کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێزعوسمان بایدە میرلە ئاوێنەدا

Friday, 16/09/2016, 20:59


رەخنەیەکی بە جێ :
رۆژی١٤ /٩/٢٠١٦ وتووێژێکی ڕێزدار بایدەمیر شارەداری پێشووی شاری مەزنی / ئامەد / م لە رووپەڕی سایتی (ئاوێنەدا ) خوێندەوە. من هیچ گومانم لە دڵپاکی وتێکۆشانی چەند ساڵەی بەڕێز بایدەمەر نییە. زۆریشم خۆش دەوێ. مرۆڤێکی بوێڕوکوردپەروەرولێهاتوویە. هووشێ مین شۆڕشگێڕی ویتنامی رستەیەکی جوانی کە دەڵێ : تەنیا مردووەکان هەڵە ناکەن. بەواتایە کە مرۆڤی زیندوو لە هەر پلە وپایەی کۆمەڵایەتیدا بێ تووشی هەڵە دەبێ. بەڵام هەڵەکان چۆن ڕوودەدەن ؟ لە کوێ روودەدەن ؟ مرۆڤ بۆ چی تووشی هەڵە دەبێ؟ لە بەر کام بابەت تووشی هەڵە دەبێ ؟ زۆر پرسیاری دەکەش دەبنە هۆی ئەوەی کە مرۆڤەکان لە ئاست مێژوو لە ئاست کەسایەتیە دیارەکان چۆن بیر دەکاتەوە. چۆن لە مێژووی ئەو کەسانە دەڕوانێ؟ ئەوەی کە بۆمن جێگای مخابن بوو چۆنیەتی تێگەیشتنی بەڕێز بایدەمەر بوو لە ئاست ژیاننامەی رابوردووی بنە ماڵەی بارزانی وشەخسی مەسعود بارزانی بوو.
لەووتوووێژەدا بە ڕێز بایدەمیر دەڵێ : هەبوونی مەسعود بارزانی لەو کاتەدا لە بواری سیاسی پێویستە ( زەروورەتە !).! منیش دەڵێم بەڕێز بایدەمیر یان نازانی مێژوو چییە، یان بنەماڵەی بارزانی وژیاننامەی ئەو بنە ماڵەیە نازانی. واوێدەچی لەهەردووک بوارەدا پێویستیت بە متاڵای زیاترە لە ئاست ئەو هەمووە نەهامەتیەی کە باب وکوڕو کوڕەزای ئەو ناخانەدانە بەسەر کوردیان هێناوە. زۆر بە داخەوەم بۆ بەڕێزتان وقەتیش بیرم نەدەکردوە واتێبگەی کە بە بێ بارزانی کێشەی کورد چارە سەر نابێ ! بڕۆ ساڵی ١٩٧٥ وەبیر خۆت بێنەوە ؟ بڕۆ دزی وتاڵانی هاونیشتمانەکانت کە بە دەستی ئەو سالاردزانە پێکهاتوە وەبیر خۆت بێنەوە بۆ خۆت برسی نی ، ئایا دەزانی چۆن خەڵكی باشووری کوردستانیان برسی راگرتوە ؟ چۆن کۆمەڵگا بەرە و نەهامەتی دەڕوا ؟. پێم وابێ حافزەی مێژووییت بەرەکزی دەڕوا ! نێچیروان بارزانیت لە بیرە گووتی : ئێمـە ٣٠٠٠ چەکدارمان دەگەڵ شەڕ دژی پ،ک،ک بۆ سەرکەوتنی دەسەڵاتدارانی تورک بە کوشتداوە !
بەڕێز : مێژوو یانی رووداوەکانی رابوردوو، لێکدانەوەی ئەو رووداوانە بۆئەو سەردەمەی کە / تێدا دەژین / . پێموایە جەنابت رابوردووت لە بیر چۆتەوە ولە زەمانی سەردەمیش دووری یان خۆتیانی لێ لادەدەی ! بناغەی ژیانی ئەو بنە ماڵەیە لە سەر رێکاری / خوێن کڕین وخوێن فرۆشتن / داڕژاوە. ئەوانە سەرچەوتی یەکەمن لە ئاست نەتەوەی کورد .قەتیان چارەسەری پێ نەبووە لە بەد بەختی زیاتر. جەنابت چۆن دەفەرمووی : بوونی مەسعود بارزانی لەو هەلو مەرجەدا پێویستە. تۆ وابڵێی ئەدی خەڵکی نەیار چۆن دەفکرن. رۆژانە کە چاولە ئاوێنە دەکەی؟ خۆت واببینە کەهەی، دەنا خەڵک بە درۆزنت پێناسە دەکا. خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خۆت زوێر مەکە.
بەڕێز بایدەمیر ئەگەر جارێکی دیکە دەگەڵ گۆڤاری / ئاوێنەدا / وتووێژت پێک هێنا زۆر حەول بدە هەمان عوسمان بایدەمیرێك بی کە رووبەرووی / ئاوێنەی / ماڵەکەتان راوەستاوی وخۆت دەبینی. چون بنەماڵەی بارزانی بستە خاکێکی ئەو وڵاتە نەماوە کەشێوەی نەبڕن وبە وەردە وسێ گاسنەی دای نەدڕن. بەڵام کاتێک بەرهەمەکەی پێدەگا ساف لە ساف بە خڕووپتوونی دەی دزن ولە سەر ناوی کوردایەتی خەڵکیش برسی ڕادەگرن.ئەو دەسەڵاتە شێری ژوورێ ورێوی داگیرکارن . حەیفە بۆ ئەوانە خۆت چووک بکەیەوە.
برات : جەعفەر کەریمی
١٦/٩/٢٠١٦

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە