دیداری نیوان دەمیرتاش و یەکگرتوو
Wednesday, 28/09/2016, 21:09
شاندیکی باڵای کورد بەسەرۆکایەیی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە و شاندیکی باڵای دیداریان لەگەڵ ئەمینداری یەکگرتوو سازکرد، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ودیدارە دا ئەوە یە کە ئەمینداری یەکگرتوو هەمان قسەکانی (ئەردۆغانی ) رەگەزپەرستی تورکیای دوبارە کردەوە .سەلاحەدین بەهائەدین (داوای کرد کە لایەنی کوردی لە باکور و دەوڵەتی کوماری تورکیا بگەرینەوە بۆ ریگاچارەی ئاشتی ودیمکراسی ودەستهەلگرتن و پە نا نەبردن بۆ چەک و توندووتیژی) .
زۆرلە میژە( ئەردۆغانی) ئاغا ی سەلاحەدین بەهائەدین داوادەکات کورد لە باکوری کوردستان چەک دابنیت ، سەیرە ئەمینداری یەکگرتوو نازانیت ئەوە کییە ریگا چارەی شەری لە تورکیا هەڵبژاردوە ؟!! . ئەوە کیییەبە تانک شارەکانی باکوری کوردستانی بەسەریەکدا خاپوور کردوە بەبئ ئەوەی دەست لە ژن و منداڵ بپاریزیت ؟!! ئەوە کییە قوتابخانە و مزگەوتەکانی ویران دەکرد ؟!! ئەمینداری یەکگرتوو زۆر باش دەزانیت( ئەردۆغانی) رەگەزپەرست و مرۆڤ کوژ لەلایەک شەرێکی فراوانی بەرامبەر کورد لە باکوری رۆژئاوای کوردستان بەرپاکردوە دەست لە هیچ تاوانیک بەرامبەر میلەتی کورد ناپاریزیت منداڵ وژن گەریلا بە یەک چاو سەیردەکات .لەلایەکیترەوەشەریکی فراوانی بەرامبەر عبدللە گولەن بەرپا کردوە لە جەنگەدا پەل و پۆی بۆ دەرەوەی تورکیاش هاویشتوە. سەلاحەدین بەهائەدین دەزانیت داکۆکی لە هیتلەرێک دەکات لە تورکیا . ئەمینداری یەکگرتوو دەزانیت چۆن داکۆکی لەئەردۆغان وحیزبەکەی بکات لەتورکیا چونکە یەکگرتوو و حیزبەکەی ئەردۆغان سەربەیەک قوتابخانەن ئەویش قوتابخانەی برایانی موسوڵمانن ،ئەمینداری یەکگرتوو دەزانیت چۆن خزمەت بەئاغاکانی بکات لە هەر کوییەک بن لە دنیا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست