پارتی جی له‌زه‌که‌ریا و فه‌رهاد پیربال کرد؟
Friday, 14/10/2016, 21:41
ژینگه‌ی سیاسی و ئیداری کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دروستکردنی تاک دا هه‌یه ، له‌م روانگه‌وه سه‌یری ٥٠ سال له‌مه‌وبه‌ر بکه ، چون خه‌لک به‌گیانیکی شۆرشگیری و قوربانیدان ده‌بووه خاوه‌ن که‌لتوریکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی پایه به‌رز ؟ یان ئیستا ، له‌روژئاوا و باکوردا ، په‌که‌که ج که‌سایه‌تی و جوانیه‌ک بۆتاکی کورد دروست ده‌کات ؟ یان کوردی هه‌نده‌ران ، له‌چاو کورد له‌نیشتمان دا ، جیاکاری له‌زۆر ره‌فتار دا هه‌یه ....
پارتی و یه‌کیتی ٢٥ ساله خه‌لک ناشیرین و بۆگه‌ن ده‌که‌ن ، لێره‌دا ته‌نیا ٢ نمونه‌ی پیره هه‌ولێرتان بۆ باس ده‌که‌م گه‌رنا له‌هه‌ردوو به‌ره‌دا ( زه‌رد و سه‌وز ) ژماره‌كه به‌سه‌دانه ...
١ ٠ فه‌رهاد پیربال ، بۆیه‌كه‌م جار له گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆ له‌٩٤ له‌هۆلی میدیا بینیم ، بوێرانه قسه‌ی کرد وتیان ئه‌وه تازه هاتوته‌وه ... دواتر پیربال به‌هه‌موو سه‌رنجیکی ئه‌وکات به‌سه‌ریدا به‌پیچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی روشنبیران ، تا سالی ٢٠٠٢ ده‌نگیکی نه‌ک هه‌ر بوێربوو ، به‌لکو به شداری زۆر کاری مه‌یدانیشی ده‌کرد که‌هه‌ندیک جار ریبه‌رایه‌تی ده‌کرد . سالی ٢٠٠٢ له‌زانکۆی سه‌لاح ا‌لدین ، نیجیرڤان ده‌ری کرد ، هه‌ولی دا خۆپیشاندان بکات ، دۆسیه‌که‌مان له‌هه‌نده‌ران بۆگه‌وره کرد به‌لام نیجیر به‌هه‌ره‌شه‌و به‌رتیل بیده‌نگی کرد وفه‌رهادیش دوای ئه‌و به‌رواره له‌پارتی نزیک بۆوه ، تاکردیانه ئه‌وكه‌سه‌ی ئیستا!؟ . که‌له‌م ٢ روژه دیداریکی له‌گه‌ل کرا ، سه‌رباری ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌مالی مه‌لامسته‌فا له‌م ماوه‌یدا كردی ، به‌راستی مروڤ هه‌ر زگی پێ ده‌سوتێ . جونکه جاره‌نوسیکی خراپی که‌سیتی له‌پێشیتی ؟ بۆیه به‌هیوام بگه‌ریته‌وه فه‌ره‌نسا . به‌لام تازه هه‌رجی بکات نابیته‌وه پیرباله‌که‌ی به‌رله ٢٠٠٢ .
٢- زه‌که‌ریا عه‌بدولا ، هونه‌رمه‌ندیکی ده‌گمه‌ن بوو ته‌نانه‌ت هونه‌ره‌که‌ی بۆیه‌که‌م جار په‌ریه‌وه نیو زۆر ولاتی دراوسی به‌تایبه‌تی ئیرانیه‌كان ، به‌لام هه‌رکه‌له‌پارتی نزیک بۆوه له‌و هونه‌ره جوان و ناوده‌نگه‌ی دایان ماڵی و کردیانه بازرگانیکی بیویژدان وكه‌وته تالانكردنی شاره‌كه‌ی...
ئاخر ، به‌س پیم بلین پارتی ونه‌وه‌کانی مه‌لا مسته‌فا ،خاوه‌نی ج په‌روه‌رده‌یه‌کی سیاسی جوانن تاکاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌لک دابنین و لاسایان بکریته‌وه؟ له‌م پیره‌هه‌ولێره دا به‌هه‌زاران مروڤی جوان و سه‌دان داستان و نه‌به‌ردی کوره هه‌ژار و ده‌یان كه‌سیتی روشنبیری پایه‌به‌رز و به‌كه‌رامه‌تم بینیه ، به‌لام ئه‌ی ئیستا !؟ هاورییان ٥ ملیۆن مروڤ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی تێکشکان و دۆرانی که‌سیتیه ، به‌ده‌ست ٢ حزب وبنه‌ماله‌ی سیاسیه‌وه. بۆیه لێییان دوركه‌ونه‌وه رسوایان كه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست