سەر: پارتی، باڵەکان : یەکێتی! ئەی گۆڕان؟
Sunday, 18/09/2016, 10:15
لە ٨ /٦ / ٢٠١٤ داعش خەریکی داگیرکردنی موسڵ ی پاڵ هەولێر بو، بەڵام پارتی جارێ خەمی نەوتی کەرکوکی بو نەک خەمی مەخمور و شەنگال و هەولێر. ئەوە بو لە به‌ره‌به‌یانی ١٠ / ٧ / ٢٠١٤ لیوای یه‌کی نه‌وت و گاز، که‌سه‌ر به پارتیە ، ده‌ستی به‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی (ئاڤانا) و (بای حه‌سه‌ن)دا گرت،. پێش ئەم دەسبە سەراگرتنە له ٢٦/ ٦/ ٢٠١٤ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و ئاشتی هه‌ورامی و د.نه‌جمه‌دین که‌ریم پێکەوە سه‌ردانی تورکیایان کردبو و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان دا کۆبوبونه‌وه ، دیارە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی تورکیا بو لەسەر نه‌وتی ئەو دو بیرە. دواتر و له ١١ /١١ / ٢٠١٤ جارێکی ترد. نه‌جمه‌دین سه‌ردانی تورکیای کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌حمد داود ئۆغلۆ له‌باره‌ی نه‌وتی که‌رکوک کۆبویه‌وه، د.نه‌جمه‌دین ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تورکیا بکات له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوبۆوه. پێش داگیکردنی ئه‌و دو کێڵگه‌یه د.نەجمهدین ناحەز و نه‌یاری پارتی بو و بە پسوڵەی پارتی نەبوایە ڕێگەیان پێ نەدەدا بچێتە ناو هەولێر بەڵام دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م دو کێڵگه‌یه پارتی دژایەتیی لە سەر د. نه‌جمه‌دین هەڵگرت . کەواتە وادیارە داگیرکردنی ئەو دو بیرە بە ئاگاداری و بە ڕێکەوتن بوە لەگەڵ یەکێتی. لە مانگی ٦ / ٢٠١٦، نیچیرڤان به‌رزانی بۆ کۆڕبه‌ندی ئابوری سان-پترسبۆرگ سه‌ردانی روسیای کرد، نه‌جمه‌دین که‌ریم و ئاشتی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای گازپرومی رووسی کۆبونه‌وه کرابوو به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان لهنهوتو گازی که‌رکوک، دیارە لەمەشیاندا پارتی نایەوێ یا ناتوانێ بە بێ یەکێتی (چونکە یەکێتی لە کەرکوکدا لە پارتی زۆر بەهێزترە) سەودا لەگەڵ گازپرۆم بکات بۆیە نه‌جمه‌دین که‌ریمی ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی وەک نوێنەری یەکێتی لەگەڵ نێچیرواندا بوە. کەواتە یەکێتیە دڵسۆز و پاک و قوربانیدەر و بەشخوراوەکان، هەوروەها هەمو خەڵکی نەوت و گازخوراوی هەژاری کوردستان دەبێت ئەم گومانە بکەن کە یەکێتی هەم وەک حیزب هەم وەک بەرپرسانی باڵای حیزب و بەشدار لە حکومەتی هەرێم لە دوای ڕێکەوتنی ستراتیجیەوە لەگەڵ پارتی هەتا ئێستا بە چەندین بۆریی نەوت و گاز و پرۆژەی ئابوریی تر لەگەڵ پارتی هاوبەش و هاوپشکە، دیارە بەشەکەی ئەم لە هی پارتی کەمترە. لێرەدا دەبێت هەردو باڵەکەی یەکێتی وەڵامی ئەم گومانە ڕەوا و مەنتیقیە بدەنەوە! ئەی گۆڕان؟ ئایا گۆڕان تا کەی بێدەنگ دەبێت لەم هاوپشکی و شەریکیەی پارتی و یەکێتی؟ گۆڕان ڕێکەوتنی سیاسیی لەگەڵ یەکێتی کرد، بەڵام ئێستا یەکێتی بوە بە دو باڵی دژبەیەک، گۆڕان چۆن و کام هەڵوێستی بوێر و بەرپرسیارانە وەردەگرێ لەم دو باڵە؟ بێلایەنیی گۆڕان لەم دو باڵە دەشێ وا لێکبدرێتەوە کە لە دیدی گۆڕانەوە ئەم دو باڵە هەردوکیان وەک یەکن، بەڵام ئایا ئەم دو باڵە وەک یەکن؟ ئایا پارە ی نەختینە و موڵک و کرێی موڵکەکانی یەکێتی وهەمو پرۆسە ئابوریەکانی ڕۆژانەی یەکێتی وەک یەک دابەشبوە لە نێوان ئەو دو باڵەدا؟ ئایا دەسگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی وەک یەک لە نێوان ئەو دو باڵەدا دابەشبوە؟ ئایا موچە و بژێوی کادیران و کارمەندان و پێشمەرگە حیزبیەکانی یەکێتی لە دەستی کام باڵ دایە؟ ناکرێت و نابێت گۆڕان لە مەسەلەی بژێوی خەڵکی کوردوستاندا بێلایەن و نیوترال بێت! ئەوەی کە سەر و مێشکی بەڕێوەبردنی کوردوستان بە شێوەیەکی ناڕەوا لە دەست پارتی دایە ئەوە مەسەلەیەکی ترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست