کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگرەى حزبى شیوعى و پرۆژەى چاکسازى

Wednesday, 21/09/2016, 19:43


رۆژانە دەنگى نارەزایى لە ئەداى سیاسى و رێکخستن و جەماوەرى و ووتارى حزبى لەنێو کادیرە چالاکەکانى حزبى شیوعى کوردستان زیاتر دەبێت ،سەرکردایەتى حزبەکەش بێ منەتن لەو کارانەو  پێیانوایە لەهەموو کۆنگرەیەکدا ئەم بابەتانە دەورژێنرێت ئەوانیش سەرکردایەتێکى واقیعى دەکەن.
حزبى شیوعى کوردستان لە ئێستادا بەکۆمەڵێک قەیرانى ناوخۆى تێدەپەرێت پێویستە بە ئازایانە و خۆبەخشانە کارى تێدابکرێت بۆ چارەسەرکردنى :
  رێکخستن :
دابەش بوونى پەیکەرى رێکخستن بەشێوە ستالینیەکەى جاران زۆرترین زیانى بەم  حزبە گەیاندوە کە ناتوانێت کادیرى فکرى  بە تێروانى مارکسیزم پێ بگەیەنێت ئەوەشى کە شارەزایى لە ئایدیاى مارکسیزم هەیە تەنها بە خوێندنەوەى خۆى توانیویەتى زایارى کۆبکاتەوە ،جگەلەمەش دابەش بوونى رێکخراوە بنچینیەکان بەو شێوە کە ئەندام تووشى مەلەل دەبێت کاردانەوەى بۆ لاوازى پێگە جەماوەریەکەى حزب و بێ ئومێدى ئەندامان دروست کردوە بەجۆرێک باوەڕیان بە کۆبونەوە نەماوە ئەوەى لە کۆبونەوەکان باس دەکرێت رۆژانە لەشاشەى تى ڤیەکان باس دەکرێت ،بۆیە کاتى ئەوە هاتووە میکانیزمى نوێ بۆ پەیکەرى  رێکخراوى دابرێژین کە سوودى زیاتر و کۆکەرەوەى زیاتربێت بۆ جەماوەر
راگەیاندن :
حەسەن عەلەوى لە کۆڕێکدا لە سلێمانى باسى لە راگەیاندنى حزبى شیوعى کرد لە مێژوو کە چۆن توانیویانە کورد بە عەرەب بناسێنن، بەڵام ئێستا ئەم راگەیاندنە ى حزب لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووە ئەوەندەى بە کەسێتى کراوە لەپراگماتیزمى کەسێتیدایە ئەوەندە لە خزمەت حزب و خانەوادەى شەهیدان و تێکۆشەران و رەوتى چەپ نیە.لاوازى ئەداى راگەیاندن لە تى ڤى و سۆسیال میدیا و وێب سایت ئەوەندە لاوازە ناتوانى پەیامى حزبەکەى بگەیەنێتە جەماوەر ئەویش بەهۆى لایەنگرى بۆ لایەنێکى سیاسى  و دژایەتیکردنى لایەنێکى تر . لەکاتێکدا حزبى شیوعى خۆى خاوەن تێروانینى تایبەتى خۆیەتى بۆ وەزعە سیاسیەکەى هەرێم و کۆى پرۆسەکە. بۆیە کاتى چاکسازیکردن و لێپرسینەوە لەستافى راگەیاندن هاتووە ،پێویستە بخرێنە ژێر پرسیارە و سزا. ناکرێت چالاکى چەپەکانى جیهان پیشاند بدرێت بەڵام چالاکى کوردستان پیشان نەدرێت ،لەکوردستان چى ئیشێکمان بە ئەرجەنتین هەیە چەپ چى کرد لەفڵان چى کرد ئەوەى گرنگە کوردستانە رەوتە چەپەکەیەتى 
فکرى مارکسیزم:
لەپرۆژەى سیاسى فکری حزب بۆ بەردەم کۆنگرە هاتووە سۆسیالیسزم ببێتە شوێنگرەوە ، مارکسیزم بکرێتە بنەماى فکرى حزب، ئەمە تێروانێکى جوانە واقیعیە بۆ ئەمرۆى کوردستان ، بەڵام ناکرێت بیر لە پەروەردە کردنى گەنج و بڵاو کردنەوەى نوسینى نوسەرانى وەکو مارکس و لینین و ئەو نوسەرانى کە خوێندنەوەیان بۆ فکرى سۆسیالیسزم کردوە بڵاو نەکەیتەوە نەبیتە خاوەن وێسگەیەکى گرنگ لە کوردستان بە بڵاوکردنەوەى کتێب و دەزگاى چەپ لەکاتێکدا خەڵکى تر ئەوەى تۆ 80 ساڵە نەتکردوە دەیکات. لەم قۆناغە کردنەوەىپەیمانگاى کادیران بە فکرى مارکسیزم خوێندنەوەى  سەرمایە وەک بنەڕەتى ژیان گرنگى خۆى هەیە.
سەرکردایەتى :
ستافى سەرکردایەتى حزبى شیوعى چەند کەسێکیان نەبێت باقى خاڵیە لەفکر و تێروانینى مارکسیزم واتە ( هەموویان نا) وە تواناى سیاسى و نوسین و گفتوگۆیانە لاوازە و پێویستیان بە پەرەپێدان هەیە لەبەرامبەر لایەنەکانى تر بەلاوازى دەردەکەون ، لەنێو سەرکردایەتى خاوەن فکرى مارکسیزم بۆژیان بوونى هەیە بەڵام ئەمانە کەمن زۆرینە نین. بۆیە دەکرێت لەکۆنگرە بەووردى خوێندنەوە بۆسەرکردایەتی داهاتوو بکەین هەڵسەنگاندنى جدى بکەین  واز لە عاتیفە بهێنین.ئەو ناکرێت ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى لە مەکتەبەکان بێت و ئیشى ترى نەبێت بۆیە دەکرێت هەرکەس بووە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى ئەرکى تایبەتى لابێت بەپێ پسپۆرى وستافەکەى لە ئەندامانى  خوار کۆمیتەى ناوەندى پێکبێت کە شارەزان لەو بەشانە.
دیبلۆماسى :
پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ووڵاتانى جیهانو  رەوتە چەپەکەى جیهان دەبێت قۆناغێکى باش بچێتە پێشەوە بۆ گەشەکردنى حزب زیاتر متمانەى جەماوەر بەکارى بهێنین ،ناکرێت پەیوەندیەکانمان لەرێگاى حزبى شیوعى عێراقەوە بێت بەڵکو دەبێت خۆمان بەرنامە و پلان دابرێژین کە گەشەى حزب  وئایندەى حزب لەپێش چاو بێت ،بۆیە پەیوەندیەکانى دەرەوە گرنگى خۆى هەیە کۆمیتەکانى دەرەوەش دەسەڵاتیان پێ بدرێت و توانا بخرێتە بەردەمیان بۆ گەشەکردنى ئەو پەیوەندییانە.
رەوتى چەپ لە کوردستان:
چۆن دەتوانین وەکو حزبى شیوعى ببینە کۆکەرەوەى رەوتى چەپ ؟ کامانەن ئەوانەى خۆیان بەچەپ دەناسێنن؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو رەوتە بکەین ؟ ئایا مامەڵەکە بەژێر سێبەرى حزبى شیوعى بێت ؟ یاخود کۆکردنەوەیان لەنێو حزبدا بێت؟ بۆ وەڵامى ئەم پرسیارانەپێویستى بە خوێندنەوەیەکى قوڵ هەیە پێویستى بە تێروانینى سەرکردایەتى بەکۆمەڵه هەیە . دەکرێت ئێمەى شیوعى سێبەرێکى رەوتى چەپ بین لەێر یەک چەتردا کۆیان بکەینەوە  بۆیە پیشنیارى کۆنفرانسى رەوتى چەپ دەکەم بۆ حزب کە پێک بێت لە حزبى شیوعى و چەندین کەسایەتى چەپ بۆ کۆکردنەوەیان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە