۴۸ هەزار هاوڵاتی کوردی فەیلی لەپارێزگای ئیلام لەمافی خاوەندارییەتی ومافە سەرەتییەکانی هاوڵاتی بوون بێ بەشن
Wednesday, 12/10/2016, 10:34
دۆخی کوردانی ئیلامی (فەیلی) لەساحەی جوگرافیای سیاسی ئێران
کوردی ئیلامی کە هەندێ جار بەکوردی فەیلی ناوزەد دەکرێن یەکێک لە زاراوەکانی باشووری کوردییە.
کوردی ئیلامی زاراوەی باوی دانیشتوانی پارێزگای ئیلامە وتەنانەت ناوچەگەلێک لە ووڵاتی عێراقیش (باشووری کوردستان) دەگرێتەوە. زاراوەی ئەوانە فەیلی وبەبن زاراوەکانی شوهانی، مەلەکشاهی، کەلهوڕی، مینجانی، سنجابییە. لەڕەسەنترین کوردەکان وبەپێشینەیەکی دەهەزارساڵەی شارنشینی لەشارەکانی ئالامتوو، ماداکتوو کەبەدێرینەترین کورد ناوزەد دەکرێنوداهێنانی نووسین وبوونی هێمای ژن لەو شوێنەوە بووە. خاوەنی پترلە ۲۱ خێڵە کە خێڵی چەگین، خێڵی باڵاگرێوە، خێڵی دریکون، خێڵی میر، خێڵی بەهاروەند، خیڵی پاپی، مەحموودەند، زەینی وەند، کوردعەلیوەند، جودەکی، کاو حیردە، شوهان، سیکوەند، ئەمرایی، بیرانوەند، ڕەشنۆ، هەنیدمینی، مەلەکشاهی، مەهەکی، کەلهووڕ وسنجابییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە: ۴۸ هەزار هاوڵاتی کوردلە پارێزگای ئیلام لە مافی خاوەنداێتی ومافە سەرەتاییەکانی وەکوو پەروەردە لەقوتابخانەکان، یارانە، تەئمینی دەرمانی وپاک وخاوێنی ودەنگدان بێ بەهرەن.
ئەم هاوڵاتیانە کەپتریان لەکوردانی فەیلی پێک دێن کە لەجوگرافیای سیاسی ئێراندا دانیشتووی شارەکانی مەلەکشاهی، ئیلام، سیروان، چرداول، ساڵح ئاوا، موسیان، بەدرە، دێهلووڕان، ئابدانان، ئەلشوتور، کوهدەشت، دیلفان، ئەندیمیشک وهەردو لای کەبیر کێون.
فەیلییەکان لەسەردەمی مەشرووتە پاڵیان دابە ئازادیخواانەوە. دەست دەداتە بڕینی سەری دوکەس لە گەورەکانی فەیلی بەناوەکانی حەسەنعەلی خان وئیمام قوولی خان. وتەنانەت ئەتوانین ئاماژە بە قارەمانانێکی وەکوو شامەمەد یاری ناسراو بەشامگە ڕەزاخان بکەین وهەرلەو سەردەمەوە لەلایەن سیستەمی دەسەڵاتی جوگرافیای ئێرانەوە فەیلییەکان کەوتنە بە پەلامار وهەڵاواردن وسەرکوتکردنەو وتەنانەت دەتوانین ئاماژە بە سەرکوتی خەبات وسەرهەڵدانی کوردانی فەیلی لەلایەن ڕەزم ئاراوە بکەین. پاش شۆڕشی گەلانی ئێرانیش حکوومەتی خۆسەپێن وتازە بەدەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسلامیش پەنای بردە بەرهەمان سیاسەتی سەرکوت کردن وسەدان هەزارکەس لەوانی بەزۆرە ملێ ناچارکرد کۆچ بکەن بۆئەودیوی سنورەکان واتە بۆ جوگرافیای سیاس عێراق.
لەجوگرافیای سیاسی عێراق فەیلییەکان دانیشتووی ناوچەگەلێک لەبەغداد: پارێزگای دیلە، شەهربان (میقدادیەی هەنووکە)؛ بەدرە، جاسن، کۆت، عەزیزییە، زەهایرات، زەڕباتییە، بەعقووبە وهەروەها شارەکانی شێخ سەعد، عەلی شەرقی، عەلی غەربی.
کوردانی فەیلی کەچبوونە ڕیزەکانی خەباتی بزوتنەوەی گەلی کوردەوە وتاقمێکیشیان ببوون بەڕێبەرانی هەڵکەوتووی ئەم بزوتنەوەوە، هەربۆیە کەوتنە بەرلێشاوی ڕق وقینی حکوومەتەوە ولەدەوڵەتی ئەوکاتی عێراق لەو پارێزگایانەی کەئەوانی لێ دانیشتبوون سیاسەتی قەبزەکردنی پێناسەی بۆهێنانە ئاراوە وداوای لێدەکردن کەبەڵگەیەک بنوێنن کەبەپێی ئەوبەڵگانە لەسەردەمی عوسمانی دا لەو شوێنە ژیابێتن وگەر بنەماڵەیەک بەگڵەی بۆجێبەجێ نەبوایە مافی هاووڵاتی بوونی لێ وەردەگیرایە ویان لەباشترین دۆخدا دەریان دەکردنەوە بۆنێو جوگرافیای سیاسی ئێران.
کوردانی فەیلی وەکوو قوربانیانی سەرەکی جینایەتی شەڕی دەوڵەتەکانی ئێران وعێراق دێنە ئەژمار ودادگای باڵای جینایی عێراق جینایەتەکانی حکوومەتی بەعسی لەدەیەی ـ ۸۰ ی زایینی لەهەمبەر کوردانی فەیلی وەکوو کۆمەڵکوژی وکۆچی زۆرەملەی کوردانی فەیلی لەدەی ۸۰ ی زایینی وەکوو پاکتاوی ڕەگەزی (ژینۆساید) ڕاگەیاند.
هەنووکە پترلە ۴۸ هەزار هاوڵاتی لەکوردانی فەیلی لەپارێزگای ئیلام سەرەڕای ئەوەیکە ساڵانێکە شەڕی ئێران وعێراق کۆتایی پێ هاتووە پێناسەیان پێ نەدراوە؛ ولەمافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتی بوون لەجوگرافیای سیاسی ئێران بێ بەهرە کرون. مەزەندە دەکرێ پترلە نیو ملوێن هاوڵاتی فەیلی لەجوگرافیای سیاس ئێرانو عێراق لەمافی هاوووڵاتی بوون بێ بەرین.
جێگەی باسە کەپترلە نیوملوێن هاوڵاتی کوردی فەیلی لەپێوەندی لەگەڵ شەڕی ئێران و عێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی هەردوڵاوە کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
Tel: 0046765959589
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست