پاراستن دژی نەیارانی خۆی پلانی کوشندەی بەدەستەوەیە
Tuesday, 13/09/2016, 22:01
ترسی (پارتی و یه‌كیتی) له دەنگەناڕازییانەی کە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو زیادبوون دەچێت، ئەو دەنگە ناڕازیانەش لەوێوە سەرچاوە دەگرن کە بنەماڵە و بەرپرسی پارتەکانی باشوور شکستییان هێناوە و سەلمانیدیان چیدی ناتوانن کۆمەڵگا و دام ودەزگاکان بەڕێوە بەرن، سەرباری ئەوەی ئەم بەرپرسانە زیاتر خەریکی دزیی و بەتاڵبردنی سامان و دەستەکەوتە شەخسییەکانی خۆیانن،هەروەها لەگەڵ دوژمن و داگیرکەراندا دەستیان تێکەڵکردووە، وەک حیزب نا، بەڵکو وەک چەتە و مافیا رەفتار دەکەن. ئەمانە بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵکی کوردستان، تەنانەت ئەندامانی خۆشیان هەڵویست وەربگرن و لێیان دووربکەونەوە، لە رابردوودا ئەگەر ترسیان لە لێدان و گرتن و تیرورکردن نەبووبێت، کە لە ناو کوردستاندا ئەنجامیان دەدا، هەروەک تیرورکردنی دەیان روژنامه‌نووس و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان، لێ ئەمڕۆ بەتایبەتی پارتیی دەیەوێت لە رێگای دیکەوە ئەو کارانە ئەنجام بدات، چونکە كاردانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كانی ناوخۆ و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له ئیدانه‌كردنی تیرور لە رێگای راگەیاندن و گه‌شه‌سه‌ندنی سوسیال میدیا و ترس شكاندنی خه‌لك له ده‌سه‌لات، وای کردووە خه‌ڵکی زیاتر چاوی قایمتر بێت و ترسی بشكێت.
سەرچاوەیەک له پاراستنی دهۆك به کوردستانپۆستی راگەیاندن، ئیستا دەزگای پاراستن دەیەوێت جۆری تیرۆرکردن بگوێزێتەوە بۆ دەرەوەی باشوور، هەندێک لەو دەنگە ناڕازییانەی دژی پارتین به‌تایبه‌تی بادینانیهكانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بباتە بۆ دەرەوەی کوردستان، بەتایبەتی بۆ تورکیا، ئەگەر بۆشی كرا لەهەندێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئەنجام بدرێت. سەرچاوەکە دەڵێت مەسرور و وەیسی کوری مەسعود بارزانی، کە دوو پیاوکوژی ناو بنەماڵەن و کاروباری دەزگای پاراستن بەڕێوە دەبەن، ئەم دوانە زیاتر بڕیاری ئەو کارەیان داوە، بەتایبەتی دژی ئەو دەنگە ناڕازییانەی کە ئیستا خەریکە لە بادینان سەرهەڵدەدات، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن خه‌ریكه ده‌نگی ناره‌زایه‌تیه‌كان بگاته قولایی ده‌سه‌لاتی پارتی. سەرچاوەکە ناوی 5 کەسی ئاشکرا کرد، کە دەیانەوێت ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە بکرێت، بە فێڵ هانبدرێن تا سەردانی تورکیا و وڵاتانی دیکە بکەن، تا لەوێ دەستیان لێبوەشێنن، ئەو سەرچاوەیە جۆری دەستوەشاندنەکەی باس نەکرد، بەڵام ئەوەی باسکرد، کە رەنگە پارتیی هەمان میتودی کۆن بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنێت، بۆ نمونە کەسێکی نزیک خۆیان و سەر بە دەزگای پاراستن بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن، تا لەگەڵییدا بێت، یان یەکێک بێت ئەو کەسە بناسێت و لە قسە و گوفتارەکانییدا وا پیشان بدات ئەمیش وەکو ئەو دژی پارتیی و بنەماڵەیە، تا هێوری بکاتەوە، دوایی فرەسەت دەهێنێت دەرمانخواردی بکات، یان بە رێگایەکی دیکە و بەیارمەتی دەزگای میتی تورک لەناوی بەرن، دوای ئەوە وا بڵاوی بکەنەوە گوایە خواردنی خراپی خواردووە و بۆیە مردووە، یان سەیارە بیکات بەژێرەوە یان... یان... ... هتد. سەرچاوەکە وتی بڕوابکەن ئەوانەی ئەم جۆرە پیلانانە دادەنێن کەسانی زۆر دەبەنگ و نەزانن، چونکە بیر لە دوای کاردانەوەی ئەمە ناکەنەوە، کە ئایا ئەمایان بۆ چووە سەر لەو وڵاتانە، ئەگەر تورکیا نەبێت، چۆن تاوانبارەکە دەناسرێت و ئاشکرا دەبێت، هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد، رەنگە بە دەستی دوو، چه‌ند پیاوکوژێک راسپێرن ئه‌م کارانه بکات، سەرچاوەکەی نێو دەزگای پاراستن لە بادینان ئەوەشی وت: هەڵبەت بۆ هەر کەسە پلانێکی جیاوازیان هەیە، من پێم وابێت زیاتر لە تورکیا ئەمەیان بۆ دەچێتە سەر.
بەم بۆنەیەوە، کوردستانپۆست و گروپی ١٧ شوبات له سوید، پۆلیسی چه‌ند وولاتیكی ئه‌وروپا و چەند لایەنێکی پەیوەندییداری سیاسی و مافی مروڤیان لەو بارەوە ئاگادار کردۆته‌وە، تا ئیستا چەند دەزگایەک بە دەنگ ئەو ئاگادارییەوە هاتوون و بەرەو ئەوە دەچێت، دۆسیه‌کە بکەوێتە نێو ناوه‌نده جیهانیهكانەوە، هەروەک دۆسییەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس ویدات، كه ١٢ ناوه‌ندی جیهانی ئیدانه‌یان كرد. بۆیە پارتی ئیستا هه‌ول ده‌دا ئه‌و تومه‌ته تیروریستیه له كۆڵ خۆی بکاته‌وه، ئەمەش وەکو سەرچاوەکەمان لە بادینان دەڵێت، بۆیه پارتی هه‌وڵ دەدات دۆسیه‌ی تیرور بباته ئه‌وروپا تا تومه‌تی تیرور و ئیدانه‌ی ناوه‌نده‌كان توشی خۆی نه‌كات، چونكه له‌م باره‌وە پیلانیكی له‌به‌رده‌ست بووه كه‌چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك له‌ده‌ره‌وه تیرور بكات له ریگای به‌كرێگرتنی هه‌ندی كه‌سی چه‌قوكێش و مافیا ی كوردی و بیانی. به‌ڵام ئێمە دڵنیاین ئه‌و هه‌وله سه‌رناگرێت، چونكه هیچ ناوه‌ند و ده‌وڵه‌تیك ناوێری له‌و سیسته‌مه دیموكراسیانه، ئازادی راده‌ربڕین و كار و چالاكی جه‌ماوه‌ر بخاته ژێر پرسیاره‌وه، وولاتان ئه‌گه‌ر له سه‌ر تیروری سیاسی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات ئیدانه بكه‌ن هه‌رگیز بوارناده‌ن ئه‌و ژه‌هره پیسه بگاته ئه‌وروپا، هه‌ر وولات و سیسته‌مێك ئەگەر بیەوێت كه‌سانی ئۆزیسیونی خۆی له ئه‌وروپا له ناو ببات له‌م باره‌وه حیزبی سیاسی وڵاتانی تر هه‌بووه، کە هه‌وڵی ئەوەی داوه، به‌ڵام رووبه‌رووی باجی گه‌وره بۆته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر پارتی له كوردستان نه‌توانی تیروری خه‌لك بكات یان بترسێ له‌كاردانه‌وه ناوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان، نوره‌ی ئه‌وه‌یه له ئهوروپایهك كه هه‌ر تیروركردنیك له هه‌نده‌ران جگه له‌وه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ی جدی له‌سه‌ره و كوردستان نییه په‌رده‌پۆش بكرێ، هاوكات هه‌ر تیرورێكی سیاسی بهتیرور و سوكایه‌تی به‌دیموكراسیه‌ت و ئازادی سیاسیی ئه‌و وولاته دیموكراستیانه لێك ده‌دریته‌وه، بۆیه بوارناده‌ن ئه‌و ژه‌هره پیسه ی سیسته‌مه دیكتاتوره‌كان بگاته ئه‌وروپا وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئیستا ریگرییان لێكردوه، له‌وه‌ی هیچ ده‌وله‌ت و پارتیك نه‌وێرێ ده‌ستی بۆ ببات چونكه له‌گه‌ل ئاشكرابونی وه‌ك هیزیكی تیرورسیتی ده‌ناسرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست