ئەو وێنەیەی پێمان دەڵێت، خۆمان ئامادەکردووە رابکەین
Wednesday, 28/09/2016, 20:45
باوکم یادی بەخێر، زۆرجار چیرۆکی پیاوێکی هیچ لەبارنەبووی بۆ باس دەکردین کە لە گوندێکدا ژیاوە.باوکم دەیووت هەرچی لەو گوندە ڕووی دەدا هەرگیز کەس پرسیاریان بەو پیاوە نەکردوە، هەر دزیی و خراپەیەک لە گوندەکەیان رووی دابێت گومانیان لەو نەکردوە، چونکە زانیویانە ئەو کارەی کراوە بەو ناکرێت....!
بەیانییەک زوو خەڵکی ئاوایی لە هاواری مامەی ئاشەوان بە ئاگادێن، هاوار دەکات : خەڵکی ئاوایی فریاکەون ئاشەکەیان چۆڵکردوە و هەموو باراش و گەنم و ئاردەکەیان دزیوە.خەڵکی ئاوایی لەبەردەم ئاشەکەدا کۆدەبنەوە و سۆراغی دزە دەکەن و دەپرسن داخۆ کێ بەم کارە هەستاوە؟.کابرای هیچ لەباردا نەبووش، کە ئەمە دەبیستێت خەنی دەبێت، بەخێرایی دەچێت هەردوو شانی خۆی ئارداویی دەکات و سەربەرە و خوار بۆ بەردەم ئاشی گوندەکە دەچێت، نەجارێک نەدووان بەناو ئاپورەی خەڵکەدا دەڕوات و خۆی نمایش دەکات، وانیشان دەدات هەموو فەردە ئاردەکان ئەم بردوێتی.بەڵام کەس سەیری ناکات، چونکە دەزانن ئەو کەسە پیاوی ئەو کارە نییە...!
ئەدهەم بارزانی جاشی ئێران ئەمڕۆ وەک یارۆی شان ئارداوی گوندەکەی، کە باوکم چیرۆکەکەی بۆ دەگێڕاینەوە خۆی نمایش دەکات.ئەوەتانێ لەگەڵ چەند کۆنە جاشێک و نەفس نزم و گەجەرو گوجەردا خۆیان لەبەردەم لق و پۆپی بارەگاکاندا بادەدەن بەتفەنگەوە.بۆیە بە ئەدهەم بارزانی بێگیرفان دەڵێم : " بەهیوام وایە، کە رۆژی قەومان هات تۆش و نمونەکانیشت هەر هێندەی ئەمنەکانی بەعس شەهامەتتان تێدا بێت بەرگری لە جامەدانیە سۆرەکەت بکەن" ئەودەم ئێمە لەجیاتی بازرگانە خوێڕییەکانی یەکێتی تۆڵەی شەهید "حەسەن کوێستانی" و هاوڕێکانیت لێدەکەینەوە.
هەی شان ئارداوی...ئەودەم ئەو جاشە خوێڕیانەش کە ئەمڕۆ هێندەی پەنجەی دەستێکی کۆڵ دەبن لە دەورت چارەسەردەکەین،.
ئەدهەم و ئەم تۆپەڵە جاشە دەیانەوێت چیمان پێبڵێن ؟
هەموو دەزانین وێنە کەسی نەکردوە بە پاڵەوان، ئەدهەم ناهەقی نییە خۆی لێبۆتە پاڵەوان لەشەڕی جەلالی و مەلایدا چونکە شەڕەکانیان بەپلان و لەڕێگەی داگیرکەرانەوە نەخشەیان بۆکێشرا، بۆیە هەرگیز نەمان بیستوە سەرانی ئەم هێزە ئازاریان بەیەکتری گەیاندبێت.هەمیشە سنورێکیان لە نێوان خۆیاندا کێشاوە، ئازاری یەکترییان نەداوە و نە خوێن لە لوتی خۆیان، نە لە کەسوکاریان نەهاتووە، تەنیا رۆڵەی ئەم گەلەیان بە کوشت داوە.
هاوڕێەکی پۆلیسم هەیە ئێستاش لەژیاندایە و ماوەی شەڕی ناوخۆ لە گومرگ دەوامی دەکرد، ئەو کاکەیە بۆی گێڕامەوە لەگەرمەی شەڕەکاندا هەموو مانگێک دەچوین بە دووپیکاب پارەمان لە لای پارتی دەهێنا.
کەواتە ئەمانە تەنها خەڵکی هەژاری کوردیان بەیەکتری بەکوشت دەدا، ئەمڕۆش ڕێگە بە چەکلێکی وەک ئەدهەم دەدرێت فشە بکات و هەڕەشە لە خەڵکی شارێک بکات، تا یەکێتی و گۆڕان بڵێت ئێمە بۆ ئێوە باشترین، تا پشتی یەکتری بگرین و نەهێڵین کەسمان نەمێنین و نەڕوخێن، ئێمە بۆ یەکتر چاکتریین بهێڵن بمێنینەوە، دەنا ئەدهەم زرێڤانە قارەمانەکان دەهێنینە سەرتان، ئەو زرێڤانانەی کە شەنگالیان دایە دەست چەتەکانی داعش و مەخموریان ئەتک کرد.
ئەدهەم بێگیرفان گەر شەهامەتت تێدابوایە ئەمڕۆ پیاسەیەک بەناو بازاڕدا دەکرد ئەو بازاڕەی بۆ پشگیری دوکانەکانیان کڵۆم دابوو.
تۆ یەکەمین کەس و داوهەمین کەس نیت وەک فسفس پاڵەوان لە سلێمانی خۆت نمایش بکەیت، بەڵام دواکەسی بنەماڵە خائینەکە دەبیت کە ڕوو لەم شارە بکەن دڵنیابە، هەی جامانەسووری دەست و پەنجەسووری خائینی ناپاک!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست