کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گۆڕان لە خەونی پەرلەمانەوە بۆ دەهۆڵ لێدانی خۆپیشاندان

Sunday, 16/10/2016, 19:03


گۆڕان وه‌ک ده‌هۆڵێکی دڕاو وه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵات له‌ به‌رێوه‌ بردنی گۆمه‌ڵگا شکستی هێناوه‌، گۆرانیش شان به‌شانی شکستێکی گه‌وره‌ تری تۆمار کردووه‌!؟ هه‌موومان ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌ شکست خواردوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بینین و خۆشیان دانی پێا ئه‌نێن، به‌ڵام هێشتا گۆران له‌و حه‌قیقه‌ته‌ تاڵه‌ نه‌ گه‌یشتوه‌ که‌ ئه‌وانیش گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌ ده‌نگی نارازیی خه‌ڵك و شه‌قام کردوه‌!؟ پێش خۆپێشاندانه‌که‌ی 27ی ئه‌یلول، گۆران شانبه‌شانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات که‌ خۆشی دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌یان ده‌رکردووه‌و وه‌زیرکانیان نێراوه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و هێشتا مووچه‌ی مفته‌که‌یان وه‌ر ده‌گرن، دژایه‌تی خۆپێشاندان و نارازایی خه‌ڵکیان کرد. له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌که‌م/ وه‌ک ڕێککه‌وتنی نێوان خۆیان یه‌کێه‌تی که‌ نایانه‌وێ له‌ زۆنه‌ی سه‌وز هیچ په‌شێویه‌ک رووبدات و خۆیان وه‌ک شه‌ریکه‌ دزێک ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌شی بکه‌ن. دووه‌م/ گۆران تا ئێستاش خۆی به‌ خاوه‌نی شه‌قام ده‌زانێت و ده‌یه‌وێ تاقی کردنه‌وه‌ شکست خواروه‌که‌ی 17ی شوبات دووباره‌ بکاته‌وه‌و جارێکی تر کۆمه‌ڵی پله‌و پۆستی پێ وه‌ر بگرێت. گۆران ده‌یه‌وێ له‌ ڕێگای کۆمه‌ڵه‌ڵیک کۆنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و خه‌ڵکانی نارازیی ناو بزووتنه‌وه‌که‌یان جارێکی تر سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌تیه‌کان بن. کۆمه‌ڵێه‌ک ده‌م و چاو ده‌هێننه‌ پێشه‌وه‌و به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی پێشو ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ گورگ گۆشت بخۆن و له‌گه‌ل مه‌ڕ شین بکه‌ن. به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و خه‌ونه‌یان ناهێته‌ دی.. گۆڕانیش هه‌ر وه‌ک چوار حیزبه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و بگره‌ خراپتر. هه‌ر رۆژه‌ جۆره‌ پروو پاگه‌نده‌یه‌ک بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، گوایه‌ له‌ حکومه‌ت ده‌کشێنه‌وه‌، به‌ڵام کاتێک گوێمان له‌ به‌رپرسانی باڵاین ده‌بێت، ريک به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێدوانه‌ی ناو خه‌ڵکی نارازیی هیشتا خه‌و به‌ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌که‌یانه‌وه‌ ده‌بینن و خوازیاری ئه‌وه‌ن جارێکی تر وه‌زیره‌ ده‌رکراوه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر، له‌ فه‌یس بوکیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن کاک نه‌وشیروان به‌ ئه‌جیندای تازه‌وه‌ له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ ده‌گه‌ڕیته‌وه‌.. دوای شه‌رێ موسڵ نه‌ ئه‌جیندا ده‌مێنێت و نه‌ ته‌ڕه‌ ماش. باشترین ئه‌جیندا ئه‌مرۆ ئه‌جیندای شه‌قام و خه‌ڵکی نارازییه‌ که‌ ئه‌وان نه‌ک هه‌ر غایبن به‌ڵکوو ڕیگری ليده‌که‌ن.
---------------------
هیشتا گۆڕان خەون بە کارا کردنەوەی پەرلەمانەوە دەبینێت!؟
دکتۆر یوسف لەیادی یەکساڵەی پەکخستنیدا، هێندە رۆمانسیانە باسی لێوە دەکات، تەنات ناوی پارتیش ناهێنێت،دەڵێ: حیزبێکی دیاری کراو پەرلەمانی داخست. گۆڕان بوو بە شێک لە رابووردوو، هەرچەندە لێرەو لەوێ لە هەوڵی ئەوەدان کە بێنە ناو دەنگە نارازییەکان، بەڵام گۆڕان خەمی گەورەی گەڕانەوە وەزیرە دەرکراوەکانیان پێ لە خەمی بچوکی خەڵک لەم قەیرانە داراییە دروست کراوەدا لا گرنگترە. گۆڕان لە ئاڵنگارێکی کوشندەدایە: لەلایەک پارتی دەری کردوون لەلایەک یەکێەتی بەندی کردوون لەلایەک پیاوە خاکیەکە مەستی کردوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە