نەوشیروان خۆی دەڵێت عەیبم نییە، کەچی سکرتێرەکەی دەڵێت دوو فەقەرەیان بۆ بەستووە
Saturday, 17/09/2016, 8:11
پاش رەخنە و نووسینەکەی سمکۆ ساحیبقڕان لەسەر دیاردەی چوونی بەرپرسە کوردەکان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری نەخۆشیی، دوێنێ سكرتێره‌كه‌ی نەوشیروان مستەفاش دەڵێت، کاک نەوشیروان دوو فەقەرەیان بۆ بەستووە، بەڵام کاتێک نەوشیروان پاش ونبوونی ٧ مانگ، کاتێک گەڕایەوە بە بینەر و راگەیاندنەکانی وت هیچ عەیبم نییە.
تەماشای ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بکە، کە نەوشیروان بە پێچەوانەی قسەی سکرتێرەکەی خەڵکی دڵنیا دەکاتەوە کە عەیبی نییە، نەخۆشی واتە عەیبە، وا ئیستاش سکرتێرەکەی ئەو عەیبەی ئاشکراکرد، دەڵێت چارەسەری دوو فەقەرە بۆ رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان کراوە.
بەرپرس و سەرکردەی هەموو وڵاتان، بە پێچەوانەی ئەم کوردانەی باشوور لەگەڵ خەڵکیی و هەودار و ئەندامانی خۆیاندا راستگۆن، کاتێک نەخۆش دەکەون، یان گرفتێکیان دەبێت، بەتایبەتی وڵات و پۆستەکەیان بەجێ بهێڵن، بۆ ماوەیەکی زۆر، دوودەکەونەوە، یەکسەر رای دەگەیەنن، کەوا لەبەر فڵانە نەخۆشیی، یان هۆکار بۆ ماوەیەک دیار نامێنن، نمونەی تازەمان کەوتن و هەڵخلیسکانە کوتوپڕەکەی هیلی کلینتۆن بوو کە لە نیوۆرک لە رۆژی یادکردنەوەی ١١ی سیپتەمبەر رووی دا. بەڵام ئەمانەی کورد چونکە سیاسیی نیین و نەخۆشی و کارەساتی سروشتی بە عەیبە دەزانن، لە ئەتەکێت و کاری دیبلۆماسیی نازانن، لە بێ عەقڵیی کۆمەڵگادا ئەو شوێن و پۆستەیان وەرگرتووە و بوونەتە رابەر، بۆیە نرخێک بۆ گەلی خۆیان دانانێن، بە چاوێکی سووکەوە وەک ئاژەڵ سەیری ئەو خەڵکە و دەوروبەر دەکەن، هەڵبەت دەبێت ئاواش لێدوان بدەن و وەڵامی رۆژنامەنووسان بدەنەوە.
------------هەواڵەکەی ئاوێنە--------------
هۆكاری چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی چی بوه؟
سكرتێری تایبه‌تی نه‌وشیروان موسته‌فا ئاشكرای ده‌كات كه رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو فه‌قه‌ره‌یان بۆ به‌ستوه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌ش بۆ پشكنین چۆته‌وه هه‌مان شوێن.
ئاوێنه: ئیسماعیل ساڵح، سكرتێری نه‌وشیروان مسته‌فا، رایگه‌یاندوه كه نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌بێت پشكنێكی تر بكاته‌وه بۆ پشتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتی خۆی دوو فه‌قه‌ره‌یان بۆ به‌ستوه‌ته‌وه، له‌و شوێنه‌ی كه بۆی كراوه نه‌بێت، ناتوانرێت ده‌ستكاری بكرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش چووه‌ته ده‌ره‌وه.
سكرتێره‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، جه‌ختیكرده‌وه كه چاره‌سه‌ری فه‌قه‌راته‌كی له‌كوردستان نه‌بووه پزیشكه‌كانیش ئامۆژگارییان كردوه كه بچێته ده‌ره‌وه،ئه‌و وتویه‌تی”برۆن له‌نه‌خۆشخانه‌كانی خۆمان بپرسن، چه‌ند جار وه‌كو هاوڵاتیانی ئاسایی نه‌وشیروان مسته‌فا چووه‌و چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، هه‌ر پاراستۆڵه‌كه‌ی ئێره ده‌خوات، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی ئێستای له‌كوردستان چاره‌سه‌ری نییه”.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست