هه‌ڵوێستی ستافی سێکته‌ری ته‌ندروستی له دکتۆر و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌رکێکی نیشتمانی مرۆییه
Monday, 26/09/2016, 21:09
( پزیشکی ڕاسته‌قینه له زیندانیش به ئه‌رکی پیرۆزی خۆی هه‌ڵده‌ستێ ) نووسه‌ری ڕووس میخائیل شۆڵۆخۆف
سه‌ره‌تا ...
ئامارێکی ترسناکی نا فه‌رمی هه‌یه ، که سه‌دان دوکتۆر به مۆڵه‌تی درێژ خایه‌ن و بێ مۆڵه‌ت ، وڵاتیان جێهێشتوه و ژماره‌یه‌کی ترسناکی تر له هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه‌ن .
ته‌نها له شاری هه‌ولێر زیاتر له په‌نجا تاقیگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌کان داخراون ، له که‌می سه‌ردانی کردنی نه‌خۆشی بێ پاره و کرێی گرانی باڵه‌خانه‌کان و نه بوونی مووچه .
لای هه‌موو لایه‌ک ڕوونه هه‌تا دێت بازنه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵک به‌گشتی و فه‌رمانبه‌ران به تایبه‌تی چڕ ده‌بێته‌وه ، بۆ داواکاری سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی له پێدانی مووچه و ده‌رماڵه و ئێشکگری سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ئه‌و بواره گرنگه ، که هیچ به‌هایه‌کی ناماوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی کوردستان .
ئاشکرایه هیچ به‌رپرسێک بۆ ساده ترین نه خۆشی سه‌ردانی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌کان ناکات ، که هه‌ر باوه‌ڕی به پێش که‌ش کردنی ئه‌و خزمه‌ته‌ش نیه ، ئه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتووی سه‌ره‌کیه خه‌ڵکه هه‌ژار و کۆست کهوتووهکهیه ، که ڕۆژانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و بنکه ته‌ندروستیه‌کان ده‌که‌ن .
لای هه‌مووان ڕوونه که دکتۆر و سه‌رجه‌م ستافه‌کان له چ ئه‌رکێکی مرۆیینه له ڕاژه‌نینی ئازاری نه‌خۆش ، به گیرفانی به‌تاڵ و نه‌بوونی هیچ له پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی که له ده‌ره‌نجامی گل دانه‌وه‌ی بڕێکی یه‌کجار زۆری مووچه‌ی ئه‌و ناوه‌نده به ناوی پاشه‌که‌وت تووشیان بووه .
لای هه‌مووان ڕوونه به ژماره له دوای توێژی مامۆستایان دێن و کاریگه‌رترین توێژن له ناو کۆمه‌ڵ چ له ناو نه‌خۆشخانه‌کان یان له شه‌ڕگه‌کانی دژی دوژمنان .
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه‌ی خه‌سته‌خانه‌کان خه‌ریکه بازرگانی کردن به ده‌رمان و نه‌خۆش وه‌ک سه‌ره‌تاکانی ساڵه‌کانی ڕاپه‌ڕین بازاڕی ڕه‌ش ده‌بوژێنێته‌وه .
لێره بانگه‌وازی هه‌ر هه‌موو دکتۆر و ده‌رمانساز و په‌رستار وکیمیاوی و بایۆلۆژی و ده‌رچوانی په‌یمانگا و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌که‌ین پشتگیری ناڕه‌زاییه‌کانی تری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بکه‌ن به ته‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆ و پیرۆزی خزمه‌ته ته‌ندروستیه‌کانه‌وه بن .
یوسف عوسمان عه‌زیز
چالاکوانی دێرینی بواری ته‌ندروستی
چاودێری سیاسی
هه‌ولێر ، 2016/9/25
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست