لە شەڕی موسڵدا داعش بەرەوە لاوازی دەڕوا بەڵام!
Monday, 17/10/2016, 20:13
بنەماڵەی سالار دزی بارزانی بۆ ماوەیەکی دیکەش لە سای شەڕی داعشدا درێژە بە درۆودەلەسەکانیان دەدەن. دانیشتوانی سەرنەوی ، سەری نەوی ، تووخمووتۆوی نیگریسی بارزانی بۆ ماوەیەکی دیکەش درێژە بە بەردەوامی ژیاننامە ی چەپەڵی خۆیان دەدەن. لە شەڕی موسڵدا وازوو کۆتایی بە داعش نایە. سێ کوچکەی / ئەردۆغان وبارزانی وداعش / کەشوهەوایەک دەخوڵقێنن کە دانیشتوانی سوننە ئایینی ئەو شارە مەزنە بە کورد وعەڕەب وا تێبگەن کە ئەڕتەشی عێڕاق و حەشدی شەعبی جێگای داعش دەگرنەوە. بەوواتایە ئەوەی کە مەسعودی مەلای لە سیاسەتدا لە بەغدا دۆڕاندی وتازە ناوێرێ باس لە رێفڕاندۆم ودەوڵەتی کوردی بکا ، لە شەڕی موسڵدا بە هاوکاری تفەنگبەدەسەتەکانی ئەڕتەشی تورک لە موسل دژی گریلاو ئەڕتەشی عێڕاق وحەشدی شەعبی دەیکا.
سناریوکانی ئەردۆغان _ بارزانی لە رۆژئاوای کوردستان روو لە شکستی تەواون. هاوپەیمانانیش گەیشتوونە ئەو باوەڕە کە رێگا نەدەن ئەو بەشە لە خاکی وڵات بکرێتە سیستمی هەولێر وسلێمانی.چون پاشآن ژانە سەرەکەی هەر بۆ خۆیان دەمێنێتەوە.رەنگە ماوەیەکی درێژ نەخایەنێ کە شاری موسڵ بکەوێتە دەست دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا. بێ گومان ئەو کارەش هەروا هاسان نابێ. چون من لە کاروباری نیزامیگەریدا هیچ شارەزاییەکم نییە ناخوازم زیاتر دمدرێژی بکەم وبڕیار بدەم بەڵام ئەزموونی من لە دەستبەسەرداگرتنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە ئەوەمان پێدەڵێ کە دوای پشووی شەڕی داعش شەڕیکی مەزنتر لە رێدایە. ئەو شەرە هەم / ساردە / وهەمیش رەنگە گەرم بکرێ.
" پشووی دوای شەڕی داعش "
خۆ نیشآندانەکانی ئەو دواییەی خەڵک لە باشووری وڵات ئەگەر چی بە پێی پێوست زۆر گەورە نەبوو. بەڵام ترسێکی مەزنی خستە ناودڵی ترسنۆکەکانی بنە ماڵەی بارزانی. بۆیە مەسعودی کوڕی مەلای بە غار هەلینگیدا بۆ بەغداولەوێ بە پێی قەراری رابوردوو قەرار درا ئیدی باس لە رێفڕاندۆمو دەوڵەتی کوردی سەر بە بارازانی نەکرێ. خەڵكی وەزاڵە هاتووی دوای دەسەڵاتی سەددام هاواری / عەبادیان / دەکرد کە مووچەی مانگانەیان بۆ رەوانە بکا ! ئەوەش لە نە بوونی بژیوی رۆژانەونەبوونی مووچەی مانگانەی مامۆستاوفەرمانبەرانی دیکەی دامو دەزگای بەڕیوەبەری بوو.!
هیچ گومانم لەوەدا نییە کە دەسەڵاتدارانی شیعە ئایینی بەغدا / کۆپی / دەسەڵاتدارانی ئێستێی تارانن. خاڵی هاوبەشێش ئایینی / شیعەیە بە تایبەت شاری ئایینی کەربەلا کە هەردووکلا نانی لێدەخۆن /. لە کاتی خۆیدا کۆماری ئیسلامی زۆر هاسان توانی دەست بە سەرخاک ودامودەزگای ئیداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێ. ئەویش تاقی کردنەوەی رێگای / بژیوی / ژیان وپرسی ئابوری بوو. هەر مامۆستایەک یان کارمەندێک بە ئاستەم بۆنی لایەنگریان لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی لێکردبا دەریان دەکرد. زۆرینەشیان لە رێگای درێژەپێدان بە کاری تایبەتی خۆیان کردە دەستەمۆی خۆیان جا ئەگەر بە رواڵەتیش بووبێ ئەوە نزیکەی ٣٧ ساڵە درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان دەدەن.
دوای کەمبونەوەی شەڕی داعشیش رێک بەغدا هەمان سیاسەت بەڕێوە دەبا. بەو واتایە مووچەی مانگانەی مامۆستاو سەرجەم دامودەزگای سەر بە پاڕتی ویەکێتی ومووچەی مانگانەی پێشمەرگە دەنێرێ . بەو شێوەیە دەخوازێ پێگەی خۆی لە باشوور قایمتر بکا. بەغدا زۆر بە باشی کەڵکی لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی باشوور وەرگرتوە چون دەزانێ هەوساری پیاوەکانی تاڵەبانی بە دەست ئێڕانە وهەساری بارزانیش بە دەست تورکیەیە. هەروەها لە ئەنجامدا بەغداو ئانکارا دەگەنە خاڵی هاوبەش بۆ تواندنەوەی ئەو دوو دەسەڵاتە سەرشۆڕە. بەغدا قەت ناتوانێ بە شەڕ پێشمەرگە چەک بکا، بەڵام رێگای دیکە دەگرێتە بەر. لە کۆتاییشدا رێکاری جووڵاندنی حەشدی شەعبی دەبێتە شەڕێکی نەخوازرا. ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لە سەر ناوی / بەسیج / کردوویە وئێستێش هەر بەردەوامە. هیوادارم قسەکانی من وەڕآست نەگەڕێن. بەڵام چبکەم ئەو دەسەڵاتە لە باشوور ٢٥ ساڵە خەڵک بە هەموو شێوەیەک شکەنجە داوە و بە گشتی نێوان ئەو دزانەو کۆمەڵگا متمانە بەرە و لاوازبون ونەمان هەنگاو دەنێ !
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست