کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حوكمی حه‌رام زاده‌کان

Wednesday, 28/09/2016, 20:22


حوكمی خۆماڵی كوردی ئه‌وه‌ كردارو ئه‌تواره‌كانیه‌تی، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ ببین به‌ده‌وڵه‌ت، به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كوڕه‌كه‌ی بارزانی ئه‌یه‌وێ، ئه‌یه‌وێ له‌ ته‌پۆڵكه‌ی سه‌ری ڕه‌شه‌وه‌ گێڕ به‌ده‌ستی حه‌رام زاده‌كانی كوردستان بێت و هه‌رچی كاری قێزه‌ون و چه‌وت و چه‌په‌ڵه‌ ئه‌مر به‌كردنیان بكات.
مرۆڤێك بۆ مافه‌كانی چوار دێڕ بنوسێ حه‌رام زاده‌كانی بارزانی ئه‌تكی بكه‌ن ئاخۆ بوون به‌ده‌وڵه‌ت چ له‌ززه‌تێكی ئه‌بێت؟
داوه‌شێن، شه‌ڕه‌ف تكاوه‌ خۆ فرۆشه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سوڵته‌، خۆ هه‌موو كه‌س ئه‌زانێ كه‌ مه‌سعودو كوڕو نه‌وه‌و برازاكانی به‌ده‌ستی خۆیان ئه‌م كارانه‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو ئیسپێرن به‌ بێ كه‌ڕامه‌ت و غیره‌ت نزم و عیززه‌ت سفره‌كان.
بۆ چوار ئافه‌رین و ده‌ست له‌ملدانێكی گه‌ووادی هه‌ڵئه‌كوتنه‌ سه‌ر مرۆڤی داخوازكاری مافه‌كان.
هێمن بنه‌سڵاوه‌یی مرۆڤه‌ خاوه‌ن ئیراده‌ نه‌به‌زو دلێرو بوێره‌كه‌ی چه‌قیو له‌به‌رده‌م كرداره‌ قێزه‌ونه‌كانی سوڵته‌ پۆخڵه‌كه‌ی هه‌رێم به‌م ڕووداوه‌ قین ئه‌ستورتر ئه‌بێت، خوێن گه‌رمتر ئه‌بێت له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌ دزراوه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌.
شه‌ڕه‌فی ده‌سته‌ڵاتدارێتی كوردی هه‌رئه‌وه‌نده‌بێت نیشتمانیانی والێبكات كاتێ داوای حه‌قی ڕه‌وا ئه‌كه‌ن چ ئومێدێك ئه‌مێنێته‌وه‌ بۆ خودموختاری؟
سوڵته‌ بۆگه‌ن بووه‌كه‌ی هه‌رێم له‌م كرداره‌ بێزراوانه‌ زیاتر هیچیتری لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت، ئیتر ئێمه‌ بۆچی و تاكه‌ی له‌چاوه‌ڕوانیدابین؟
كاك هێمن بنه‌سڵاوه‌یی، برای ئه‌زیزم بڕوات هه‌بێت بنه‌ماڵه‌ حوكم پیسه‌كانی هه‌رێم‌ هێنده‌ ترسنۆكن ناوێرن سه‌یری ناوچه‌وانت بكه‌ن، بۆیه‌ زۆڵ و حه‌رام زاده‌كان به‌پاره‌ی دزراوی ئه‌م گه‌له‌ وه‌كو كه‌ری دابه‌سته‌ به‌خێویان ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌مه‌وادی هۆشبه‌ریش په‌كیان ناخه‌ن، بۆ پێ سپێاردنی ئه‌م كردارانه‌. ئه‌گینا ئه‌وان له‌ئاست ناڕه‌زایی په‌ككه‌وته‌یه‌كیش ئه‌ژنۆیان دێته‌ ئه‌رز.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە