کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژئاواى کوردستان، سێ پزیشک به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵیى ده‌ستبه‌سه‌رکران

Saturday, 08/10/2016, 12:25


• رۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
هێزه‌کانى ئاسایشى رۆژئاواى کوردستان له‌ شارى قامیشلۆ، سێ دکتۆریان به‌ تۆمه‌تى دروستکردنى به‌ڵگه‌ى ساخته‌ بۆ نه‌خۆش ده‌ستگیر کرد.
ماوه‌ى دوو رۆژه‌ هێزه‌کانى ئاسایشى قامیشلۆ سێ دکتۆریان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه‌، به‌ ناوه‌کانى (زۆراب ئۆرهان، مه‌سعود شێخموس، یه‌حیا سه‌عدون) که‌ له‌ هه‌مان کاتدا ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ته‌ندروستى قامیشلۆن، ئه‌وه‌ش بۆ تۆمه‌تى دروستکردنى به‌ڵگه‌ى ساخته‌ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى، که‌ پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ى رۆژئاواى کوردستان.
هێزه‌کانى ئاسایش سه‌ره‌تا بڕیارى گرتنى ئه‌و سێ پزیشکه‌یان له‌ سه‌ندیکاى پزیشکانى کانتۆنى جزیره‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و پاشان ئه‌و پزیشکانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه‌.
هێزه‌کانى ئاسایش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌، که‌ ئه‌و سێ پزیشکه‌ به‌ڵگه‌ى ساخته‌یان بۆ چه‌ند هاوڵاتییه‌ک دروست کردوه‌، که‌ گوایه‌ نه‌خۆشى گرانیان هه‌یه‌ و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى رۆژئاواى کوردستانیان کردوون.
تاریق حسێن حه‌مادى، هاوسه‌رۆکى ده‌سته‌ى ته‌ندروستى کانتۆنى جزیره‌، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پزیشکانه‌ بسه‌لمێت، ئه‌وا له‌ کۆمیته‌ى ته‌ندروستى دوورده‌خرێنه‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا به‌پێى قانونى یه‌کێتى پزیشکانى کانتۆنى جزیره‌ سزا ده‌درێن.
له‌لایه‌کى تره‌وه‌، هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى گرێدراوى پارتى دیموکراتى کوردستان ـ عێراق، دۆسیه‌ى ئه‌و "سێ پزیشکه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌کاردێنن و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان چاواشه‌کاریى دروست بکه‌ن."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە