راستکردنەوە: ئەم بەیانییە لە سلێمانی ئاسایش دەستیکرد بە رفاندنی ئەندامانی ناڕەزایی خەڵک
Saturday, 24/09/2016, 7:48
راستکردنەوەی هەواڵ: ئەو هەوالەی کە ئەم بایەنییە بلاومانکردنەوە لەسەر ڕفاندن و دەستگیرکردنی چەند مامۆستایەکەک، لە پەیامنیرمانەوە پەیوەندییمان پیوە کراو و هەوالەکەی بەم شیوەیەی خوارەوە بۆ راست کردینەوە:
ئەم بەیانییە (24/ 9 / 2016) کاتژمێری هەشت لە بەردەم رادیۆی نەوا لە سلێمانی هەوڵی رفاندنی مامۆستا ئاوات گەڵاڵی درا، بەڵام ئەو توانی خۆی لە دەستیان رزگار بکات، دوایی و لە هەمانکاتدا مامۆستا عادلیان رفاند، دوای ئەوە وەکو پێمانراگەیەندرا، کەوا مامۆستا دڵشاد مەحمودیش رفینراوە، سەرچاوەکە دەڵێت ئەو سێ کەسە، لەو پێنج کەسە بوون کەوا ئەندامانی بەرەی خەڵک بوون لە پێنجوێن گیرابوون، بە فەرمانی وەستا حەسەن دیسان هەوڵی گرتیان دەدرێتەوە. شایانی باسە ئیستا دەستەیەک لە ئەندامانی بەرەی خەڵک بۆ نارەزایی دەربڕین و هەوڵی ئازادکردنی هاوڕێکانیان لەبەردەم پاریزگای سلیمانی وەستاون.
لە هەر گۆڕانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە.
پەیامنیرمان دەڵێت پێدەچێت ئەو چەکدارانە لیستی کۆمەڵیک ناوی مامۆستا و کەسی دیکەشیان پێ بێت. شایانی باسە ئەم کارەی یەکێتیی و دەسەڵاتی کوردی لە سلیمانی بۆ ئەو مەبەستەیە، کە دەنگی ناڕازیی خەڵک بەم شێوە تۆقاندنە بێدەنگ بکەن، ئەو پەیامەش بە خەڵکی بدەن، بە تایبەتی مامۆسیایان، کەوا ئێمە نەموچەتان پێ دەدەین، نەهیچ داواکارییەکیشتان جێ بەجێ دەکەین، ئەوەی دەنگیش بکات، ئێمە دەیڕفێنین، لێی دەدەین و سوکایەتیی پێدەکەین، بەتەماش مەبن ئەو رۆژەی دیارییتان کردووە ئێمە بهێڵین راپەڕینی تێدا بکەن، یان هەرچییتان ویست بۆتان بێتە دی.
مستەفای حەسەنە گەورە کە یەکێکە لەو چالاکەوانەی دیکە، کە بە دوایدا دەگەڕێن و لە پەیجە نوێکەی خۆیدا دەنووسێت: ئەم کارەی دەسەڵات ئێمە ناتۆقێنێت و بێدەنگمان ناکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست