بۆ سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بەڕێز فرانسوا ئۆلاند
Sunday, 25/09/2016, 23:37
حەزدەکم سوپاسی گەلی فرەنسا بکەم بۆ ئەو هاوسۆزی و هاوکاریەی بەرامبەر بە کورد پیشانی داوە، بە تایبەتی سیاسەتی فەرەنسا لە کاتی سەرۆکایەتی بەڕێزتان لە شەڕی دژ بە داعش. لەگەل ئەوەشدا بە باشی دەزانم سەرنجی بەڕێزتان بۆ بارودۆخی هەرێمی کوردستان، لە ژێر سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، رابکێشم.
بارزانی سەرۆکێکی ناشەرعیە، لە حوزەیرانی 2013، شەرعیەتی میللی لە دەستداوە.
مەسعود بارزانی کودەتای بەسەر پەرلەمان، دەزگای سەربەخۆ و شەرعی، کردوە، میلیشیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 12 ئۆکتۆبەری 2015 سەرۆکی پەرلەمانیان دەرکردو دوورخستەوە، کاری پەرلەمانیان راگرتوو و پەکخست.
مەسعود بارزانی سیستەمێکی گەندەلی و خزم خزمێنەو نیپۆتیزمی بێ وێنەی لە هەموو کون و قوژبنێکی ولات بلاوکردۆتەوەو پەیڕەو دەکات.
نێچیروان بارزانی، برازا و زاوای، لە 1997 بە بەردەوامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە.
مەسرور بارزانی، کوڕی، سەرۆکی دەزگای پاراستن و ئاسایشی نیشتمانە.
کوڕ، برا، خال، برازا و خزمە نزیکەکانی لە پۆستە گرنگ و هەستیارەکانی ولات داناون.
لەژێر رژێمی بارزانی چەندەها رۆژنامەنوس فڕیندراون و بە شێوەیەکی بەربەری و دڕندانە کوژراون، هەموو گومانەکانیش پەنجە بۆ چەکدارانی پارتی و بنەمالەی بارزانی، رادەکێشن. ئەم تاوانانە لە لایەن رێکخراوەکانی داکۆکی مرۆڤ، لە پێشەوەی هەمووان ئەمنستی ئینتەرناشنال، بە دۆکومێنتۆ کراون.
بە هەلگیرسانی شەڕی داعش و کۆمەلکوژی یەزیدیەکان هێزەکانی پارتی، بە بێ تەقە و بەرگری لە بەرامبەر تیڕۆڕیستانی داعش،، شەنگالیان چۆلکرد. میدیا خۆجێی و جیهانیەکان باسی جۆرە هاوپەیمانی و رێکەوتنێک لە نێوان سیاسەتی بارزانی رێکخراوی تیڕۆریستی داعشیان کرد. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی لێکۆلینەوە دروستکراوە بەلام تاکو ئێستا، لەبەر خواستی بارزانی، هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
بارزانی و بنەمالەکەی سیاسەتی برسیکردنی کۆمەلانی خەلکی هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکەن، موچەی فەرمانبەرو کرێکارانی کەرتی گشتیان لە نیوە زیاتر کەم کردۆتەوە، بۆیە سەدان هەزار موچەخۆری کەرتی تەندروستی و پەروەردە، بە ناچاری، پۆستەکانیان جێهێشتووە.
لە ژێر رژێمی بەرزانی و بنەمالەکەی دیموکراسی وجودی نیە، ماف و ئازادیە سەرەکیەکانی مرۆڤ، رۆژانە، پێشێل دەکرێن، مافە سیاسیەکان و مافی کەمایەتیە ئێتنی و ئاینیەکان دابین نەکراون.
داوا لە بەڕیزتان دەکەم هەموو دەسەلاتەکانتان بەکار بێنن بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، شەفافیەت و دەستاودەستکردنی دەسەلات لە هەرێمی کوردستان.
لەگەل سوپاس و پێزانیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست