کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕیارێکی هێرۆی برایم ئەحمەد

Tuesday, 11/10/2016, 18:41


ئاڵا تاڵەبانی لەسەروبەندی لێسەندنەوەی متمانە لە ووشیار زێباری بە فراکسێۆنی سەوزی ڕاگەیاند کەوا؛ هێرۆ خان پێی ڕاگەیاندوین کە پشتیوانی لەمانەوەی ووشیار زیباری بدەن . هەروەها پاساویش بۆ ئەو داواکاریە،یەکڕیزی کورد بوە لەبەغدا بەرانبەر لیست و کوتلەکانی نێو ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.
هەریەك لە(پارتی،یەکێتی،گۆڕان،ئیسلامیەکان و ئەوانی تر) ڕۆژانە خەریکی کۆبونەوەن لەگەڵ یەکتری وەیان لەگەڵ خۆیان وئەندامەکانیان. لەڕاگەیاندنەکان وای بڵاو ئەکەنەوە کەوا ئەو جۆرە کۆبونەوانە بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستانە. لەوەتی ئەم پارتانە هەن خەریکی ئەو جۆرە کوبونەوانەن و کەچی هیچ جۆرە خزمەتێك بەخەڵکی کوردستان لەلایەن ئەمانەوە پێشکەش نەکرا. ئاخۆ تۆ بڵێی چی لەم کۆبونەوانەدا ئەگوزەرێ ئا بەم شێوەیە بارو دۆخی هاوڵاتیان گەیشتۆتە ژێر هێڵی هەژاری و ڕۆژ دوای ڕۆژ هاوڵاتیان زیاتر لەم بەناو پارت و سیاسەت مەدارانە توڕەتر و گرژتر ئەبن.
تەنها ڕاستیەك کەبۆمان دەربخا ئەم پارتانە دژ بەخواست و بەرژەوەندی گەل و هاوڵاتی ڕۆژانە لە کۆبونەوەدان و پیلان و بۆسە بۆ سەر جەماوەر و خواستەکانیان دائەنێن و لەهەوڵی ئەوەدان چی بکەن بۆ ئەوەی زیاتر خەڵکی کۆیلە بکەن و تاکی کورد تێك و پێك بدەن و نیشتمانەکەی پێ چۆڵ بکەن . ئەم پارتانە کۆبونەوەکانیان هەردەم بەرەو ئاقاری فەوتاندن و تێکدانی بەرژەوەندی خەڵك و لەگۆڕانانی هیواو ئارەزووەکانێتی. دەنا بەچ پێوەرو یاسا و ڕێسایەك بۆمانی ئەسەلمێنن کەتەنها یەك کۆبونەوەیان بۆ بەرژەوەندی گشتی بوبێ؟! بەرهەمی ئەوەندە ساڵەی پڕ نادادی،نایەکسانی،نایەکڕیزی و ناتەبایی ،بەقێزەوەندکردنی نیشتمان لای تاکی کورد، بەکپ کردنی دەنگی ئازاد، تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی بوێر،ئەتکردنی ڕۆمەتی کچان و ژنان،بڵاو کردنەوەی ئایدیای ئایینی چەوت و دەست بڵاوکردنەوە بۆ بەناو مەلا و پیاوی ئایینی ساختەچی و داعشی،دەست هەڵگرتن لە زۆربەی خاکی کوردستان و تەعریب کردنی ئەو شارانەی کەماون... ئەمانە بەرهەمی ئەو کۆڕو کۆبونەوانەی ئەم کەسە ناپاکانەی نیشتمانە بەناوی پارت و ئۆپۆزیسیۆن.
ناوەندی بڕیار: ووتو ووێژکردن لەسەر ئەم نمونەیە تەنها بۆ ئەوەیە کە جەولەیەکی تر لەچەواشەکاری و قەیران دروست کردن بۆ جەماوەری کوردستان تا نەیان پەرژێتە سەر کێشەو قەیرانەکانی تر. لێرە بەدواوە هەوڵ ئەدەن بۆ ماوەیەکی تر مێشك و هزری خەڵک بەو جۆرە کێشانە سەرقاڵ بکەن و وا لە هاوڵاتی بگەیەنن کەوا ئەم جۆرە کێشانە ئەبێتە هۆی ئەوەی ئەم پارتانە نەتوانن بەداواکاریەکانی هاوڵاتیەوە بچنە پێش و خزمەتیان پێشکەش بکەن. دواتریش ئەمانیش بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەنگاو بەرەو دواوە ئەنێن و ئەچنەوە نێو خێمە دڕاوەکەی کەلێوەی هاتنە دەر.. بزووتنەوەی گۆڕان وەك نمونەیەکی زیندوو. 
هەریەك لە مەسعود،هێرۆ،نەوشیروان،سەلاحەدین بەهادین،حەمەی حاجی مەحمود ، عەلی باپیر و ئەوانی تر...سەریان ناوە بەیەکەوە و بەرژەوەندی یەکتر ئەپارێزن. ڕەنگە مەسعود و بنەماڵەکەی لەهی ئەوانی تر زیاتر لەو کەلاکەی کەناوی کوردستانی باشوورە بپچڕن،لێ ئەوانی تریش هەریەکەو بەپێی گیرفانی خۆی هەگبەکەیان پڕ ئەکەن و جرتێك بۆ میلەت لێ ئەدەن. وە کەکاتێك یەکێکیان لێی ئەقەومێ ئەوانی تر ئەبنە فریاد ڕەسی و بەهانایەوە شتیان کرد و یارمەتی پارتیان دا. ئەچێ. هاتنی زێڕەڤانی لە رووداوەکانی ١٧ شوباتی ساڵی ٢٠١١ بۆ سلێمانی کاتێ (بەرهەم ساڵح) داوای یارمەتی لەپارتی کرد ،وەك نمونە. هەنووکە هەمان شت کاتێ پارتی لەبەغدا خاڵی مەسعودیان بەگیر هێنا،هێرۆ و ئەوانی تر هەمان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە