عوسمان ڕەوەندۆک چۆن کوژرا ؟!

Thursday, 06/10/2016, 7:48

4821 بینراوە


ڕەوەندۆکەکان  خۆیان  لەسەر عەشیرەتی برادۆست حسێب  دەکەن وخۆیان بە برادۆست دەزانن و بەشێکی زۆرشیان موریدی  شێخانی سورچین ،،، مێژووی هاتنیان نازانم  بەڵام نزیکەی  دە ماڵێکیان  لە قەسرەی باڵەکایەتی نیشتەجێن و بوونەتە خەڵکی باڵەکایەتی ،،،،
ڕەوەندۆک  لە قەسرێ  زۆربەیان هەوادار ئەندامی  پارتین و خۆیان بە پارتی دەزانن  ،،،،،، عوسمان ڕەوەندۆک  و براکانی هەموویان پارتی بوون  تەنانەت ڕەحمانە کۆری  برای نزیکەی ٤٥ ساڵە  خەربەندەو سەرپریشتیاری  تەویلەکانی  ماڵی بارزانیە ،،، 
لە ساڵی ۱۹۹٦  سەردەمی شەڕی  ناوخۆ  و قات و قڕی  عوسمان ڕەوەندۆک  تۆمەتبار دەکرێ  بەوەی  کە  داربەڕوەکی   بۆ سوتاندن  بڕیتەوە  و داربەڕوەکە   لەسەر ڕێگای  قەسرێ دیلمان بوو .
پارتی عوسمان  شوێن بزر دەکا بەتۆمەتی ئەوەی گوایە  پێش  ئاشبەتاڵ  مەلامستەفای بارزان   جارو بار لە ژێر ئەودارەدا  پشووی دایە و  دارێکی  موقەدەس و پیرۆزە  بۆ کەس نەهاتووە  بیبڕێ  و  بەریبداتەوە .
دوای مانگێک  عوسمان  بە کوژراوی  دۆزرایەوە و  پرسە  دانانیشی  قەدەغە  کرا و  خەڵکی  باڵەکایەتی  هەموو ئەو ڕاستیە  دەزانن  کە عوسمان  لەسەر دار بەڕوەکەی بارزانی  چووە کاروانی تیرۆر کراوەکان ،،،،
کەچی  ئێستاشی  لەگەڵ دابێ کەس و کارەکەی  عوسمان  هەموویان  پارتین .!

ئەحمەد  هەڕنە
باڵەکایەتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە