مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره زراوی سوڵته‌ی ڕژاند
Wednesday, 21/09/2016, 21:06
٢٥ساڵه سوڵته‌ی كوردی له‌باشوری كوردستانی داگیركراودا دزی، جه‌للادی، گه‌نده‌ڵی، خیانه‌ت، جاشایه‌تی داگیركه‌ر، درۆ‌و ده‌له‌سه ئه‌كات به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه كه‌چی ته‌نها ئه‌م كه‌سانه تووشی زیندان و لێدان ئه‌بنه‌وه كهبهنووكی قه‌ڵه‌م و گوتنی كه‌لیمه‌ی حه‌ق له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی مه‌زڵومی ئه‌م هه‌رێمه هه‌میشه ژێرده‌سته‌یه دێنه مه‌یدانی به‌رگری و ڕووبه‌ڕووی حاكمی ناحهكیم و ناعادل و بیربهتاڵ ئه‌بنه‌وه.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌و هه‌ڤاڵانی شه‌ره‌فێكی مه‌زنی تریان له‌مێژووی خۆیان تۆماركرد و له‌كه‌یه‌كی ڕه‌ش تۆخی تریش چووه ناوچه‌وانی شۆڕشگێره درۆزنه‌كانی دوێنێ و جه‌للاد و دزه‌كانی ئه‌مڕۆ.
ممستهفا و هه‌ڤاڵانی ئه‌گه‌ر نه‌ك ته‌نها زیندانی بكرێن به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تیرۆریش بكرێن هێشتا ئه‌م دوژمنه خۆماڵیه پیس كردارانه له‌ئاستی ناوهێنانیان ده‌له‌رزن.
حاكمه حوكم چه‌وته خۆماڵیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه داگیركراوه له‌ترسی چه‌سپاندنی قانون و عه‌داڵه‌ت و دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی مۆدێرن و گونجاو كه‌وتوونه گیانی ماڵ و موڵك و سه‌روه‌ت وسامان و فكر‌و سه‌قافه‌ی ئه‌م گه‌له.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١ه‌وه به‌ناوی نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه هاتن هه‌رچی جوانی نیشتمان و عه‌شقی حوكمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بوو جینۆساید‌و تیرۆریان كرد.
ئه‌وانه‌ی ئێستا گره‌و به‌سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ل ئه‌كه‌ن ئه‌وكاته‌ی له‌شانشینی شیعیه‌وه هاتن لهشڕوشیتاڵ و چڕوچاوێكی ژه‌نگاوی دێوهزمانهو پاشهڵێكی بۆگه‌نی هیچیتریان نه‌بوو، كه‌چی ئێستا به‌ناوی سیاسه‌ت و قانون هه‌رچی بێ ئه‌ده‌بیه به‌م نیشتان وگه‌له ئه‌یكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌وان له٢٥ساڵی ڕابردوو به‌م هه‌رێمه‌یان كردووه گه‌وره‌ترین بێ شهڕهفیه، قێزه‌ونترین ئاكاروكرداره، ئه‌زموونی ئه‌م حوكمه خۆماڵیه تۆتالیتاری و نادادیه له‌هیچ كه‌له‌به‌رێكی ئه‌م جیهانه‌دا نمونه‌ی نیه.
هه‌ربۆیه دژی ده‌نگ و قه‌ڵه‌م و وهجهی دلێرو بوێره بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر چه‌تری درۆ پێزانراوهكانیان درێژه به‌كاروانی گه‌نده‌ڵی و دزی و چه‌واشه‌كاری بده‌ن هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ناوی شتێكه‌وه فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی له‌گه‌ڵ ئه‌م میلله‌ته بكه‌ن.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌و هه‌ڤاڵانی زیاترن، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ هه‌موو قه‌ڵه‌مه به‌رگریكاره‌كان بكه‌نه ناو كونجی زیندان ده‌بێ هه‌موو كۆشك وتهلاره ناشهرعیهكانتان بكه‌ن به‌زیندان و پاره‌و پوله دزراوهكانیشتان بكه‌ن به‌خه‌رجی زیندانیان.
چونكه هێنده زۆرن ئه‌وانه‌ی وه‌كو حه‌سه‌نه گه‌وره‌كانن ئێوه له‌ئاستیاندا كه‌مینه‌یه‌كی هیچ له‌بارا نه‌بوون، كه‌مینه‌یه‌كی ده‌ست پیس و شه‌ڕه‌ف تكاوبێفهڕو خیانه‌ت كردارن.
حه‌سه‌نه گه‌وره‌كان هێشتا چه‌كه‌ره‌یان نه‌كردووه ئێوه ئه‌ژنۆتان شكاوه، هێشتا زوخاویان تیرنهكردووه ئێوه ئاوا پشتتان چه‌ماوه، داوه‌شێن بۆ ئه‌م حوكمه خۆماڵیه‌ی ئه‌یكه‌ن، پاشه‌ڵی خۆتان بۆ بژێوی و نان فرۆشتبایه زۆركهرامهتمهندانهتر بوو له‌م حوكمه ناحهكیم و ده‌ست پیسیه‌ی خۆتان سه‌پاندووه به‌سه‌ریدا.
كاتێ یه‌كێ دێته‌گۆ داوای مافی ئینسانی و نیشتمانی خۆی ئه‌كات ئێوه بهشێوێنهر و تێكده‌ری ئه‌من و ئاسایشی ئه‌ده‌نه قه‌ڵه‌م كه‌چی ئێوه خۆتان ٢٥ساڵه گێره شێوێن و چه‌په‌ڵ ودز وداگیركهرن، ٢٥ساڵه سوكایه‌تی نه‌ما بهموقهددهساتی ئه‌م نیشتمان و نیشتمانیانه نه‌یكه‌ن، بیرتانه ئێوه كێ بوون؟
لهڕهوه سنێكی بۆگه‌نی و ڕیشنێ زیاتر چیتر بوون؟
كه‌چی ئێستا ناوی شۆڕشگێڕ‌و خهباتكارو ڕزگاركه‌ری وه‌ته‌ن و ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی مامی بچوك ئهلكێنن به ناوكانتانهوه، له‌په‌نای ئه‌مانه‌شدا كاری گه‌ووادی بۆ ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات ئه‌كه‌ن.
بیرتان نه‌چێت كه‌ئه‌وانه‌ی قبوڵی ژێرده‌سته‌یان نه‌كرد ئێوه نه‌بوون به‌ڵكو گه‌لی بیر زیندوو وئیراده پۆڵایین بوو، ئێوه له‌كه‌ره‌ج و دیمه‌شق سه‌یری دیمه‌نی خوێن لێ ڕژانی پێشمه‌رگه جوان دیدهكاتنان ئه‌كرد، منداڵه خۆتان ئاساكانیشتان له وڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌یانخوێند، ئه‌وانه‌ی ئێستا به فریادڕه‌سی نیشتمان ناویان ئه‌به‌ن.
بیرتان نه‌چێت ئێوه‌ش هه‌مان چاره‌نووسی ده‌ستبڕ و به‌ڵته‌جی و ڕهجعیهكانی وڵاتانی دیكتاتۆریتان ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر حه‌سه‌نه گه‌وره‌و هه‌ڤاڵه‌كانی، ئه‌گه‌ر منیش و هاوبیرهكانیشم پێڕانه‌گه‌ین بتانكهینه ده‌ره‌وه ئه‌وا دڵنیابن نه‌وه‌ی نوێ ئهتانكهن به‌داردا، خۆتان و ئه‌ولاده فكر پیس و ده‌ست گڕووهكانتان.
حه‌سه‌نه گه‌وره‌و براده‌رانی ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ئه‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست