کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاولاتیه‌کی ده‌ڤه‌ری بارزان له‌ زیندانێکی دهوک ده‌یكوژن

Saturday, 24/09/2016, 21:14


(دوو مانگ تێپه‌رده‌بێ له‌ سه‌ر چاره‌نوسی هاولاتیه‌کی ده‌ڤه‌ری بارزان به‌ناوی (سیامه‌ند له‌شکری) که‌ به‌ گوته‌ی پولیسی دهوک وراپورتی زیندانخانه‌ی ( زرگا ناوبراو خۆی خنکاندووه‌، به‌ڵام خانه‌واده‌که‌ی ده‌لێن به‌ ده‌ست کوشتویانه‌.
سیامه‌ند له‌شکه‌ری، هاولاتیه‌کی گوندی زوره‌گڤانه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری بارزان، وپێشمه‌رگه‌ی پارتی یه‌، پێش چه‌ند مانگێکه‌ له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کومه‌لایه‌تی نێوان خۆی وماڵی خه‌زوری، که‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌مه‌قالێ له‌ گه‌ڵ کوره‌ خه‌زوری چه‌قویه‌ک لێ ده‌دات وئه‌ویش گیان له‌ ده‌ست ده‌دات، سیامه‌ند له‌شکه‌ری له‌ دادگای دهوک حوکم ده‌دریت و بو چه‌ند سالێک سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، به‌ڵام دوای پێداگری ماڵی خه‌زوری له‌ سه‌ر توله‌کردنه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی سیداد بارزانیه‌وه‌ رێککده‌که‌ون که‌ سیامه‌ند له‌ ناو ببه‌ن بو ئه‌وه‌ی خوێن به‌ خوێن کێشه‌که‌ کوتایی پێ بێت.
سه‌ره‌رای وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆی، به‌ رێککه‌وت له‌ نێوان سیداد بارزانی وماڵی خه‌زورانی سیامه‌ند له‌شگری، له‌ رێگه‌ی ئیداره‌ی زیندانی زرکا ناوبراو له‌ژورێکی تاکه‌که‌سی ده‌کوژن و به‌ ماڵباته‌که‌یش ده‌لێن سیامه‌ند خوی خنکاندووه‌ له‌ ژوری ئنفرادی.
به‌پێێ زانیاریه‌کانی سایتی 17 شوبات، برایه‌کی سیامه‌ند له‌ گه‌ل کومه‌لێک له‌ خزمه‌کانی هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان له‌ به‌رێوه‌به‌ری زیندانی زرکا کردووه‌ وداوای ئاشکراکردنی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی کێ بوویه‌؟
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ 17 شوباتی راگه‌یاند که‌ سیداد بارزانی گوتویه‌تی له‌ ترسی هه‌لکوتانی عه‌شیره‌تی سورچیی خانه‌واده‌ی خه‌زوری سیامه‌ند  بو سه‌ر گوندی زوره‌گڤان ئاوا باشتر بوو سیامه‌ند له‌ ناوی به‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە