕەزایەتیانە بەژداربوون کە بۆ چارەنووسى بێ سەروشوێنکراوانى شەڕى ناوخۆ لەساڵانى ڕابردوو لەهەولێر سازکراوە ؟ کەنەجیبەو دایکى تەنها خۆیان بوون و بەس ؟ کەئەوانەتان هیچى نەکردووە پێم ناڵێن ئەو هەموو کەش و فشەو هۆنینەوەو شیعرو قسە باق و بریقانەى ناو فەیسبوک و ڕاگەیاندنەکانتان لە پاى چیە ؟ . 
تکایە بەسە چیتر فرمێسک و درۆى شاخدار ڕیزمەکەن بۆ ئەو بنەماڵە تێکۆشەرو سەربەرزە تکایە لەڕێگەى ئەو مەکتەب سیاسى و سەرکردایەتیانەوە کەژێربەژێر بوونەتە پارتى و سیخوڕى بۆ بنەماڵەى بارزانى و بازرگانى بەخوێنى شەهیدانەوە دەکەن ئێسک و پڕوسکى هاشم جیهاز بێنەوە بۆ دایکە سەبیحە تا لەتەک شەهیدان کاکە سەفین و عقید بەکر و نەقیب کامەران بینێژێ . 
بە کام چاووڕوو دەنووسن و لێدوان دەدەن و دێنە پرسەى ئەو قارەمانە کەلە ساڵى 2016 کامەرانى خێر لەخۆنەدیوى باوکى شەش کۆرپەو سێ برا شەهید پلەکەى نەقیبە منداڵە ساواکانى ئێوەش پلەکانیان عەمیدو لیواو فەریقە ؟ ئەمە دڵۆپێکە لەو دەریا گەندەڵى و ناعەدالەتیەیى ئێوە چەند ساڵە بەخوێنى شەهیدانەوە دەیکەن ، ئێوە هیچ نین لەکۆمەڵێک سەرکردەى درۆزن و دزو مافیا زیاتر ؟ لەکۆمەڵێک کادیرى دۆڕاو ماستاوچى و زووڕناژەن کەقەڵەمەکانتان خستۆتە خزمەتى ئەو باڵ و ئەو باڵ بۆ دەسکەوتنى بڕێک پارەو ئیمتیازو ئاگرى شەڕ خۆش دەکەن لەولاشەوە شینى بەدرۆ بۆ خانەوادەى ئەو شەهیدە سەربەرزانە دەکەن ، ئێوە تەنها پاڵەوانى سەر شاشەو فەیسبوک و بەڕێکردنى شەوانى سورن لەباغ و ڤێلاکانتان ؟ ئێوە بازرگان و مافیایى نەوت و دەرمانن ؟ سیخوڕو چڵکاوخۆرى بنەماڵەى کوردفرۆشى بارزانین کە سەدان تێکۆشەرو سەرکردەى یەکێتى وەک هاشم جیهازیان بێ سەروشوێن کردووە ئێوەش خۆتان بەقەرزداربارو خزمەتکاری پارتى و بارزانى دەزانن لەپێناو ئافەرینێک و بڕێک دەسکەوتى مادى .
لەکۆتایدا دەلێم هەر تەمەن درێژبى دایکە سەبیحە گیان من وەک برا شەهیدێک دەستەکانت ماچ دەکەم و چاوى هەر شەش منداڵە بێنازەکەى کامەران ماچ دەکەم تەنها ئێمەى کەسوکارى شەهیدان دەزانین سارێژکردنى زام و خەمەکان چەندە گران و ئەستەمە ، هاوڕێ و هاوسەنگەرانى هاشم و سەفین و بەکر دووڕوو درۆزن و نامەرد دەرچوون لەکامەرانەوە تۆو ئەوانیان بیرکەوتەوە بۆیە دەبێ هاوشانى بنەماڵەى خۆفرۆشى کوردفرۆشى بارزانى ئارەقەى رەش و شەرمەزارى لەبەردەمت بسڕن ، دایکە سەبیحە گیان ئەوانەى تریش کەشەهید دەبن وەک کوڕە پاڵەوانەکانى تۆن ئەوان خۆیان بەخت دەکەن و شەهید دەبن لەولاشەوە بەبەرچاوى ئەو کادیرە زمان درێژانەى یەکێتى کەفرمێسکى بەدرۆ هەڵدەڕێژن مەسعود بارزانى دەبێ بە پاڵەوان کەلەهەموو ژیانی خۆى و خێزانەکەى دڵۆپێک خوێن لەلووتیان نەهاتووە . تۆش بەقەد قافاڵەى سەیارەو کۆشکەکانیان بەقەد سەروەت و سامانە بێ شومارەکانیان خەبات و خوێن و ماندووبوون و قوربانیت داوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە