گۆڕان و باڵەکانى ناو یەکێتیى
Thursday, 06/10/2016, 22:39
جیابونەوەى تەوژمى (ڕیفۆڕم) لە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ، زیاتر مەزاجى سەرکردە ناسراوەکانى ئەو ساى پیوە دیاربوو ،نەک ئیرادەیەکى کۆبڕیارى گشتى ى . تەنهاش ئەوانەى لە یەکێتى جابونەوە خاوەنى پڕۆژەى چاکسازى نەبون ، بە ڵکو سەدان کادر و ئەندامى یەکێتى سۆزیان لەگەڵ هەڵوێستى ئێمەى جیابوەدا بوو، دوا جار هەر ئەوانیش بون بە چەندین ڕێگەى جیا هاوکارى بزوتنەوەکەمانیان دەکرد ..ئَیستاش کە کۆیونەوەى هاوبەشى (گۆران و یەکێتى )ئەبیت هەر ئەو سەرکردەو مەکتەب سیاسیانەى زوە پیکەوە لە سەر ئیقاعێکى نەریتى دادەنیشن ،گفتو گۆکانیان ئەکەن و لەبەر (وەزنى شیعریش) کۆڕان گەنجێ ئە خاتە دواى دواوە کە بۆى نیە فزە بکات،،خۆ ئەگەر ئەو گەنجە بەڕێزەش لە هەر پسپۆڕیەک شارەزاى هەبێت ، ماوەى دیالۆگى نیە چونکە ئەو دانیشتنانە شتە سادەکانى ڕۆژانەیەو دوبارەدەبینەوە دورە لە هەمو پرسَیکى زانستى و تاوتوى ێ کارگیڕى مۆدیرن و زمانى مەعریفەو ، ئاڵو وێرد کردنى سیاسەتەکانى ڕۆژ و ، خۆێندنەوەى لۆژیکى بۆ داهاتو و بژاردەمان بۆ هەر ڕوداوێکى پیشهاتەکانى هەرێم،
ئاشکرایە گۆڕان وە هێزیکى ئەلتەر ناتیفلى لیراڵى نۆێ کە زورینەى هەرەزۆرى لە سەرکردەو کادرەپێشکەوتو و هوشیارەکانى ناو یەکێتى و لە شکریک لە کادرى ناوەنجى و ئەندام و دۆست و لایەنگیرى ئەو حیزبە دروست بوو ، بەرامبەر پرسى چاکسازى و بنیاتنانەوەیەکى نوێ و سەردەمیانەى شیوازى پارتایە تى لە باشورى کوردستان.. گەرم و گوڕى ئەو پەیامەو بونى گەندەڵى لە سیتەمى ساسى و ئینحرافى ئەخلاقى کۆمەڵایەتى و نەبونى دادى یاساى و جیاوازى گەورەى چینیکى مشەخۆرى بیمەعریفەى مافیائاساو ، جەماوەرێکى زوڵم لێکراوى بەشمەینەت ، بوە پشت و پەناى بزوتنەوە تازەکەمان بە هیمەتى هەزاران گەنجى دڵپڕ لە ئومیدو روناکى و ئامانجىگوزورانێکى باش و ژیانێکى شەرەفمەندانە .. بوەتنەوەى گۆڕان بۆیە لە یەکەم هەنگاوى کارىڕاگەیاندنى لیستى سەر بەخۆدا سەرکەوت چونکە جگە لە گەنجە خوێن گەرمەکان دەیان ڕۆشنبیر و میدیاکار و مامۆستاو فەرمانبەر و کاسیکار و ژن و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى لە گەڵدا بوو ...
بزوتنەوەى گۆڕان کاتێک لە یەکێنى جیا بۆوە
1- مام جەلال بەدەم و گۆچان یەک دەنگیەکى بۆ دەرەوەى یەکێنى دروست کردبوو.
2- مام جەلال (ێمام امان) یەکێتى و سەرى لیدوان و ناوەندى بڕیا و کەورەى هەموو لایەک بوو.
3- مام جەلال بەچارەسەرە تایبەتەکانى و شیوازى خۆى رێ ى دەرکەوتنە باڵى نەئەدا .
4- راستەکەندڵى هەبوو بەڵام ڕەخنەو گلەیى و دیالۆگ و بونى هەبوو.
5- بە کورتیەکەى سەردەمى مام جەلال یەکێتى لە هەمو ڕویەکەوە لە ئێستاى باشتر بوو.
لە ئێستایا گۆڕان گەرەکێنى لە گەڵ یەکێتى بە هۆى هاویەیمانیەکى نوێ وە کە لە گەڵ ماڵێکى بێخاوەنى شیرزەدا باڵانسى هێز لەگەڵ پارتیدا ڕابگرێت و بەو هەوڵوێستەش کۆڕان لە زۆر دروشم و هەڵوێست پاشگەزدەبێتەوە کە نەیتوانى رەهەندەکانى ململانى ى ئاشتیانەوە دەستاودەسى دەستەڵات لەم زۆنەى کەپێ ى ئەڵێن یاشورى کوردستان بەرهەمبێنێ کە ئەوەش کۆمەڵک فاکتەرى خۆى هەیە .
گۆڕان لە ئێستادا
----------
لە ئێستادا شیرازەى (یەکێتیى) بەتەواوەتى تێکچوە...سەرکردە دەست ڕۆیشتوە کانى ئەم حیزبە جگە لە کێشەى پاوانخوازى میراتى(40) ساڵەى خوێن و قوریانى و وێران بونى کوردستان..هیچ گرفتێکى (فکر و سیاسەت و شەفافى خەباتى سەردەمان و خۆتازەکردنەوە و فڕێدانى کاژى تەقلیدى و بەرەو پیش بردنى پرسى سترتیژى نەتەوەى ...هتد نیە ..کەسیان لەسەر بچەکتلرین داواو مافى خەڵکى نایەنەدەنگ ..پاوانخوازى سامانى گشتى و پۆستە باڵاکان و بە کارهێنانیان بۆ کەس و کار و پیا و کۆیلە کانیان ئەرک و پەیامیانە.. کەچى لەم دۆخە نێگەتیف و نالە بارەى ناو هەرێم ویە کیتیى بزوتنەوەى گۆڕان زیتر باڵانسى کێشەکانى ناو یەکێتى تێکئەدات و لە گەڵ باڵێکى دەست رۆیشتوى خاوەن سەرمایەى کەلەکەکراوى حیزب و خەڵک کۆبونەوە دەکات بۆ یاڵەکەى تریش ئەو رَایەم هەر ڕاستە،، لە کاتێکدا ئەو دو باڵە لەو پەڕى ململانێ ى توند و یەکتر تاوانبارکردندان بە کۆدەتاچى و کەلێک شتى تر ..کە لە ڕاستیدا ئەو ڕێکەوتنەوە (گۆڕان و یەکێتیى) بە ئامادەبەنىهەردو بەڕێز مام جەلالو کاک نەوشیروانکراوە نەک باڵێک ،،بۆ بزوتنەوەى گۆڕان وا چاکترە مامەڵە لەکەڵ لیژنە هاوبەشە کەى هەردولا بکات ..بۆ هەر دانیشتنێکى فراوانى گۆڕان و یەکبَتیش پێم وایە کاک نەوشیروان لە ئێستایە ئەو کەسایەتیە یە هەمویان لە دەورى کۆ دەبنەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست