دەعبای زیرەک بە دندووک پێوە دەبێ !
Sunday, 02/10/2016, 20:01
یەکێک لە ماناکانی دەستەواژی سیاسەت دەبێتە / تەمبێ کردن / تەمبێ کردن ، نە بەو مانایەی کە تاقمێک یانژی کەسێک کەسێکی ئازار بدا و یان لێی بدا. ئەوەندی من لە بیرمە زۆرینەی حیزبە کوردیەکان کە ویستوویانە بە شێوەی حیزبی و بەشێوەی ئەو سیاسەتەی کە تەنیا بۆخۆان پێیان دروست بووە کێشەی کورد چارەسەر بکەن ، بۆیە ئەو رێکارەیان بە سیاسەت پێناسە کردوە!. دەبینین کە باشووری کوردستان نموونەی هەرە بەرچاوی کورد وجیهانە لە ٢٥ ساڵی رابوردوودا. بەشێک لە کۆمەڵگا وتاکی کورد هەروەها چین وتوێژێک لە مامۆستا وبازاڕی و رووناکبیری وشاعیری کورد وایان زانیوە کە هەر حیزبێکی کوردستان پێشمەرگەی / چەکدار / زۆر بێ ئەو حیزبە بەهێزە و دەتوانێ بەرەنگاری دەسەڵاتی ناوەندی تورک وفارس وعەرەب ببێتەوە. ئەوەی تاریفی کۆمەڵگای ئێمە لە سیاسەت ! ( بە داخەوە ) .
سیاسەت بە گشتی دێتە واتای رێکار ورێبازێکی سەردەمیانە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات یانژی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک وخاوەن یاساکانی دێمۆکڕاتیک. تەنانەت لە بچووکترین کۆمەڵگا کە بنەماڵەیە ئەگەر دایک وباوک رێکاری بەڕێوەبردنی بنەماڵە و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە دەست بترازێ، ئەو بنەماڵەیە لە بەر یەک هەڵدەوەشێ وتەفتووتونا دەبێ. رێك ئەوەی کە لە باشووری مل بەکۆتی دەستی دەسەڵاتی دزسالاری کورد لە بەر چاوانە.
مەسعودی کوڕی مەلای وادەزانێ ئێستێش سەردەمی ئەو کاتەیە کە مرۆڤەکان لە سەردارەکان دەژیان ( ژیان لە سەر دار !) .چون هێشتا مرۆڤەوەکان چوار دەست و پێ بە ڕێگادا دەڕۆیشتن فێری دەسپێکی ژیانی شارستانی نە ببوون. مرۆڤ دێرین کە لە سەردار دابەزی ئیدی بەشێوەگەلی جۆراوجۆر / سیاسەت / هێدی هێدی بوو بە ژیانی رۆژانە. ئێستێ کە دەروازەی هەزارەی سێیە ، ئەو دەسەڵاتە دزە وادەزانێ خەڵک نانی بە گوێیان خواردوە وهیچ نازانێ.
سەر شۆڕ سەرشۆر ، سەلانە سەلانە ، بێشەرمانە بێشەرمانە دوای گڕووگیفی فشەزاری بارزانی هەمیسان وەک کەسێکی نەفس نزم چوونەوە سەر کۆشی قزڵباشێکی وەک / عەبادی / تا بڵێن : ئێمە هەر قسەی زلمان پێیە، بمانبەخشە غەڵەتمان کرد ! ئەوەی کە ئەو جار لە بەغدا چییان بە سەرهات بە جێی خۆی. من نازانم چۆن چاو لە چاوی بنەماڵەی شەهید وخەڵكی وەزاڵە هاتووی کوردستان دەکەن.؟ تاقمێک نەخۆش ، پیروپەککەوتە، رەفتار گەرا، دەروون ئاڵۆز ، کۆتوو بەندیان بۆ خاک وخەڵکی بێتاوان ڕاخستووە ودەلێن : ئێمە سەددام نین هاسان تەسلیم بین ! ئێمە وا زوو ناڕۆین ! بە تایبەت بارزانی گۆیا ٣٠ هەزار فیدایی هەیە کە خۆیان بۆ بە کوشت دەدەن.! ئەو سەرشۆڕانە لە ناوخۆی وڵات وەک شێر دەچن. لە تەنیشت داگیرکاریش داییم دەستیان بە لاشێپانەی دەرگاکەی پادشایە کە ماچی بکەن ! بۆیە سەفەری ئەو جارەی بەغداشیان بە بۆڕدراوی وسەر شۆڕی گەڕانەوە باشووری کوردستان . دەست لە پێ درێژتر نیشتنەوە هێلانەی جارانیان.
مەسعودی مەلا خۆی زۆر پێ زیرەک بوو. وایدەزانێ دەروازەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا و فرۆشی نەفت بە دڕندەکانی سەر بەئەردۆغان تێدەپەڕێ ئەو بنەماڵە گەندەڵە راست دەکەن پەیوەندی دەگەڵ تورکیا قازانجی زۆرە، بەڵام ئەو قازانجە بۆ کێ دەبێ؟ بۆ خۆیان و دەوروبەریان. بناغەی سەرەکی سیاسەتی ئەو بنەماڵەیە لە دوای هاتنەوەی مەلای باوکیان لە سۆڤیەت لە سەر ئەو رێبازە دامەزراوە کە: ئێمە وەک بنەماڵەی بارزانی بۆ ئەوەی ئاوارە نەبینەوە روولە بەغدا دەکەینەوە.سەفەری ئەو جارەش لە سەر هەمان باوەڕ دامەزرابوو. دەزانن ئیدی قسەکانیان وەک بنێشتی پووچەڵی لێهاتیوە کەس هەڵی ناگرێتەوە.
سەرتاسەری ٧١ ساڵی دامەزراندنی / پارتی نادێمۆکڕاتی / سەر بە بنە ماڵەی بارزانی بۆ پاراستن و دەوڵەمەندکردنی ئەو بنەماڵەیە بووە. بەرهەمەکەشی ئەوڕۆ دیارە. کۆشک و تەلار ، فرۆشی نەفت بە دزی ، سی هەژار چەکداری فیدایی بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ، هەڵاتن لە بەرەکانی شەڕی داعش ، گرێبەستی / ٥٠ / ساڵە دەگەڵ تورکەکان .! (لە هیچ کوێی دونیادا شتی وا بە دی نەکراوە !) .ئێستێش کە دەزانن خەڵک تووڕيیە ، ترسیان لێ نیشتووە و چوونەوە سەرکۆشی دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا. تەنانەت لەوێ داوای دەستگیر کردنی مەسعودیشیان کردوە ! کە سەروەت وسامانی عێڕاقی عەڕەبی بە تاڵان بردووە.!
دەڵێن دەعبای زیرەک بە دندووک پێوە دەبێ! سەفەری ئەو جارەی مەسعودی مەلای بۆ بەغدا پەیامی گرینگی بۆ کورد تیدا بوو. بەو واتایە ئیدی ئەو بنە ماڵەیە تەنیا لە فکری خۆیاندان نە چارەسەری کێشەی کورد. بەکار هێنانی دەستەواژەی دەوڵەتی کوردی کۆتایی پێهات. جگە لەوانەش لە مەو بەدوا هەر حیزبێکی کوردستانی لە هەر بەشێکی وڵات باسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکا، یەکەم کەسانێک کە دژایەتی دەکەن بنەماڵەی بارزانی و خودی مەسعود بارزانی دەبن. چون سرووشتی ژیاننامەی ئەو گەندەڵانە هەر ئەوە بووە . رێک ٧١ ساڵە کورد بە کوشت دەدەن وهیچ بەرهەمێکی کوردخوازانەیان بۆ نەتەوەکەمان پێ نەبووە. چارە تەنیا ئەوەیە کە خەڵک هێرش بکەنە سەر / سەری ڕەش = سەری نەوی / بە خرووپتوونی بنەماڵەی بارزانی دابەزێنن ودادگاییان بکەن.
سرنجێکی پێویست: دەرکەوتووە کە ئامریکا بۆ بەشداری پیشمەرگە لە شەڕی ئازاد کردنی مووسڵ نزیکەی پێنج میلیارد دٶڵاری داوەتە کار بە دەستانی دەسەڵات. ئەگەر دەڵێم پێشمەرگە بۆتە گلادیاتۆڕ لۆمەم مەکەن !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست