هەڵپەستین
Wednesday, 21/09/2016, 21:46
لەماوەی ۲٥ساڵی ڕابردوو چەکدارانی شاخ بەردەوام هەوڵ و ماندووبوونیان چڕکردۆتەوە بۆئەوەی ، چۆن ڕاوی تاکی کوردی پێبکەن و لەبۆتەی قەتیسبووی بەرژەوەندی منی باڵادا لەقاڵبی بدەن ، ڕێگا لەهەڵکشانی بگرن ، بیخزێنە نێو زەلکاوی ڕەشی کارە کانیان
ئەوان بەردەوام لەپێناو منی باڵا ، لەپێناو کوێرکردنەوەی ڕەنگەکانی تر ، هەڵسان بە زەق کردنەوەی ڕەنگی خۆی ، بەگەورە بینینی هەرچی شتی بچوک ، بۆتەهۆی گوشار و هەلپەستینی گەل ، فڕێدانی هەرچی جوانیە ، هەرچی ڕەنگە لەسنوری چەکداری منی باڵا ، لەکاتێکدا لەودی و سنوری خۆی ، کەس لەو بچوکتر نیە ، کەس باوڕ بەڕەنگی ئەو ناکات ، هەرچی شتێکە خۆی بەجوان دەزانێ ، لای خەڵک بۆگەن بوە ، خەڵک قێز لەبینینی دەکات ،
ئەم هەڵپەستینە بەردەوامەی دەسەڵاتی کوردی دەستی پێکردوە ، وای لەتاک کردوەهەرچی تەڕای لەجەستەیدا هەیە نەیهێڵێ ، وشک وشکی کردۆتەوە ، هەمووی بۆ مانەوەیەتی لەکورسیەک ، کەمترنیە لەوکورسیەی سەردەمێک گەلەجاش لەسەری دادەنیشتن و خەریکی هەڕاج کردنی نیشتمان بوون ، لەپێناوی تێرکردنی دەسەڵات و گیرفانی بێبنیان ، ئەوەی دوێنێ چەکدارانی سەربەڕژێم لە ژێرناوی جاشایەتی دەیان کرد ، کەمترنیە لەوەی چاکدارانی دوێنێی شاخ ئەمڕۆ دەیکەن .
ئەگەر ئەوان دوێنێ ئەنفالیان کردبێ ، لەسەردەمی ئەمانەدا ئەنفالی شەنگال و ئەنفالی گیرفانی خەڵکمان بینی ، ئەگەر دووێنێ ئەوان نیشتیمانیان فرۆشتبێ ، ئەمڕۆ نیشتیمان بۆتە پولێکی قەڵپ لە گیرفانی ئەمانەدا و هەر ڕۆژێک لەبازاری هەڕاج خانەی خوێن و نەوتدا لەدەستی دەوڵەتێکدایە ،
ئەگەر دوێنێ ئەوان ویستبێتیان لەکاتی نان خواردن و لەژێر لێفەی هەموکەسێکدا سیخوڕێک بچێنن ، ئەمڕۆش ئێوە لەهەوڵی ئەوەدان لەوان خراپتر بکەن ، کەلەوان خراپترتان کردوە ، ئەگەر ئەوان هەموو شتێکیان لە ئازادی و یاسا و دادپەروەری و یەکسانی کردبێتە قوربانی بەرژەوەندی خویان بەناوی جاشایەتی ،
ئەمڕۆش ئێوە ، دادگاتان ئەتکردوە ، دادپەروەری بۆتە خەون ، یاسا لە وشە زیاترنیە ، یەکسانی بریتیە لە کێ جوانتر من بەباڵاتر و ڕەنگی حیزب تۆخر نیشانبدات ، ئازادیشتان کردۆتە مەدالیای بکوژانی ڕۆژنامە نوسان ، خەڵکی بەش مەینەت و جیاواز لەحەز و ئارەزوەکانتان ، جاشەکانیش هەر هێندەی ئێوەیان کردوە ، ڕەنگە ئێوە جوانتر و بێترستر و گەورەترتان کردبێ ، ئیدی ئەگەروابڕوات پێدەچێ جاشێ پاکتر و بەحەوت ئاو شۆراوەتربێت لەئێوە ، ڕەنگەواشبێ
چەکی دەستان لەهەڵپەستینی میللەت جوان لەسێرەدایە و نیشانەکانیشی جوان دەپێکێت ، هەڵپەستین لە قاڵبەجۆراو جۆرەکانی وەک بڕینی موچە و کەمکردنەوەی ، زیادکردنی نرخی سووتەمەنی ، هەڵسان بە زیادکردنی تەواوی باجەکان ، سەرەنجام ئەمە هەڵپەستینە گیرفانی هاونیشتیمانیان وشک دەکات ،
بەڵام هزریان جوان و ڕقیان ئەستور تر و گورزی تۆڵەیان بەهێزتر و فڕێدانی عاقڵی داشۆراوی حیزب ڕونتر دەکات ، دواجار ئەوەی پاشەکەوتیان کردوە لە بەرەنجامی هەڵپەستینی میللەت ، دەگەڕێتەوە لەبری ئەو چەکداریەی بەناوی پێشمەرگایەتی کراوە ، لەبۆتەی مێژوو ، دەبێتە خاڵێکی ڕەشی خیانەت و ئێوەش وەک هاوبچمەکانتان پەتی سێدارە لەدوا ساتی ژیان مەدالیای خەباتانە ،
هەڵپەستە میللەت تاوزەت هەیە ، بیبە تابۆت دەچێ ، پڕیانکە بان و ژێرزەمین تاجێگایان دەبێتەوە ، هەڵکۆڵە زەوی هەرچی هەیەی بیکە دیاری بکوژانی گەل ، دواجار خۆت ، هەرخۆت بەتەنیا دەبیتەپەندی کردەوەکانی خۆت، ۲٥ساڵە هەڕاج خانەی نیشتمان ئێوە دەڵاڵین ، ئەودەڵاڵیە ئەمڕۆکە هیچی تیانەماوە. خۆتان نەبێ لەگەل گەلێکی برسیکراو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست