بۆ / بەریوەبەری گشتی گومرکەکانی هەریم

Sunday, 25/09/2016, 18:03

3321 بینراوە


بەریوەبەرایەتی گومرکی گەرمیان یەکێکە لە بەریوە بەرایەتیە گرنگەکانی گەرمیان  . پیویست دەکات بایەخی زۆری پێ بدربت  . پێویست دەکات ئەم بەرێوەبەرایەتیە خەلکانیەکی دلسوز دەست پاک بەریوەی ببات . نەک خەڵکانیکی گەندەڵ و دز . ئەم بەریوەبەرەی گومرکی گەرمیان  دزیکی ئاشکرایە . بەریوەبەرایەتی گومرکی گەرمیان ئیستا گروپیکی دز بەریوەی دەبەن دزیەکەیان ئاشکرایە و هیج بەدواجونەێکی ناویت . جەندی جار بەرپرسانی ئیدارەی وحزبی ناوجەکەی لێ ئاگادار کراوەتەوە بەڵام نەیان توانیوە هیج ئیجرائاتیک بەرامبەری بکەن .جونکە لە لایەن هەندی بازرگانی مافیا ئاسا  پشتیوانی دەکریت .ئەم دزە رۆژانە دزیەکی زۆر زۆر گەورە دەکات  ئەویش لەریگای ئەو بارانەی کە دەرونە دەروەو یان هاوردە دەکریت . بەهەما هەنگی لە گەڵ بەرپرسی بنکەی کوالیتی کونترۆلی پەرویزخاندا هەموو باریکی نەشیاو داخلی کوردستان دەکەن . بۆ نمونە گۆشتی سور بەستوو داخل دەکات  بەپشتگیری  کۆنتۆلی جۆری . ئەم مادەیە کاری بنکەی تەندروستیە  بەلام  پشتگیری بۆ دەکریت لە کونترۆلی پەرویزخان بەناوی مادەی ترەوە واتا جۆری مادەکە دەگۆرن .  وەهەروەها مادەیەکی زۆر زۆر خراپ هاوردەدەکریت  . ئەو مادەیە پیوستی بە رەزامەندی وزارەتی سامانە سروشتیەکانە بەریژەیەکی دیاری کراو بۆ پاڵاوگە نەوتیەکان لەژیر جاودیری سامانە سروشتیەکانەوە . بەڵام ئەم بەریوەبەرە دزە بەهەماهەنگی هەندی فەرمانبەری گومرکی پەرویزخانی گەندەڵ بە شەوان ئەو تەنکەرانە بەبێ گومرک کردن دەری دەکەن .  ئیستا تەماحیان کردوەتە داهاتەکەی گومرک دەیانەوی پسولەی گومرک ساختە درووست بکەن لە ریگای بازرگانیکەوە  وەعدی پیان داوە مۆری گومرک و پسولەی گومرکیان بۆ دروست بکات .  ئەمە ئەگەر رووبدات  کارەساتە .
داواکارین لە بەرێوەبەری گشتی گوومرک  بەزووترین کات لیژنەیەکی پسپور دروست بکات بۆ بەدواجونی کارەکانی ئەم بەریوەبەرە گەندەڵە  
هاولاتیەکی گەرمیانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە