بەڵگەکانی پەیوەندی داعش و تورکیا (بەشی دووەم)
Thursday, 06/10/2016, 20:24
رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
بەڵگەکانی پەیوەندی تورکیا و داعش رۆژلەدوای رۆژ زیاتر دەکەن.
لە بەشی یەکەمی دۆسیەی (بەڵگەکانی پەیوەندی تورکیا و داعش)دا، باس لە بازرگانی نەوت، کامپی پەروەردەکانی داعش لە تورکیا و هاتووچۆی چەتەکانی داعش لە نێوان تورکیا و دەوڵەتەکانی دیکەدا کرا و بە بەڵگە ئاشکرا کران.
لە بەشی دووەمدا، باس لەو تەقەمەنیانە دەکرێت کە دەوڵەتی تورکیا بۆ چەتەکانی داعشی دابینکردووە و هەروەها چۆنیەتی هاتووچۆی چەتەکان لە تورکیاوە بۆ خاکی سوریا دەخرێتە روو.
لەم دۆسیانەدا کە دەستەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کانتۆنی جزیرە بە بەڵگە رادەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی کردووە، لە بەڵگەکاندا ژمارەیەک وێنە کە لە مۆبایلی چەتەیەکی داعشدا دۆزراونەتەوە، ئاشکرا کراون.
لە وێنەکاندا ئاشکرا کراوە، کە چەتەکانی داعش لە رێگای هێڵە ئاسمانیەکانی تورکیاوە هاتوچۆیان کردووە، هەروەها ئەمەش خراوەتە روو، کە چەتەکان لە شارەکانی وڵاتی تورکیا بە ئاسانی نیشتەجێ بوون، چەتەکان لە قاوەخانەکان و کافتریاکانی شارەکانی تورکیا دانیشتنیان هەبووە و وێنەیان گرتووە، هەر ئەو چەتانەی لە تورکیا وێنەیان گرتووە لە ناوچەکانی رۆژئاواش لە کاتێکدا لە پشتیانەوە ئاڵای داعش هەیە وێنەیان گرتووە، ئەم بەڵگانە دەیسەلمێنن کە ئەو چەتانە لە تورکیاوە بەرەوە خاکی رۆژئاوا تێپەڕ بوون.
لە یەک لە بەڵگەکاندا ئاشکرا کراوە، کە چەتەیەک بەناوی ئەیاد رەشید یونس، ژنێک بەناوی نەفیسە خدر ئیبراهیم و دوو منداڵ، سەلیم خانم و محەمەد غایب، پاسەوانەکەی، لە بەرواری ٨ی نیسانی ٢٠١٥دا لە گردەسپیەوە تێپەڕبوون بەرەوە تورکیا.
هەروەها لە بەڵگەکاندا خراوەتە روو، کە مۆڵەتی فەرمی بۆ تێپەڕبوونی چەتەیەک بەناوی ئەبو ئەسید حەلەبی بەرەو تورکیا دراوە و لەسەر بەڵگەکە مۆری داعشیش هەیە.
لە هەندێک لەو بەڵگانەدا کە کەوتوونەتە دەست یەپەگە، چەتەکانی داعش بۆ تێپەڕبوون لە گردەسپی-یەوە ژمارەی تەلەفۆن و واتس ئاپیان پێبوە.
چەتەکانی داعش چەک و تەقەمەنیەکان لەبەرچاوی هەموانەوە تێپەڕ دەکەن
هەندێکی دیکە لە بەڵگەکان دەیسەلمێنن، کە چەتەکانی داعش بەئاسانی لە سنورەکانی تورکیاوە تێەڕبوون، هەروەها بەڵگەکان ئاشکرای دەکەن، کە چەتکانی داعش لە جەیلان پنار ئاکچاکالەوە لە نزیک گردەسپی-یەەوە ماددەی کیمیاوی نیترا ئەڵۆمینیۆمیان بەڕێکردووە بەرەو خاکی سوریا، ئەو مادەیە بۆ دروستکردنی تەقەمەنی بەکار دەهێنرێت.
چەتەکان ئەو مادە کیمیاویەکانەی کە بۆ دروستکردنی تەقەمەنی بەکاریان هێناوە لە رووباری ئەل جەلاب ئەل کاینی گردەسپیەوە، لە تورکیاوە بەرەوە خاکی سوریا بەڕێکردوە، ئەو ماددانە بریتین لە:
Aluminium pigment- Nitrocellulose A 400- potassium chlorate- sodium chlorate, Aluminium powder- Aluminium
ش.ف
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست