ڕەنگ
Saturday, 15/10/2016, 18:10
هەندێك جار لێم ئەپرسن
کامە ڕەنگت زۆر خۆش ئەوێ
بۆ ڕەنگی ماڵ و ناو ماڵ
لە فەڕشەوە هەتا دەگاتە پەردە
ئەڵێم هەموویان ، فەرقیان نییە
تەنها دوو ڕەنگ لەسەر دڵم
قەبارەیان وەکو بەردە
یەکیان سەوزو ئەوەی تریش
وەك پیسایی مناڵ زەردە
سەوزەکەیان لەرز و تایە و
زەردەکەشیان وەکو دەردە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست